رامــان له وێســتگه‌كانی ئه‌م قۆناغــه (13)
وتار/
26/11/2017
544 جار بینراوە
شوان هه‌ورامی
رامــان له وێســتگه‌كانی ئه‌م قۆناغــه (13)
شوان هه‌ورامی
به‌شی سێزده‌یه‌م
باكووری كوردســتان
وه‌كو پێشتریش ئاماژه‌مان پێدا ، لێره‌دا مه‌ودای
باسكردنی مێژووی خه‌باتی كوردانی باكوورمان نیه ، چونكه زیاتر ده‌مانه‌وێت باسی
هه‌لومه‌رجی ئه‌م قۆناغه بكه‌ین ، كه ئایا توركیا چۆن بیر ده‌كاته‌وه‌و هه‌ل و
فرسه‌ته‌كانی به‌رده‌می كورد چین بۆ ئه‌وه‌ی كاریان له‌سه‌ر بكات .
توركیا زۆر قوڵتر ده‌ڕوانێته ناوچه‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی
ئه‌نادۆڵ ( یا باكووری كوردستان ) ، مه‌سه‌له‌كه له‌م كاته‌دا ته‌نیا په‌یوه‌ندیی
به‌وه‌وه نیه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه له‌ده‌ست بدات ، پارچه‌یه‌كی جوگرافیی
له وڵات له‌ده‌ست ده‌دات ، به‌ڵكو بابه‌ته‌كه زۆر ستراتیژییه‌و په‌یوه‌ندیی به
ئێستا‌و داهاتووی توركیاوه هه‌یه . كوردستان چاوگی هه‌ڵقوڵینی هه‌ردوو رووباری
گرنگی دیجله‌و فوراتن ، كه توركیا له سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه خه‌ریكی توێژینه‌وه‌و
جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌ی ستراتیژیی { GAP } ه له‌سه‌ریان
و ئێستا رێژه‌ی { 22% } ی وزه‌ی كاره‌بایی هه‌موو توركیا دابین ده‌كات 30 .
كه‌واته ئه‌م پڕۆژه‌یه (GAP ) كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیاوه ،
به‌و پێیه‌ش مه‌سه‌له‌ی ئاو له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا زۆر گرنگتر ده‌بێت له
مه‌سه‌له‌ی وزه‌ی نه‌وت و گاز ، توركیا ده‌توانێت له هه‌ر ساتێك‌دا وه‌كو كارتی
گوشار له‌سه‌ر عێراق و سوریا به‌كاریان بهێنێت ، چونكه كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و
دوو رووباره واته : له ســوریا و عێراقدا پانتاییه‌كی فراوان تووشـــــی بیابانبوون
( التصحر ) ده‌بن ، زۆنگاوه‌كان وشــك ده‌بن – به تایبه‌تی له باشووری عێراقدا –
رێژه‌ی خۆێ له خاكدا بۆ ئاستێكی ترسناك به‌رز ده‌بێته‌وه ، ئاستی ئاوی ژێر زه‌وییش
داده‌به‌زێت ، له‌گه‌ڵ پیسبوونی چۆم و رێره‌وه ئاوییه‌كان ، به هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی
سه‌وزاییه‌كان كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر ژینگه‌و به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما
داده‌نێت . بۆیه كوردانی باكوور ده‌بێ بزانن ؛ بیركردنه‌وه له جیابوونه‌وه له
توركیا له‌م قۆناغه‌دا داواكارییه‌كی زۆر دووره له واقیعه‌وه ، به تایبه‌تیی پێگه‌ی
سه‌ربازیی توركیا له ناو ناتۆدا و به‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌شی له‌گه‌ڵ رووسیادا
هه‌یه‌تی و به‌م شكسته‌ی كه كورد له هه‌رێمی كوردستاندا تووشی بووه ، به‌رده‌وامیی
جه‌نگ له باكوور ته‌نیا بۆ گه‌لی كورد زیانی ده‌بێت و مێژووی ده‌یان ساڵه ئه‌وه‌ی
سه‌لماندووه .
