بزوتنەوەى گۆران
وتار/
29/11/2017
769 جار بینراوە
طیب عبدالرحمن
بزوتنەوەى گۆران . لەنێوان خەونى بەمەدەنیکردنى دەسەڵات و
واقعی سۆسیۆلۆجی کۆمەڵگا
طيب عبدالرحمن..
بێگومان کاتێک پێناسەى چەمکى مەدەنیەت دەکەین ئەوا بەخیرای
بیر لە پیداویستى میژویی وئامراز وکەرەستەکانى
دەکەینەوە وەک کۆلەکەیەکى سەرەکى هەر جولەیەک بۆ بەدیهێنانى کۆمەلگای مەدەنى یاخود
بەدامەزراوەکردنى دامودەزگاکانى ..وە بەر لەمانە وبەر لە بیرکردنەوە لەگونجاوى قۆناغی
میژوی ئەبیت بەتەواوى باری سۆسیۆلۆجی کۆمەلگا بخوینینەوە ...
سەرەتا ئەبێت خوێندنەوەیەکى تەندورست بۆ ئەم جوڵە سیاسیە
بکەین دوی وەفاتی رێکخەرو دامەزرێنەرەکەی ئاخۆ لەسەر هەمان بنچینەو پرەنسیپ ماوەتەوە
کە دامەزرێنەرەکەی بروای جەوهەری بە ژیانی مەدەنی ودامەزراوەی هەبو ..بۆ ولامى ئەوە پێویستمان بەکاتى زیاترە کە
کاتەکە نزیک دەبێتەوە لەکۆتایی . چونکە ئەم
بزوتنەوەیە سەرەرای لەمپەری زۆر هێشتا لەسەر سەوابتەکانی بەردەوامە ئەوەی جێی سەرنجە
هەمیشە ئەم بزوتنەوەیە سستە لەبریاردانی رادیکاڵانە لەمەڕ قەیرانە کەڵەکەبوەکان کە
ئەویش بۆتە مایەی بەخشینی کاتی زیاتر بۆ رکابەرەکانی کە وەرەقەکانیان رێک بخەنەوە
و بکەونەوە سەرپێ رەنگە ئەم بزوتنەوەیە ئەرگۆمێنتی خۆی هەبێ بەهۆی دۆخی ناوچەکە بەگشتی
کە کورد بەشێکی سەرەکیە لە گەمەکە هەرچەندە وەک یاری کەر نا بەڵکو وەک یاری پێکراو.
بەگەرانەوە بۆ ناونیشانی ئەم وتارە ئاخۆ گۆران موەفەق بوە
لەبەمەدەنیکردنی کۆمڵگا.
ئەو قۆناغەی کە
ئەم بەزوتنەوەی تێدا لەدایک بو رای جیاواز لەسەر تەوقیتەکەی هەیە ..رەنگە لە ناوچەیەک پیگەیشتنى هزری سیاسی
تائاستیک گونجاو بوبیت بۆ قۆناغە میژویەکە وئاستی وشیاری گونجاو بوبێت بەلام بەبروای من خوێندنەوەیەکى نالۆژیکیە ئەگەربە
هاوسەنگی ئاستی وشیاری و فەرهەنگی وەک یەک تەماشاکەین لەتەواوی ناوچەکانی کوردستان
کە لەبنەمادا دەر ئەنجامى جەمسەرگیری وئیفرازاتى شەرە ناوخۆیەکان لەقۆناغە جیاوازەکان
و تەرکیبەی کۆمەلایەتى لە ناهاوسەنگی دونیابینی
تاکەکان بونى بەزەقی دیارە .
رکابەرە تەقلیدیەکانی ئەم بزوتنەوەیە زۆر بەباشی گەمە دەکەن
لەسەر باری سۆسیۆلۆجی خێڵەکی بەشێکی بەرچاوی دانیشتوانی ئەم هەرێمە لە بەبازارکردنی
دورشمی قەبەی کوردایەتی وهەرجارەی لەژێر ناونیشانێک ئەو بەشە بەنج (تخدیر)دەکەن
جارێک بەناوی دەرهێنانی نەوت و ئابوری سەربەخۆ جارێ بەناوی ریفراندۆم وسەربەخۆیی ئەمە
سەرەرای هەمیشە دۆژمنی وەهمی دادەتاشن بۆ پشتگوێ خستنی داخوازی شەقام و تەنانەت لایەنگرە
مەستەکانیشیان .
