نزیک بونەوەی کۆتایی
وتار/
07/12/2017
668 جار بینراوە
طیب عبدالرحمن
نزیک بونەوەی کۆتایی
طیب عبدالرحمن
بەمانای وشە ئەم دەسەڵاتە و ئەم کاستە سیاسیە ئیفلاسیان
هێناوە لە سەرجەم جومگەکانی فەرمانڕەوای . کارگێری ودارای و سیاسی و سەربازی وکۆمەڵایەتی
تەنانەت ئەخلاقی سیاسیش.
وئەگەر تۆزقاڵێک شەهامەتیان تێدا مابوایە ئەبوایە دەست بەجێ دەستیان لەکار بکێشایەوە وبەرۆکی
ئەم میلەتە ستەم لێکراوەیان بەردایە .
ئیستا تۆ بیهێنە پێش چاوی خۆت حکومەتێک نەتوانێت سەرەتایترین وسادەترین خزمەتگوزای پێشکەش بە هاوڵاتیانی بکات بونی یاخود نەبونی چ ئەرزشێکی هەیە.
ئەدی ئەی بۆچی خۆی هەڵناوەشێنێتەوە یاخود دەست لەکار ناکێشێتەوە
.؟
وڵامی ئەم پرسیارە زۆر سادەیە و سەرئێشی ناوێ .
ئیدارەدانی بەرژەوەندیە دارایەکانیان لە کەرتی بازرگانی
هەر لە جگەرەوە بیگرە تاکو دەگاتە مەی و دەرمان و ئینتەرنێت وتاواوی قۆرخکاریەکانی
بازار. کەرتی بانکی و ئاڵوگۆری دراو لە بانکی کەسی و حیزبی کە تەواوی دارای ئەم مەملەکەتە
لەوێوە بڕیاری خرجکردنی لێ دەدرێ .
کەرتی وزەش یەکێکی دیکەیە لەو بابەتانی وائەکات ئەم برادەرانە
تاکو دوانەفەس دەستبەرداری دەسەڵات نەبن .چونکە ئەم کەرتە بەتەواوەتی حیزبی وکەسیە
و نانیشتیمانیە . ئەمە سەرەرای ترس وتۆقانیان
لەدۆران لەهەڵبژاردن ئەگەر چەند مەترێک لەکورسی
دەسەڵات دوربکەونەوە چونکە ئەمە واتای لەدەستدانی بەشێکی باشی ئامرازەکانی تەزویرو
تەرهیب و کرینی ویژدانەکان دەگەیەنێت بۆ ئەوان بەتایبەت کەئیستا دەنگۆی ئەوە هەیە
ئەمریکا بەشێوەیەک لە شێوەکان چاودێری وردی هەڵبژاردنەکانی داهاتو بکات .
ئەمانەو چەندین هۆکاری شەخسی وحیزبی وائەکات کەئەم حکومەتە
دەست بەکورسێکەوە بگرێ تا دوا هەناسە .رۆژ
بەرۆژ قەیرانەکان زیاتر کەڵەکە دەبن و بازاڕ بەتەواوەتی ئیفلیج بوە ومامۆستایان زەنگی
بایکۆت لێدەدەن حکومەتیش مایەپوچ هیچ ئەلتەرناتیڤێکی پێ نیە .
رو قایمی عینادی ئەم برادەرانە هەمو سنور وهێڵەکانی بەزاندوە
بەراستی ئیستا لەهەموکات زیاتر پێویستە شەقام بجوڵێت و هێزە مەدەنیەکانیش سەرمەشقی
ئەو جوڵەیەبن چونکە کات خەریکە درەنگ دەکات
وپێویست ناکات گۆران چی دیکە چاوەری دەسەڵات بکات تاکو وەڵامی دەداتەوە چونکە ئەوان
بەهێچ شێوەیەک ناتوانن دەست بەرداری ئەوتۆڕە فراوانەبن لە بەرژەوەندی دارایی .
نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن
-
طیب عبدالرحمن
20/06/2021
-
طیب عبدالرحمن
29/05/2020
-
طیب عبدالرحمن
30/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
26/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
24/07/2019
-
طیب عبدالرحمن
21/07/2019