له دوای شكستی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ، كه
توركیا و ئێران هێزی سه‌ره‌كیی ئه‌و شكست پێهێنانه بوون ، ئه‌گه‌ری تر چاوه‌ڕوانی
ده‌كرێت له‌و رێكه‌وتنه ئه‌منیه‌یان ، به تایبه‌تیی توركیا چاوه‌ڕێیه له دوای
كۆنترۆڵ كردنی خاڵه سنوورییه‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان ، له‌لایه‌ن ئێران و عێراقه‌وه به‌شی دووه‌می ئه‌و
سیناریۆیه‌ش جێبه‌جێ بكرێت ، ئه‌ویش ده‌ركردنی { PKK } یه له قه‌ندیل و هه‌رێمی كوردستان . بۆیه له‌م قۆناغه‌دا ئاسۆی
به‌رده‌م گفتوگۆی ئاشتی زۆر لێڵه ، هه‌روه‌كو له نامه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بۆ
رای گشتیی له { 1 ی حوزه‌یرانی 2011 } هاتووه ، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئاكپارتی و قه‌ندیل
رێگه‌چاره‌ی ئاشتیی و دیموكراسیی نه‌گرنه‌به‌ر ، دۆخێك روو ده‌دات كه ئه‌سته‌مه
ئاكامه‌كانی چاوه‌ڕوان بكرێت 31 ، كه به‌داخه‌وه دواجار ئه‌و په‌یامه‌ی ئۆجه‌لان
پشتگوێ خرا ، ته‌نانه‌ت نامه‌كانیشی بۆ قه‌ندیل كه داوای ده‌كرد به هیچ شێوه‌یه‌ك
په‌نا نه‌به‌نه‌وه به‌ر جه‌نگ و كوشتار سانسۆر ده‌كران و ئه‌و به‌شه‌یان ده‌قرتاند
و بڵاو نه‌ده‌كرده‌وه 32 .
خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی PKK له‌لایه‌ك و HDP له‌لایه‌كی
تر ، هه‌لی به‌رده‌وامبوونی ئاشتیان له باكوور له‌بار برد ، PKK به تێگه‌یشتنی هه‌ڵه له په‌سنی شه‌رڤانان
له خۆرئاوای كوردستان ، كه به باڵی سوریای ئه‌وان هه‌ژمار ده‌كران ، وا تێگه‌یشتن
خۆرئاوا پشتیوانی‌یان ده‌كات ، بۆیه له شاره‌كانی باكووری كوردستاندا سه‌نگه‌ریان
لێداو شه‌ڕیان هه‌ڵگیرسانده‌وه ، HDP یش له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی حوزه‌یرانی 2015 خوێندنه‌وه‌ی وابوو كه
ئاكپارتی به‌ره‌و رووخان ده‌چێت ، بۆیه به ئاراسته‌ی نه‌یارانی ئه‌و پارته‌دا
قسه‌ی كرد‌و له‌و فرسه‌ته سوودی وه‌رنه‌گرت كه ببێته پارسه‌نگێكی باش بۆ ده‌سه‌ڵات
و بۆ یه‌كه‌مجار له توركیای نوێ‌دا به‌شداریی ده‌سه‌ڵات بكات ، ته‌نیا ده‌سكه‌وتیشی
پاراستنی ئاشتی باكوور بوایه ، ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره ده‌بوو . چ بگاته ئه‌وه‌ی رێگه‌ی
ده‌بڕی له‌وه‌ی MHP بۆ گۆڕینی
ده‌ستوور و جه‌نگ ئاكپارتی به‌لای خۆیدا په‌لكێش بكات و به‌هۆی جه‌نگیشه‌وه جارێكی
تر پێگه‌ی سوپا له سیاسه‌تدا به‌هێز بكرێته‌وه ، كه كوده‌تای 15 ی ته‌مووزی
2016 ی لێكه‌وته‌وه .
