سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ فەرەنسا

وتار/ 04/12/2017 670 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ فەرەنسا
هیچی گۆری.له عەقڵی ئۆتۆکراتی
طیب عبدالرحمن

ئەگەر بەوردی خوێندەوەیەکی  بۆ سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت وجێگرەکەی بکەین ئەوا دەبێت بگەرینەوە بۆ دواوە رەفتارە دیماغۆجیەکانی بهێنینەوە بەر نەشتەری رەخنە.
هەرچەندە ئەم سەردانە دوای گۆرانێکی جۆری لە فەرمانرەوای رەهاو شکستێکی  کەم وێنە  لە هەمو جومگەکانی دەسەڵات و دۆرانێکی مێژوی لە خاک  وگۆشەگیریەکی  کەم نمونە . مایەپوچ بون هات .
چەندین رەهەندی لەپشتەوەیە .هەندێکیان پەیوەندیان بە عەقڵیەتی خێڵەکی پاوەنخوازی خودی ئەو قوتابخانەوەوە هەیە کە سەرۆکی حکومەت بەشێکە لێ .و بەشێکی دیکەیان پەیوەندی  بەبەرژەوەندی زلهێزەکانەوە هەیە.
سەبارەت بەو بەشەی کەپەیوەندی بە سەرۆکی حکومەتەوە هەیە پرسیارێکی جەوهەری دێتە ئاراوە .
ئاخۆ سەرۆکی حکومەت کەڵکی لەهەڵەکانی مامی وەرگرتوە؟
ئەو هەڵانەی کە لەئەنجامی شەری داعش سەرکردەو سەرۆکەکانی رۆژ ئاوا سەردانی هەولێریان دەکرد بەوپێیەی کورد لەگۆرەپانی روبەروبونەوە جەنگاوەرەکانی روبەروی داعش قوربانی خوێنیان دەبەخشی کەزۆربەی رەهایان لە رۆڵەی چینە هەرە هەژارو داماوەکانی ئەم وڵاتە بون . بەڵام بارزانی وای دەزانی لەبەر خاتری ئەوە وهەر بەراستی بوە بەژمارە ودەورو پشتی لەراوێژکاران هاندەری بون کە ئەو تازە لەهاوکێشەی هەرێمایەتی ونێودەوڵەتی ژمارەیەکی قورسە و لەئاستی ناوەوەش مەرجەع و کاریزمایە . وهەرئەوەش وای کرد کەئەوەی لەدیوەخانەکەی کۆنەبێتەوە پەراوێز دەخرێت وئاوت دەکرێت ولەشەمندنەفەرەکە بەجێ دەمێنی . غرور گەیشتە ئەو ئاستەی باڵاترین دامەزراوەی شەرعی دابخات و لەسەر تیڤی پەنجەی هەرەشە لەرۆژ ئاواو ئەمریکا راوەشێنێ .ئیفرازاتی ئەو عەقڵیەتە لەدەستدانی نیوەی خاک و مایەپوچ بون و لەقاڵب دانی هەژمون وکاریگەری هەرێم .
کرۆکی پرسیارەکە ئەوەیە سەرۆکی حکومەت وجێگرەکەی لەوەتێگەیشتون بانگێشتی ئەوان لەبەر خودی خۆیان وحیزبەکەیان نیە بەڵکو لەبەر میلەتێکە کە چەندین دەیەیە قوربانی دەدات .وبەشێکی دیکەی پەیوەندی بەبەرژەوەندیەکانی رۆژئاواو فەرەنساوە هەیە لەناوچەکە .
من گومانم هەیە لەوەی  کە ئەو بەرێزە کەڵکی لەهەڵە کوشندەکانی مامی وەرگرتبێ چونکە مەحکومە بەکاریگەریەکانی هەمان قوتابخانە وعەقڵی خێڵەکی .
بۆ ئەوەی تێبگەین کە بانگێشتی ئەم بەرێزە لەم تەوقیتە زیاتر پەیوەندی بەرێکخستنەوەی وەرەقەکانی رۆژئاواوە هەیە لە ناوچەکە بەگشتی  ئەگەر تەماشای دۆخی ئیستای یەمەن بکەین بەوردی بۆمان دەردەکەوێ کە یاریەکە گۆرانی جەوهەری بەسەردا هاتوە دووبارە عەلی عەبداللە صالح هێنرایەوە سەر شانۆ  .وبەوەش زەنگی یەکەم شکستی هەژمونی ئێران لێدرا کاتێک لەسەنعا هێزەکانی صالح دەستیان کرد بەراوەدونانی حوسیەکان .ئەمە وەچەرخانێکی گرنگ بو بۆیە لەقۆناغەکانی داهاتو وەرەقەی کوردی سەرلەنوێ رێک دەخرێتەوە .
دڵنیام فەرەنسیەکان بە سەرۆکی حکومەتیان وتوە کە هیچ جوڵەیەکی هەڵە قەبوڵ ناکەین و هەڵەکانی رابوردو نابێ دوبارەبێتەوە بەتایبەت لەپەراوێزخستنی هێزە رەسەنەکان نەک هەرئەوەنەش دەبێت بەپی دەستور مامەڵە لەگەڵ ناوەندا بکەن لەچوارچێوەی عێراقی فیدراڵ ئەمەو چەندین مەسجی دیکە کەپەیوەندیان بەئازادی ومافی مرۆڤ ودیموکراتی وشەفافیەتەوە هەیە بەگۆی ئەوبەرێزە چرپێندراوە

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