ئايه‌ سه‌رده‌مى ئايدولوجيا به‌سه‌رچو .... يان كاڵ بوته‌وه

وتار/ 27/11/2017 1632 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

ئايه‌ سه‌رده‌مى ئايدولوجيا به‌سه‌رچو .... يان كاڵ بوته‌وه
طیب عبدالرحمن
لەسەدەکانی ناوەراست لەئەوروپا کەڵکەڵەی نوێگەری و پەیدابونی ‌ئايدولوجيا سەری هەڵدا كه‌ به چاخى رابون ناسراوه‌ (عصر النهضة)  له‌م چاخه‌وه‌ به‌ره‌و سه‌ر ئيدى كيشمه‌كيشى ئايديا ده‌ستى پي كرد وه‌ دوابه‌دواى ئه‌وه‌ سه‌رده‌مى پيشه‌سازى سەرەتای ده‌ستى پي كرد كه‌بوه‌ هوى سوته‌مه‌نى گه‌شه‌ى ئايدولوجيا وه‌ سه‌دان و هه‌زاران هزرمه‌ندى وه‌ك فيخته‌ وفيورباخ وكانت وديكارت وهيجل و ماركس وئانگلس ونيتشه‌و كيرككورد وجه‌نديني ديكه‌ له‌زانكوكانى ئه‌لمانياو ده‌نيمارك وفه‌رنساو به‌لژيكاو وڵاتانی ديكه‌ى ئه‌وروپا بيدابون وه‌ له‌بوراي ئابوري وهونه‌ری و زانستى به‌هه‌مان شيوه‌ په‌يدابون وه‌ك ليوناردو دافينتشى ومايكل ئانجيلو ..هه‌تا......به‌ئه‌ندازه‌يه‌ك چه‌ند قوتابخانه‌يه‌ك دوروست بو له‌هه‌مو بواره‌كان وه‌هه‌ر ئه‌وه‌ش واي كرد كه‌هه‌ژمونى روژئاوا زال بيت به‌سه‌ر ولاتانى ناسراو به‌جيهانى سيه‌م.. وه‌ ئه‌وه‌ى ئيمه‌ مه‌به‌ستمانه‌ ئه‌و قوتابخانه‌ ئيديايانه‌ يه‌ كه‌تاكو ئيستاش هه‌نديكيان ره‌نگدانه‌وه‌يان له‌سه‌ر ئيمه‌و ده‌وروبه‌ر هه‌يه‌ به‌ئه‌ندازه‌يه‌ك به‌جيهانگيري كراون