ئه‌و هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌ی HDP بۆ پێگه‌ی ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی تشرینی دووه‌می
2015 دا باجێكی قورسی له‌سه‌رداو له 45% ی ده‌نگه‌كانه‌وه هێنایه‌وه بۆ 35% ی
ده‌نگده‌رانی باكوور ، به پێچه‌وانه‌وه 35% ی ئاكپارتی برده سه‌ره‌وه بۆ 47% ی
ده‌نگه‌كان له باكووری كوردستان . ئه‌مه له كاتێكدا بوو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی HDP و PKK ئه‌ردۆغانیان به دیكتاتۆر و خوێنمژ ناو ده‌برد ، كه‌واته چۆن ده‌بێ
یه‌ك ملیۆن و نیو له كوردانی باكوور له ده‌نگه‌كانیان په‌شیمان ببنه‌وه‌و ده‌نگ
به دیكتاتۆر بده‌ن ، بابڵێین راسته دیكتاتۆر و خوێنمژه ، ئه‌ی بۆچی ئه‌و
كوردانه په‌شیمان بوونه‌وه له ده‌نگیان و راسته‌وخۆ ده‌نگیان به‌و دیكتاتۆره
دایه‌وه ؟ ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه خه‌ڵك له‌وان بێزاره !!
بۆیه له‌م قۆناغه‌دا كوردانی باكوور پێویستییان به
ئارامیی و ئاشتیی هه‌یه ، ئه‌گه‌ر گوند و شاره‌كانی باكووری كوردستان تووشی كۆچ و
ئاواره بوون هاتبن ، ئه‌وه به مانای ئه‌و ته‌عریبه‌ی كوردستانی باشوور نیه ،
به‌ڵكو جه‌نگ بووه‌ته هۆی ئه‌و ماڵوێرانیه ، ئه‌وه بوو له كاتی پرۆسه‌ی ئاشتیدا
كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریی و ته‌نانه‌ت كه‌رتی گه‌شتیاریی له باكووری كوردستاندا گه‌شانه‌وه‌و
گوند‌و شاره‌كان ئاوه‌دان بوونه‌وه ، كه مه‌خابن له هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی جه‌نگدا
دووباره وێرانیی روویكرده‌وه ئه‌و ناوچه‌یه . بۆیه ئه‌گه‌ر جارێكی تر ته‌نانه‌ت
ئاشتیه‌كه ده‌سكه‌وتی سیاسیشی تێدا نه‌بێت ، ئارامیی بگه‌ڕێته‌وه بۆ باكووری
كوردستان ، پرۆسه‌ی سیاسیش له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری وڵات‌دا گه‌شه ده‌كاته‌وه ،
باوه‌كو ئێستا HDP پاشه‌كشه‌ی كردووه‌و حكومه‌تیش
گوشاری خستۆته‌سه‌ر .
