یادی له‌یادیكبوون

وتار/ 29/11/2017 904 جار بینراوە

م. حه‌سه‌ن پێنجوێنی

یادی له‌یادیكبوون:
د. حسن پێنجوێنی
سه‌ره‌تا له‌م یادی له‌یادیك بوونه‌داو به‌م ‌بۆنه‌ پیرۆزه‌وه‌، له‌ قوولاَیی دل ‌و ناخی ده‌روونه‌وه‌ پیرۆزبایی به‌ هه‌موو موسڵمانانی جیهان و به‌تایبه‌ت گه‌لی كوردمان ده‌ڵێم، و به‌تایبه‌تی تریش میوانان و هاوڕێیانی ئازیز و خۆشه‌ویستی فەیسبووکم.

ئازیزان! له‌كاتێكا دنیا شه‌وه‌زه‌نگ بوو، له‌كاتێكا قه‌رزار مۆری كۆیله‌یی پیاده‌نرا، له‌كاتێكا هه‌تیوی بێبه‌ش له‌نازی دایك یا باوك یا هه‌ردوویان به‌شی ده‌خورا، له‌كاتێكا ژن له‌هه‌موو مافێكی بێ به‌ش ده‌كرا، له‌كاتێكا ریبوار ماڵ و سامانی به‌تاڵانی ده‌برا، وخۆیشی له‌بازڕی كۆیله‌دا وه‌ك كۆیله‌ ده‌فرۆشرا، له‌كاتێكا سروشتی مرۆڤ رێی راستی لێ ونكرا، و باوك به‌و هه‌موو سۆز و به‌زه‌ییه‌وه‌ ده‌رۆیشت كێژۆله‌ی جگه‌ر گۆشه‌ی خۆی زینده‌ به‌گۆڕ ده‌كرد، و له‌بیاتی په‌روه‌ردگار دار وبه‌ردی ده‌په‌رست، و ئه‌و خوا ده‌ستكردانه‌ش له‌كاتی برسیه‌تیدا ده‌خورا، له‌كاتێكا خه‌ڵكی ولات به‌سه‌ر چه‌ند چینێكا دابه‌ش ده‌كرا، هه‌ندێ ئاغا و هه‌ندێ نۆكه‌ر، و نابێ له‌و پێسته‌یان بكرێنه‌ ده‌ر..
حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د صلی اللە علیە وسلم به‌ مرۆڤایه‌تی خه‌لات كرا، واهه‌ست ده‌كه‌م ته‌واوی خانه‌كانی له‌شم كرنووش ده‌به‌ن بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ هێژا و كاربه‌جێ ودلۆڤانه‌ی كه‌ حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌ده‌ل موسته‌فای به‌دیاری نارد بۆ خه‌ڵكی سه‌رزه‌وی ومرۆڤایه‌تی..
ئه‌و زاته‌ی خوا له‌وه‌سفیا ده‌فه‌رموێ: " وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلاَّ رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ " الأنبياء/107. " ‌یادی له‌دایكبوونی زاتێك كه‌ له‌شه‌وه‌زه‌نگی ئه‌نگوسته‌چاوی كوفرو نه‌فامیدا ده‌ستی مرۆڤایه‌تی گرت و به‌ره‌و رووناكی یه‌كتا په‌رستی و یه‌ك خوا ناسی برد، و به‌نووری ئیسلام دڵ و ده‌روون و مێشكی روون كردنه‌وه‌، و بییر وهزری راست كردنه‌وه‌، و به‌ره‌وسروشتی مرۆڤایه‌تی خۆی بردنه‌وه‌، ئیعلانی جه‌نگی له‌دژی زولم وسته‌م به‌رپاكرد، و قه‌لاَی ملهوڕان وسته‌مكارانی خاپوور و ویران كرد، و كۆشكی برایه‌تی وبه‌رابه‌ری ویه‌كسانی سه‌ر له‌نوێ دروستكرد.. جێی خۆیه‌تی به‌بۆنه‌ی ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌ی‌ له‌دایكبوونی پێغەممەرەوە - صلى الله علیه وسلم - دوو نموونه‌ له‌ مێژووی سه‌رده‌ممانا بێنم بۆ یادی له‌دایكبوونی ئه‌م زاته‌ سه‌روه‌ر وسالاره‌:
