رامــان له وێســتگه‌كانی ئه‌م قۆناغــه (10)
وتار/
21/11/2017
532 جار بینراوە
شوان هه‌ورامی
رامــان له وێســتگه‌كانی ئه‌م قۆناغــه (10)
شوان هه‌ورامی
به‌شی ده‌یه‌م
ســعودیه‌و كورد
كورد به‌هۆی ئاینی ئیســــلامه‌وه ؛ به پێی هه‌ندێ گێڕانه‌وه‌ی
مێژوویی هه‌ر له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ( دروودو سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت )
كورد په‌یوه‌ندیی به حیجازه‌وه په‌یدا كردووه‌و به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ری ، وه‌كو
یه‌كێك له نه‌ته‌وه پێكهێنه‌ره‌كانی ئومه‌تی ئیسلامیی ؛ كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر
شارستانیه‌تی ئیسلامیی هه‌بووه .
له سه‌رده‌می نوێ‌دا ؛ په‌یوه‌ندیی شۆڕشی ئه‌یلول له‌گه‌ڵ
سعودیه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناردنی شاندی زانایانی كوردستان بۆ لای شا فه‌یسه‌ڵ
كوڕی عه‌بدولعه‌زیز و پێشوازیی لێكردنیان و گرنگیدان به شانده‌كه‌و گوێ گرتن لێیان
و پشتیوانیی كردنی كورد بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیدا بگه‌نه رێگه چاره‌یه‌كی
ئاشتیانه‌و پاراستنی وڵاته‌كه له خوێنڕشتن و شه‌ڕ و ئاژاوه ، به تایبه‌تی ئه‌و
كاته هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بیی كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ره‌تكردنه‌وه‌ی شكستی شه‌ڕی
شه‌ش رۆژه به‌لایانه‌وه زۆر گرنگ بوو .
گه‌رچی سعودیه له جه‌نگی 8 ساڵه‌ی عێراق – ئێران‌دا ؛
به ده‌یان ملیار دۆلار پشتیوانیی له عێراق كرد ، به‌ڵام راسته‌وخۆ له دوای داگیركردنی
كوه‌یت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ؛ بووه دووژمنی سه‌رسه‌ختی رژێمی سه‌دام ، بۆیه له‌سه‌ر
بنه‌مای دووژمنی دووژمنه‌كه‌م دۆستمه ؛ جارێكی تر بۆ دژایه‌تی رژێمی سه‌دام لای
به‌لای كورددا كرده‌وه ، هه‌ر له‌و كاته‌وه تا ریفراندۆمه‌كه‌ش سعودیه كه‌م و زۆر
په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانیه‌كاندا هه‌بووه ، به تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی
دواییدا بۆ دژایه‌تی ئێران وحكومه‌تی تائیفیی به‌غدا و ده‌ستوه‌ردانه كاروباری
سوننه‌ی عێراق په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانیدا گه‌رم كردبوو ، به تایبه‌تیش
شێوازیی حوكمڕانیی بنه‌ماڵه‌یی كوردستان به‌لای سعودیه‌كانه‌وه زۆر په‌سه‌ند بوو
، له‌كاتی سه‌ردانی بارزانی بۆ سعودیه باسی یارمه‌تیه‌كی 8 ملیار دۆلاری ده‌كرا بۆ
هه‌رێمی كوردســـتان .
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین ســعودیه له هه‌موو وڵاتانی ئیســـــلامیدا
ده‌یه‌وێت پشــتیوانیی له ســوننه‌ی ســـــاخته ( تزویر ) واته ســـه‌له‌فیی مه‌دخه‌لی
بكات ، بۆیه له كوردستانیش هه‌مان هه‌وڵیداوه‌و هاوئاهه‌نگه له‌گه‌ڵ ویستی ده‌سه‌ڵاتدارانی
كوردستاندا ، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌ی ســـعودیه له عێراق و شام و یه‌مه‌ن و میسردا
، كه له‌لایه‌ك پشــــتیوانیی له سوننه‌ی ساخته ده‌كات و له‌لایه‌كی تریش دژی
ســــوننه‌ی ئازادیخوازه ، نه‌هامه‌تی زۆر گه‌وره‌ی لێكه‌وتۆته‌وه .
به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌ی ســعودیه له پشتیوانیی كورد ،
ستراتیژیی نیه‌و په‌یوه‌ندیی به هه‌ڵوێستی تاكتیكیی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌یه ، بۆ
نمونه له‌و جێگه‌یه‌دا كه هاوئاهه‌نگه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئیسرائیل‌دا وه‌كو پشتیوان
خۆی نمایش ده‌كات و له‌و جێگه‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی قۆناغه‌كه‌دا نه‌گونجێت دژایه‌تی
ده‌كات . بۆیه ده‌بینین ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پشتیوانی‌یان له مه‌سعود بارزانی
ده‌كرد كه سه‌ركردایه‌تیی سوننه‌ی عێراقیش بكات بۆ دژایه‌تیی حكومه‌تی تائیفیی عێراق
، به‌ڵام كاتێ له یه‌مه‌ندا چه‌قین و ناتوانن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن ، ده‌یانه‌وێت
له‌رێگه‌ی هه‌مان حكومه‌تی عێراقه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا تا
راده‌یه‌ك ئارام بكه‌نه‌وه ، بۆیه له پرســــی ریفراندۆمدا پشــــتیوانییان له
حكومه‌تی عه‌بادیی كرد و به تووندی دابه‌شــــكردنی خاكی عێراقیان ره‌تكرده‌وه ،
به تایبه‌تیش ســــعودیه بۆی ده‌ركه‌وت له دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ناتانیاهۆ
له به‌ڵێنه‌كه‌ی بێده‌نگ بووه !!