له‌وانه‌ سوسيال ديموكرات و كومونيزم وسوسيالست وليبراليزم .. ئه‌گه‌ر له‌هوكاريكى ديكه‌ش بگه‌رين جگه‌ له‌و هوكارانه‌ى سه‌ره‌وه‌ كه‌ بونه‌ هوي سه‌رهه‌لدانى ئيدياكان هوكاريكى ديكه‌ش هه‌يه‌ كه‌ به‌راي زوربه‌ي ميژو نوسه‌كان كه‌هيچى كه‌مترنيه‌ له‌وه‌ى باسمان كرد وه‌ به‌ڵکو هه‌نديكيان به‌جه‌وهه‌ري ده‌زانن . ئه‌ويش سته‌مى ده‌وله‌تى كه‌نيسه‌بو كه‌ جوريك له‌چه‌قبه‌ستوى له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان دا هه‌بو وه‌ هه‌ر لادانيك له‌ پره‌نسيپه‌ كانى كه‌نيسه‌ به‌ (هرطقة) ده‌زاندرا وه‌ دووچاري سزاى مه‌رگ ده‌بو ياخود راوه‌دو ده‌نرا .نمونه‌ش زورن له‌وانه‌ نيوتن  وته‌نانه‌ت ليوناردو مايكل ئه‌نجيلو كه‌ زياتر له‌ دوو ده‌يه‌ له‌خزمه‌تى كه‌نيسه‌ نيگاركيشان وئه‌ندازياري وپيكه‌ر تاشيان ده‌كرد..ئه‌وانيش حه‌زه‌كانى خويان له‌سه‌ركيشي كردن ده‌شارده‌وه‌ .. وه‌ پاش مه‌رگيان نوسينه‌كانيان ده‌ري خست كه‌ باوه‌ريان به‌ ته‌حريفاته‌كانى كه‌نيسه‌ نه‌بوه‌.. وه‌ هه‌مان هوكار واي كرد كه‌ ئايدولوجياي ئه‌لمانى سه‌رهه‌لدا  كه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كی کۆکردنە‌وه‌ى دياليكتي هيجل ومادي فيورباخ له‌لايه‌ن (كارل هينگرخ ماركس ) لێبكه‌ويته‌وه‌ .وه‌شورشي فه‌رنسي 1789و چه‌ندين جولانه‌وه‌ى ديكه‌ى ليره‌وله‌وى ليبكه‌ويته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ زوربه‌يان سه‌ركه‌وتو نه‌بون به‌لام وه‌چه‌رخانيكى نوي بو له‌ ژيانى ئوروپيه‌كان..جى ئاماژه‌يه‌ ئه‌و بۆشایە هزريو مه‌عريفيه‌ى كه‌ كه‌نيسه‌ لي به‌رپرسياربو سه‌رئه‌نجام جولانه‌وه‌كه‌ى خيراتر كرد . وەهەر لەسەدەی شانزەهەم قەشە مارتن لۆثەر کە بەرەگەز ئەڵمانیە ئینشیقاقی لە کەنیسەی کاسۆلیکی کرد و کەنیسەی ئینجیلی یاخود مەزەهەبی پرۆتستانتی دامەزراند بەهۆی زۆر بابەتی جەوهەری کەدەسەڵاتی کەنیسە کردبویانە بەشێک لەئاین . لەراستیدا ئەمە بوە داینەمۆی جوڵانەوەی هزری ئەوروپی و جورئەتی بەخشیە هزرمەندەکان کەتوانای عەقڵی خۆیان بخەنە سەر لاپەرەکان . هەرچەندە ئەم جوڵانەوە ئایدۆلۆجیە لەسەرەتادا بێ بەربەست نەبو وهەر جوڵانەوەیەک دژی دەسەڵاتی رەهای کەنیسە و پاپا بوایە بەهرطەقە ولادان لەپرنسیپەکانی ئاینی مەسیحی هەژمار دەکا .تەنانەت تاکو دەرکەوتنی


به‌يانى كومونيزم له‌سالي (1848) وه‌پاشان له‌سه‌ر ململاني چينايه‌تى له‌سالى  (1867–1894) ماركس كتيبي سه‌رمايه‌ى نوسيه‌وه‌ به‌هاوكاري فردريك انجلز كه‌ كورتكراوه‌ى ده‌لى.. ميژوى هه‌مو كومه‌لگايه‌ك تاكو ئيستا كه‌هه‌يه‌ هه‌مو بريتيه‌ له‌ ململاني چينايه‌تى ،.
ماترياليزمى دياليكتيك هوكاري زه‌قبونه‌وه‌ى ئيديا جياوازه‌كانى ئه‌وروپا بو هه‌ر ئه‌مه‌ش ئايدياكانى گوازته‌وه‌ بو ولاتانى جيهان ديسانه‌وه‌ ململاني وكيشمه‌كيشى گه‌رمتر كرد تاكو شورشي به‌لشه‌في له‌روسيا سالي 1917 به‌رابه‌رايه‌تى

