تاکو میلەت ئاوابێ فەرمانڕەوا خراپتر دەبێ
وتار/
22/11/2017
484 جار بینراوە
طیب عبدالرحمن
تاکو میلەت ئاوابێ فەرمانڕەوا خراپتر دەبێ
طیب عبدالرحمن
تاکو نەگەرێنەوە خانوە قورەکان بۆ بەردەم ئاگردانی پیرێژنە
جەرگ سوتاوەکان ،
تاکو رێز بۆ چینەکانی خوارەوە نەگێرینەوە ئەوانەی بەبازو عارەقەی نێوچەوانیان بژێویان پەیدادەکەن
لەوکارگوزارەی کەزبڵوخاشاکی بەرماڵەکانمان پاک دەکەنەوە
تاکو ماف نەگێرینەوەبۆ ئەو کرێکارانەی کە لەگۆرەپان ومەیانی
کرێکاران لەنیوشوانی تاریک وئەنگوسرتەچاو تابەیانی لەچاوەروانی ئەوەی کەسێک بیان
بات بۆکار ، زۆرجار بەنائومێدی وگیرفانی بەتاڵ دەچنە ماڵەوە ،
تاکو پۆشاکمان مۆدێرن بێت و عەقڵمان ژەنگاوی ،
تاکو کلیلی قاسەکانمان بەدز ئەسپاردبێت ،
تاکو چارەنوسمان دابێتە دەست بێ مۆڕاڵترین وبێ باکترین تاخمی فەرمان ڕەوا ،
تاکو فەرهەنگی بێ ڕێزی و یەکتر سڕینەوەو شکاندنی ئێسکی یەکتر
وەلانەنێن ،
تاکو واز لەشکاندنی شکۆی بێ دەسەڵات سڤیل نەهێنێن ،
تاکو رێز لە قەڵەم و زانست ومەعریفەنەگرین ،
نمایندەو فەرمان ڕەوا هەر بەم چەشنە دەبێت،ئەگەر چاوێک بەمێژوی
گەلانا بخشێنن ،ئەوا دەزانن هێشتا سەرەتای نەهامەتیەکانتانە هێشتا لەقۆناغی سەرەتای
دورست بونی سیستەمی تۆتالیتارن ، ئەگەر هەموان
بەهۆش خۆمان نەیەینەوە وسنورێک بۆ شکستی
گوفتار ورەفتار و بیرکردنەوەمان نەهێنین ، چونکە تەواوی لاپەرەکانی ئەزمونی مێژوی
گەلان پرن لە هەستانەوە پاش شکستی گەورە لەهەمو ئاستەکانی سیاسی و سەربازی و ئابوری
وکۆمەڵایەتی ، گرنگ وەرگرتنی وانەیە وانەیەک بت وپەرستگاکان بروخێنین نەک پاساو بۆ
سەرلەنوێ بونیادنان ورازاندنەوەی بهێنینەوە و ئومێدی درۆینە لەسەریان هەڵچنین ،
ئەم گۆمەڵگایە لەهەمو بوارەکان شکستی هێنا و پێویستە
دانبەوەدابنێین کە شکستمان هێنا لەوەی بتوانین قۆناغی خێڵەکی لەبیرکردنەو تێروانینمان تێپەرێنین چونکە ئەم فەرمانرەوانە زادە وئیفرازی هەمان کۆمەڵگان خۆ لە دورگە دوورە دەستەکانەوە
هاوردە نکراون ، و کاتێک هەندێک لە خاوەن
بروانامەی دکتۆرا دەبینم لەسەر تیڤی ماستاو دەکەن و لەبۆنە حیزبیەکان ئەچەمێنەوە بۆ نەخوێندەواران هێندەی دیکە
نائومێد دەبم کەلەئایندەی نزیک ئەم قۆناغە راگوزەرە تێپەرێنین وکاتێک بازرگانە چاو
چنۆکەکان دەبینم ئەبن بەپەردەو پۆشاک بۆ سپیکردنەوەی پارەی دزراوی ئەم مەملەکەتە هێندەی
دیکە هێڵنجم دێت ،
لەماوەی بیست وشەش ساڵی رابوردو گەلی کورد نەیتوانی نەوەیەک
بەرهەم بهێنێ کە ئەلترناتیڤ بێت بۆ ئەم قۆناغە راگوزەرە بەدەر لەجوڵانەوەی رەوانشاد نۆشیروان مصطفی کەتەمەن بواری نەدا پەیامەکەی
بگەیەنێتە کەناری ئارام وئیستا بەشێکی باش لەجەماوەر لەگەڵ ئەو بزاڤەی ئودان وێرای
لەمپەری جۆراو جۆر کەدەسەڵات دروستی کردون لەمپەری جەوهەری بیرکردنەوەی بەشێکی باشی
کۆمەڵگا ئەویش بۆخۆی کێشەیەکی گەورەیە لە گۆرانکاری جۆری لە هەمو کایەکان ،
ماوەتەوە ئەوە بڵێین کە تاکو میلەت خۆی جڵەوی چارەنوسی خۆی
لەدەست ئەم کاستە سیاسیە نەستێنێتەوە دۆخی زۆر لەوە خرپتر دەبێت ودەبێت چاوەروانی
شکستی گەورەتر بین.
نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن
-
طیب عبدالرحمن
20/06/2021
-
طیب عبدالرحمن
29/05/2020
-
طیب عبدالرحمن
30/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
26/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
24/07/2019
-
طیب عبدالرحمن
21/07/2019