به‌ڵام بۆ هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ خواستی ئیسرائیل‌دا ،
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ریفراندۆم { لیوا ئه‌نوه‌ر عیشقی } سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی
پێشووی سـعودیه ؛ پشتیوانیی خۆی بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌ربڕیی كه
هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی كوردستانیش یه‌كبخاته‌وه ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستێك
له نێوان توركیا‌و سوننه و ئێران و ده‌ستوه‌ردانه كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
دروست بكرێت ، سه‌ردانی {سامر سه‌بهان}ی وه‌زیری كاروباری كه‌نداوی سعودیه‌ش بۆ ره‌قه
له چوارچێوه‌ی هه‌مان هه‌وڵی سعودیه‌دایه بۆ دژایه‌تی توركیا ، به تایبه‌تی دوای
ئه‌وه‌ی توركیا رێگه‌ی نه‌دا گه‌مارۆدانه‌كه‌ی ســــعودیه بۆ قه‌ته‌ر به ئامانج
بگات .
ســعودیه له‌لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی مافی
مرۆڤه‌وه گوشارێكی زۆری خراوه‌ته سه‌ر ، بۆیه له‌م قۆناغه‌دا هه‌ر سیاسه‌تێك پێچه‌وانه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆرئاوا بێت ، ئه‌و وڵاته خۆی لێده‌پارێزێت ، ریفراندۆم و
سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ناوچه‌كه‌و جیهانیشدا دژایه‌تیی ده‌كرێت ، ســعودیه بۆ
ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران و بۆ هاوته‌ریب بوون له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی خۆرئاواشدا ،
دژایه‌تیی ده‌كات ؛ بۆیه دیوانی پاشایه‌تیی سعودیی ئامۆژگاریی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات
رێگه‌ی گفتوگۆ بگرێته‌به‌ر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیدا ، شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ؛ كه رۆژی
16 ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 ئه‌نجامدرا – واته رۆژی داگیركردنه‌وه‌ی كه‌ركوك - رایگه‌یاند
كه شانشینیی سعودیی پشتیوانیی له هه‌وڵه‌كانی عه‌بادی ده‌كات بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی
خاكی وڵات و ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق 20 .
له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ بزانین سعودیه له‌م قۆناغه‌دا هه‌ڵوێسته‌كانی
نه به قازانجی دۆسته‌كانیه‌تیی و نه ده‌توانێت زیان به نه‌یاره‌كانیشی بگه‌یه‌نێت
، چونكه له‌سه‌ر گۆڕه‌پاندا به‌هۆی دژایه‌تیی خواستی گه‌لانی ئازادیخوازه‌وه جه‌ماوه‌ری
موسوڵمانی به ته‌واویی له‌ده‌ستداوه ، ته‌نانه‌ت له‌ناوخۆی وڵاتیشدا تووشی جۆرێك
له نامۆیی بووه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی دینیی وه‌هابیدا ، كه هه‌ر له سه‌رده‌می یه‌كه‌مین
هاوپه‌یمانی میر سعود و موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هابه‌وه به‌رده‌وام بووه تا
ئه‌مڕۆ ، هه‌ڵوێسته نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیشی روون نین ، چونكه قورسایی نیه له
ناوچه‌كه‌دا تا حسابی بۆ بكرێت ، ته‌نیا دراوی هه‌یه‌و هه‌ركاتێ بیه‌وێت سه‌رنجی وڵاتێك
رابكێشێت ؛ به كڕینی چه‌ك و پێدانی باجی ئه‌و سه‌رنجڕاكێشانه گڕیبه‌ستی چه‌ك واژۆ
ده‌كات ، ته‌نانه‌ت ترامپ به‌ر له هاتنی بۆ سعودیه كردبوویه مه‌رج له‌سه‌ریان ،
ئه‌گه‌ر ئه‌و گرێبه‌سته 460 ملیارییه واژۆ نه‌كه‌ن سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
، ئه‌وه‌تا كاتێكیش ده‌زانێت ئه‌مه‌ریكا بێده‌نگه له گه‌ڕانه‌وه‌ی رۆڵی رووسیا بۆ
ناوچه‌كه‌و ئێران و توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا گرێداوه
، ئه‌ویش هیچی نیه جگه له ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی چه‌ندین ملیار دۆلاریی ، بۆ ئه‌وه‌ی
رووسه‌كان حسابی بۆ بكه‌ن . بۆیه هیچ هه‌ڵوێستێكی سعودیه‌كان جێگه‌ی متمانه نیه
بۆ لایه‌نگرانی !!
---------------
په‌راوێزه‌كان :
20. رۆژنامه‌ی
{ الریاض } ی سعودی ، رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2017 . هه‌واڵه‌كه به ناونیشانی {
خادم الحرمين يؤكد دعم المملكة لوحدة العراق وأمنه واستقراره } بڵاو كراوه‌ته‌وه
.
نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی
-
شوان هه‌ورامی
14/03/2021
-
شوان هه‌ورامی
27/02/2021
-
شوان هه‌ورامی
02/08/2018
-
شوان هه‌ورامی
25/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
16/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
23/06/2018