(فلاديمير ئيليتج  ئوليانوف لينين ) وتروتسكى وهه‌هه‌فله‌كانيان ) ئيدى سه‌رده‌مى زيرينى ئايديا جياوازه‌كان ده‌ستى پي كرد ......
ئادولوجيا سه‌رده‌ميكى نوى له‌جولانه‌وه‌ى سياسي وفكري و هونه‌ري وئابوري دورست كرد وه‌ ئايديا ئاسمانيكانى تيپه‌ران وه‌ كيشمه‌كيش دورست كرد شانبه‌شانى جولانه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ي رزگارى خوازى له‌ده‌ست كولونياليسته‌كان و ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان و بوه‌ هوي جيمسه‌رگيري له‌نيوان روژهه‌لاتو روژئاوا .. به‌ئه‌ندازه‌يه‌ك جيهان دابه‌ش بو ويراي فره‌ي ئايديا كانيان به‌سه‌ر دوو سه‌ربازگادا.. هه‌رچه‌نده‌ به‌رواله‌ت له‌كوتايه‌كانى سه‌ده‌ى بيسته‌م 1990سه‌ربازگاي روژ ئاوا سه‌ركه‌وتني به‌سه‌ر كومونيزمدا هينا به‌لام له‌راستيدا پروژه‌ى سه‌رمايه‌داريش به‌هه‌مان ده‌ردى ئه‌و ده‌روات وه‌ سه‌ره‌تاكانى كالبونه‌وه‌ى سيسته‌مى سه‌رمايه‌داري به‌ده‌ركه‌وتوه‌ به‌ فه‌شه‌لي بانكى ده‌ستى پي كرد كه‌ سه‌رتاپاى روژئاواى گرته‌وه‌ وه‌كوتايه‌كه‌ى به‌كيشه‌ى كه‌شو هه‌واديت له‌ ده‌يه‌ى دوه‌مى ئه‌م سه‌ده‌يه‌ كه‌خودى ژينگه‌ پاريزه‌كانى جيهان هوشداري ده‌ده‌ن له‌وباره‌يه‌وه‌ ... كه‌چه‌قبه‌ستوى گه‌رما له‌ئه‌نجامى سالانه‌ىهاويشتنى مليونه‌ها تون گازى دووه‌م ئوكسيدو يه‌كه‌م ئوكسيدى كاربون به‌ره‌و ئاسمانى ولاتانى پيشه‌سازى كه‌هوكاري سه‌ره‌كى له‌ناوچونى زوربه‌ى شاره‌ كه‌ناراويه‌كانى جيهان كه‌ده‌بيته‌هوى داروخانى ئابوري جيهانى به‌رزبونه‌وه‌ي ئاستى ده‌ريا تاكو 3مه‌تر وه‌ توانه‌وه‌ى زوريك له‌به‌سته‌له‌كى باكوروگريلاندو به‌سته‌له‌كه‌كانى هيمالايه‌ كه‌ ژيانى زياتر له‌ مليارونيويك مروڤى له‌سه‌ره‌ له‌نيمچه‌كيشوري هيندى.. به‌هه‌ر حال هوكاري كالبونه‌وه‌ى ته‌واوى ئايديا كان ولام نه‌دانه‌وه‌ى پرسياره‌هه‌نوكيه‌كانى ئيستاى مروڤايه‌تيه‌ له‌گه‌ل زيادبونى ريژه‌ى دانيشتوانى جيهان وبيداويستى خوراك وئاوى پاكژ وشوينى نيشته‌جى و وزه‌ بوژيانى روژانه‌يان ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ى كه‌روژ به‌روژ چينيكى كه‌مى جيهان كونترولي ته‌واوى داهاتى تاكه‌كانيان كردوه‌. وه‌ به‌ئاره‌زوى خويان ئيداره‌ى ململانيكانى ئه‌و زونانه‌ده‌ده‌ن كه‌ جيگاى وزه‌ى جيهانيه‌ وه‌ئاراسته‌ى سياسه‌تى ده‌كه‌ن به‌پي به‌رژه‌وه‌نديه‌ ئابوريه‌كانيان .. وه‌ئه‌بي بيرمان نه‌چيت كه‌ فاكته‌ري ته‌كنه‌لوژياي گه‌ياندن وه‌ك ئينته‌رنيت ئه‌ويش پالنه‌ريكى ديكه‌يه‌ كه‌ ئايدولوجا زور كال بكاته‌وه‌ لاى تاكه‌كانى كومه‌لگاكان .. هه‌رچه‌نده‌ سه‌رداوه‌كانى كالبونه‌وه‌ تازه‌ گيشتوته‌ ئيمه‌ به‌لام زور به‌خيراي كاريگه‌ري ده‌بيت له‌سه‌ر جوري بيركردنه‌وه‌ى نه‌وه‌كانى داهاتو

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