بژاردەکانى بەردەستى کورد لەقۆناغی داهاتو.
وتار/
02/12/2017
659 جار بینراوە
طیب عبدالرحمن
بژاردەکانى بەردەستى کورد لەقۆناغی داهاتو.
گەلی کورد بەقۆناغێکی هەستیار وچارەنوس ساز گوزەردەکات .لەئاستى ناوخۆ لەفۆرمەلەکردنەوەى سیاسەت کردن وشێواز وروخساری بەرێوەبردن ولەئاستى دەرەوەش دووچاری چەندین گرفت ولەمپەر بۆتەوە لەگەڵ حکومەتى ناوەند بەهۆی کەڵەکەبونى کێشە هەڵواسراوەکان کە چەندین ساڵە هەردوو پارتی دەسەڵات دار بەهیچ شێوەیەک دەستیان بۆ نەبردوە. و لەبری ئەوە پۆست وپارە وبەرژەوەندی دابەشکردن وچنینەوەى قازانج لەسەر حیسابی دەنگدەرکرداریان بوە .وئەوەى لەبیرو خەیاڵی دەسەڵاتداردا نەبوبێت چەسپاندنى مافە رەواکانى گەلی کورد بوە بەپی دەستور چونکە بۆخۆیان دەیان سەرپێچیان هەبو لەمەڕ بەندەکانى دەستور بۆیە چاوپۆشیان لە جێبەجێکردنى مادەپەیوەندیدارەکان بە مافەکانى گەلی کورد دەکرد. وبەغداش بەمەبەست رێگای دەدان کە تاڵانى وبرۆ بکەن تەنها باسی جێبەجێکردنى مادەی 140 نەکەن یاخود دەرکردنى یاسای نەوت وگاز لەپەرلەمانى عێراق .سەرەرای ئەو هەمو گرفت وئارێشانەى ماوەى رابوردو ئیستا کۆمەڵێک گرفتی تر بەرۆکى ئەم هەرێمەى گرتوە لەهەردوو ئاستى ناوخۆو دەرەوە .
هەرچی لەئاستى ناوخۆیە ئەزمونێکی تەواو شکستخواردو لە هەمو سێکتەرەکانى حکومرانى
وداروخانى تەواوى ئابوری وهەڵاوسانى بازار قەیرانى نەبونى سیولە لەهەردوو کەرتى گشتی وتایبەت بەئەندازەیەک بەبێدەنگی هەردوو کەرت مایەپوچ بونى خۆی بەیان کردوە . سەڕەرای ئەمە قەیرانی سیاسی داننەنان بەشکست .ودۆرانى نیوەى خاک لەسەر( مێزی قومار ). ولەئاستى عێراق هەولدان بۆ سەپاندنى مەرجی زیاتر لەسەر ئەم ئەزمونە ولەقاڵب دانى هەژمونى وە ئەگەر بۆی بکرێت هەڵوەشاندنەوەى ومامەڵەکردن لەسەر بنمای پارێزگاکان لەگڵ هەرێم .وسەیر لەوەدایە هەردوو لا دۆراوو براوە گرەو لەسەر کات دەکەن وە لەونێوەندەدا زەرەرمەندی یەکەم گەلی کوردە .
ئەوەى پەیوەندی بە دەسەڵاتى ناوخۆی هەرێمەوە هەیە لەئیستادا هیچ ئەلتەرناتیڤێکی گونجاوى بەدەستەوە نیە .جگە لەمل دان بۆ ئیرادەی راستەقینەى شەقام کە لەئیستادا گۆران وهەندێک هێز نمایندەى دەکەن .سەبارەت بەبژاردەکانى بەردەستى کورد لەئیستادا سنوردارە . وباشترین رێگاچارە ئەوەیى کەپارتی ویەکێتی بەدەم داخوازیەکانى هێزەکانى دیکەوە بێن و دۆخەکە ئاسای بکردێتەوە .ئەوکاتە ئەو وەفدەی دەچێتە بەغدا پێش هەر رێکەوتنێکی کۆنکرێتى سلفەیەک یاخود دوان وەرگرن لە ناوەند بۆ بوژاندنەوەى باخەڵی خاڵی موچەخۆرانى راستەقینە .و تاکو هەڵبژاردنە گشتیە پەرلەمانیەکانى عێراق هیچ جۆرە رێکەوتنێک نەکرێت .چونکە لەژێر کاریگەری شەقامی پەمپدراوى شیعە هیچ کەسێک ناچێتە ژێر باری داخوازیەکانى کورد بەهۆی ئەوەى لەهەڵبژاردنەکان دژی بەکارنەهێندرێت لەلایەن رکابەرەکانیەوە . کەواتە جوڵەی ئەم جارەی پارتی ویەکێتی چارەنوسی خۆیان دیاری دەکات دەبێت چاوەرێی وڵامی سەرۆکی حکومەت وجیگرەکەی بین بۆ داخوازیەکانى هێزەکانى دیکە.
نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن
-
طیب عبدالرحمن
20/06/2021
-
طیب عبدالرحمن
29/05/2020
-
طیب عبدالرحمن
30/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
26/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
24/07/2019
-
طیب عبدالرحمن
21/07/2019