بەبروای من ئاستی ناکامڵی وشیاری سیاسی ئەو بەشە لەجەماوەر
بەلەمپەرێکی گەورەتر دەزانم وەک لەخودی بکەرەسیاسیەکانی
دەسەڵاتدار .چونکە ئەوان لەکۆتایدا بون بەقەڵغان و شوارا لەبەر موچەی بندیوارێک یان
بەرژەوەندێکی کاتی وبەشێک خۆیان بەدور گرتوە لەهەمو روداوەکان بەبەهانەی دەست بەکڵاوەکەتەوە
بگرە با نەی بات. کە لەراستیدا نەک کڵاوەکە بایەکە خۆشمانی برد .
بەراستی
فەرمان رەواکان سەرەرای کورت بینیان لە سیاسەت بەڵام لەهەمانکاتدا باش باری سۆسیۆلۆجی
کۆمەلگایان خوێندۆتەوە وە بۆ هەر ناوچەیەک کەرەستەى پیویستی خۆی بەکاردێنن ولەکات وشوینى گونجاو بریار دەدەن وئەوەى ئیستا
لەناوەندى بریار دەگوزەرێ زۆر بەرونى دیارە کە چۆن هەمو قەیرانە دورستکراو
نادورستکراوەکان راستەوخۆ وناراستەو خۆ هەوڵ دەدرێت گۆران بکرێت بەبەشێک لێی یاخود
ئۆبالەکەى بخرێتە ئەستۆی ئەو بزوتنەوەیە . ولەپشت هەر هەنگاوێک پێش کرداری زەمینەی
بۆ دەرەخسێندرێ لەرێگای کارکردن لەسەر سایکۆلۆجی جەماوەر بێ گومان ماکینەیەکی میدیای
زەبەلاح لەپشت ئەو بابەتەوەیە وزۆر بەچری کار لەسەر گەوجاندن و لەبیر بردنەوەی
شکست وقەیرانەکان دەکەن کەواتە رکابەرەکانى گۆران لە مەدرەسەی ستالینی زۆر کەڵکیان
وەرگرتوە وێرای مەدرەسەی قەومی عەرەبی ناصری عەفلەقی ولەپیناو مانەوە بۆ دریژترین
ماوە هەمو ئامرازە شەرعی وناشەرعیەکان بەکار دێنن تەنانەت سازشکردن بۆ نەیارانی کورد بەهەمو جۆرێک .
ئەمە سەرەڕای جەمسەرگیری
درۆینە لەناو خۆیاندا و رۆڵ دابەشکردن لەنێوان میان ڕەو و توند ڕەو تەنانەت لەمیدیاکانیشیان وناوچەگەری وزیندوکردنەوەى عەشیرەت چیتى لەجیاتى
مەدەنیەت لە هەمو سوچو قوژبنێکى ئەم هەریمە . ئیستا کەدەستەکەیان کەشف بوە بۆ هەمو
جەماوەر وکاتی ئەوە هاتوە گۆران هەوڵەکانی
چڕ بکاتەوە بەمەدەنیکردنی دامەزراوەکان و تەواوی جومگەکانی حوکمرانی لەم قۆناغە
ودواتر لەقۆناغی داهاتو ئەکرێت ئیش لەسەر بەمەدەنیکردنی کۆمەڵگا ئەوە مەرجی سەرەکی
بێت
کەواتە لەروی قۆناغی میژویی وباری سۆسیۆلۆجی کۆمەلگا دەبێت گۆران و ئەوهێزانەی
بروایان بە مەدەنیەت هەیە خۆیان ئامادە بکەن بۆ جولەیەکى دیکە لە قۆناغی داهاتو .
وە تەواوی ئامرازو کەرەستە مەدەنیەکانی بەردەست بەگەر بخەن
و فۆرمەلەی خیتاب ودروشمەکانی بۆ قۆناغی داهاتو بکات و میدیا زیاتر ئەکتیڤ بکرێ لە
ئاراستەکردنی جەماوەرو هۆشیارکردنەوەیان
نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن
-
طیب عبدالرحمن
20/06/2021
-
طیب عبدالرحمن
29/05/2020
-
طیب عبدالرحمن
30/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
26/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
24/07/2019
-
طیب عبدالرحمن
21/07/2019