شکستی (شەمشون)ەکەی خۆمان

وتار/ 21/11/2017 467 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

شکستی (شەمشون)ەکەی خۆمان
طیب عبدالرحمن
لە پەیمانی کۆنی کتێبی پیرۆز (تەورات) لەسفری قازی  ئەسحاحی ۱۳بۆ۱٦ باس لە چیرۆکی قارەمانێک دەکات بەناوی (شەمشون کوری مەنوح ی دەنی ) ئەم کەسایەتیە ئەفاسنەیە دوای ئەوە هات کە جولەکەکان بەدەست ستەم و زۆری دانیشتوانی ئەوسەردەمەی فەلەستین بەهیلاک چوبون و هەمو بارگارانی تایەفە جوەکانی خستە ئەستۆی خۆی وێرای بەرخودان بەهەمو شتێک لەپێناو گەلەکەی تاکو توانی رزگاریان بکات لە ستەم زۆری ئەوانی دیکە  . ئەم کەسایەتیە ئەگەر راستبێت یاخود ئەفسانە گرنگ ئەوەیە ئومێدێکی لە ماوەی سێ هەزار ساڵی رابوردو بە جوەکان بەخشیوە کەهەمێشە بەسەرمەشقی خۆیانی دەزانن بۆروبەروبونەوەی عەرەبەکان . هەرچەندە ئێمەش ئەفسانەی کاوەی ئاسنگەرمان هەیە بەڵام قەت سەرکردەکان خۆیان لەئاستی ئەودا نەبینیوە بەڵکو زۆر گەورەتر بۆیە من لەم نوسینە پەنام بردە بەر شەمشون و هەندێکیانم بە ئەو کەسایەتیە چواند .   ئەوەئەگەر خۆیان لە شەمشونیش بەگەورەتر و گرنگتر نەزانن خۆ ئەگەر هەر بەراست خۆیان بەگەورەتر بزانن ئەوا بەس موسی دەمێنێت کەرزگارکەری بەنوئیسرائیلە لەدەست ستەمی رەمسیسی دووەم (فیرعەون)رەنگە لەشتێکا لەموسی بچن ئەویش رەوانەکردنی ناچاری خەڵکەکەی  بەرەو قەدەری نادیار وبەدەریادا بەڵام ئەوەی جیاوازیە لەگەڵ موسی ئەو قەومەکەی لەدەریا بە سەلامەت رزگار کرد ئەمان کردیانە خۆراکی قرش ونەهەنگەکان .
شەمشونەکەی خۆمان بەهاوکاری کاوێژکارەکانی وهاو ئاوازەکانی هەمو موقەدەراتی سەد ساڵی رابوردو کردە بوتڵێکی شوشەوە بەدەم دەریا داناردی بۆ قەدەری نادیار . بەحیساب شورایەک بۆ ئەم مەملەکەتە دورست دەکات  کە لە گورگ وچەقەڵ و تەواوی گیاندارە زیان بەخشەکان  هەروەها لەباو بۆران دەمان پارێزێ کەچی گورگان خۆری کردین .
لەکاتێکا ئەو وتی هەمو بەرپرسیارەتیەکان ئەگرمە ئەستۆ کەچی وادەرنەچو بەڵام شەمشونەکەی تەورات هەمو ئەرک وماندوبون و بەربرسیارتیەکەی خستە ئەستۆ بۆیە شەمشونەکەی ئێمە شکستی هێنا ونەیتوانی لەئاست ئەو بەرپرسیارێتیەدابێ

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