ئەمڕۆ یەکەمیان باس دەکەم و دووهەمیا هەڵدەگرم بۆ رۆژێ دواتر- ئینشائەڵڵا- یه‌كه‌ميان: قسه‌كه‌ی ویلدیورانت له‌ كتێبه‌كه‌ی خویا {مێژووی شارستانییەت}
كه ده‌ڵێت:
" ئه‌گه‌ر گه‌وره‌یی بریتی بێ له‌وه‌ی شوێنه‌واری گه‌وره‌ی له‌خه‌لكیدا بووبێ، ئه‌وا موحه‌ممه‌د - صلى الله علیه وسلم - گه‌وره‌ترین گه‌وره‌ی مێژووه‌، توانی ئاستی رۆحی و ره‌وشتی میلله‌تێك به‌رزبكاته‌وه‌ گه‌ گه‌رمای هه‌وا ووشكه‌لاَنی بیابان خستبوویه‌ ناو تاریكستانی هه‌مه‌جییه‌وه‌ ، له‌به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیا سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌ به‌درێژایی مێژوو هیچ چاكه‌خوازێك به‌ده‌ستی نه‌هێناوه‌.. جگه‌ له‌و زۆركه‌من ئه‌وانه‌ی خه‌ویان به‌شتێكه‌وه‌ بینبێ و به‌دییان هێنابێ..
پاشان ده‌ڵێ: كاتێ ئه‌و ده‌ستی به بلاَوكردنه‌وه‌ی ئاینه‌كه‌ی كرد ولاَتی عه‌ره‌ب بیابانێكی وشك و بێ به‌روبووم بوو، كۆمه‌ڵێ عه‌شیره‌ت وهۆزی بت په‌رستی تیا جێگییر بوو، وشه‌یان په‌رته‌وازه‌بوو،{ واته‌: كه‌س قسه‌ی كه‌سی نه‌ده‌خوێنده‌وه‌،} به‌لاَم له‌كاتی وه‌فاتیا نه‌ته‌وه‌یه‌كی یه‌كگرتووی یه‌كپارچه‌ بوون، ده‌مارگیری وخه‌رافاتی سه‌ركوت كرد، به‌سه‌ر ئاینی یه‌هودی ودیان و بت په‌رستیدا ئاینێكی ئاسانی روونی پته‌وی پێشكه‌شكرد، قه‌لاَیه‌كی ره‌وشتی دروستكرد، كه‌ بناغه‌كه‌ی نه‌ترسان وعیززه‌ت بوو، له‌یه‌ك نه‌وه‌{جیل} دا توانی له‌سه‌د هه‌راو نه‌به‌ردا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ، له‌یه‌ك سه‌ده‌دا ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ بنیات بنێ، وتا سه‌رده‌می ئه‌مڕۆیشمان بمێنێ، وهێزێكی مه‌ترسیداری گه‌وره‌بێ له‌نیوه‌ی جیهانا.
له‌هه‌موو مێژوودا چاكه‌ خوازێكمان نه‌بینیوه‌ باج له‌سه‌ر ده‌وله‌مه‌نده‌كان دابنێ بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ژاره‌ان، به‌و شێوه‌ی كه موحه‌ممه‌د - صلى الله علیه وسلم - دایناوه‌..
ئینجا دەڵێت: " فه‌رمووده‌كانی ئه‌و پێغه‌ممه‌ره‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكی بۆ خوێندن هانداوه‌، له‌م باره‌یشه‌وه‌ له‌ به‌شی زۆری چاكه‌ خوازانی دنیا جیاوازه‌ ..
ئازیزان ئەمە شایەتی کەسێکە کە موسوڵمان یش نەبووە!!

بەشی دووەم:

نوێترین نوسینەکانی م. حه‌سه‌ن پێنجوێنی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