دیاره لایه‌نگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌م جۆره
بۆچوونانه‌یان به‌لاوه قبوڵ نیه ، به‌ڵام جێی خۆیه‌تیی لێره‌دا ئاماژه به‌و بۆچوونه‌ی
دكتۆر عه‌بدوڕه‌حمانی قاسملوو بده‌ین كه نزیكه‌ی 35 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نووسیویه‌تی
، پێیوایه توركیا وه‌كو ئێران نیه ، لانیكه‌م رێگه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سیاسیی
و خه‌باتی دیموكراتیی ده‌دات و به‌و هۆیه‌شه‌وه له ناتۆدایه‌و ده‌شیه‌وێت بچێته
ناو یه‌كێتی ئه‌وروپاوه ، ده‌كرێ هه‌ندێ بنه‌مای دیموكراسیی بپارێزێ ، بۆیه ده‌ستبردن
بۆ چه‌ك و خه‌باتی چه‌كدارانه ئه‌وه‌شی كه هه‌یه له‌ناو ده‌بات و كورد زیانێكی
زۆری لێده‌كه‌وێت و په‌ڕگیر و كه‌مالیه‌كانیش ئه‌وه‌یان پێخۆشه كورد ئه‌و به‌ڵگه‌یه
بۆ سه‌ركوتكردن بداته ده‌ستیان 33 ، ئه‌گه‌ر ئێمه باسی ئه‌و هه‌لومه‌رجه په‌ڕگیرو
ترسناكه كه‌مالیه‌ی ئه‌و كاته بكه‌ین كه دكتۆر قاسملوو باسی ده‌كات و بڕوای وایه
ماده‌م مه‌ودای خه‌باتی سیاسیی هه‌بێت ؛ رێگه‌ی جه‌نگ و شۆڕشی چه‌كدارانه نه‌گیرێته‌به‌ر
، به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ئێســـــــتادا ؛ ئاســـمان و رێســــمانه و زۆر شت گۆڕاوه‌و
تا ئاستێكی باش كرانه‌وه‌ی دیموكراسیی روویداوه ، جه‌نگ له‌وانه‌یه زیان به
توركیا بگه‌یه‌نێت ، به‌ڵام سه‌دان قات زیان به كورد و داهاتووی نه‌وه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت
.
-----------------
په‌راوێزه‌كان :
30. زاراوه‌ی GAP كورتكراوه‌ی پڕۆژه‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵه ، كه به
توركیی پێی ده‌وترێت :{ Guneydogu Anadolu Projesi } ، كه بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتۆركی
دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیا ، له‌و سه‌ده‌مه‌دا توركیا پێویستیی به كاره‌با هه‌بوو
، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی كاره‌بای له ساڵی 1936 دا دامه‌زراند
، بۆ توێژینه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به سوود وه‌رگرتن له رووباره ناوخۆییه‌كانی
وڵات ، ئه‌م فه‌رمانگه‌یه به توێژینه‌وه به‌رده‌وامه‌كانی گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی
له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا به‌نداوی { كیبان} ی دروستكرد ، هه‌روه‌ها هه‌ستا
به دامه‌زراندنی بنكه‌ی چاودێریی هێزی خێرایی رووباری فورات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
. پڕۆژه‌ی گاپ دواجار گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه 22 به‌نداو ، هه‌روه‌ها تونێلی
ئاودێریی و گوێزانه‌وه‌ی ئاو له‌سه‌ر هه‌ردوو رووباری دیجله‌و فورات دروست بكات ،
بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باو پڕۆژه‌ی ئاودێریی ستراتیژیی .
31. ده‌قی ئه‌م نامه‌یه له 1 ی حوزه‌یرانی
2011 بڵاوكرایه‌وه به ناونیشانی : المفهوم الديني لهؤلاء هو مفهوم مُقَنَّع وشكليّ ومجــــــرد من
الإيمـــــان في أســــاسه وعبادتهم زائفــــــة .http://www.hezenparastin.com/ar/index.php…
32 . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وتاری رۆژنامه‌نووسی
كوردی سوریا ( هوشه‌نگ ئه‌وسی ) به ناونیشانی : من أسرار دولة حزب العمال
الكوردستانی ، الجمعة 30 یونیو 2017 ، پێگه‌ی كوردستان 24 زانیاری پێویستی له‌و
باره‌وه تێدایه .
33. تاڤگه‌ی
حه‌قیقه‌ت ، به‌شـــــێك له به‌رهه‌مه‌كانی دكتۆر قاســــملوو ، به‌رگی یه‌كه‌م ،
كۆكردنه‌وه‌ی : كاوه به‌هرامی ، پوشپه‌ڕی 1383 ی هه‌تاوی .. ل 2011 – 2012 .
نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی
-
شوان هه‌ورامی
14/03/2021
-
شوان هه‌ورامی
27/02/2021
-
شوان هه‌ورامی
02/08/2018
-
شوان هه‌ورامی
25/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
16/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
23/06/2018