رامــان له وێســتگه‌كانی ئه‌م قۆناغــه (7)
وتار/
17/11/2017
513 جار بینراوە
شوان هه‌ورامی
رامــان
له وێســتگه‌كانی ئه‌م قۆناغــه (7)
شوان
هه‌ورامی
به‌شی
حه‌وته‌م
توركیا
و خۆرئاوا له‌م قۆناغه‌دا
وه‌كو
پێشتر ئاماژه‌مان پێدا توركیای كه‌مالیی ، توركیای دڵخوازی خۆرئاواییه‌كان بوو ،
له‌لایه‌ك توركیای له به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌وان كرده توركیایه‌كی پاشكۆی بێهێزی بڕیاره‌كانی
ئه‌وان و له‌لایه‌كی تریش نامۆ به ژینگه‌و شارستانیه‌تیی ئیسلامیی و دابڕاو له
گه‌لانی موسوڵمانی ناوچه‌كه .
توركیای
نوێ له كاتێكدا وه‌كو سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی ناتۆ له جه‌نگی سارددا به‌كار هێنرا ،
كه‌چی هیچ كاتێ وه‌كو ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌رنه‌گیرا ، چونكه یه‌كێتی ئه‌وروپا
زیاتر هاوپه‌یمانیه‌تێكی جیهانی كریستیانه‌و توركیای خاوه‌نی 80 ملیۆن موسوڵمان له‌لایه‌ن
جیهانی كریستیانه‌وه قبوڵ ناكرێت ، راسته هه‌ندێ پێوه‌ر ده‌كرێنه بنه‌مای وه‌رگرتن
، به‌ڵام ئایا وڵاتانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات كه تازه له ژێر عه‌بای كۆمۆنیستیدا
ده‌رچوو بوون و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ، ره‌گه‌زپه‌رستی سیمای ئاشكرای حوكمڕانیی
ئه‌و وڵاتانه‌یه - وه‌كو له كاتی كۆڕه‌وی ئاواره‌كاندا چه‌ندین جار له‌لایه‌ن گه‌وره
به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه‌وه راده‌گه‌یه‌نرا – چۆن بوونه ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا
؟ بۆ نمونه ئه‌گه‌ر هۆكار پێشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤه به‌رانبه‌ر به كورد ، ئه‌ی
بۆچی یه‌كێتی ئه‌وروپا دان به خه‌باتی ره‌وای كورددا نانێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی
مافه‌كانی و بگره چه‌ندین ساڵه PKK له‌سه‌ر لیستی تیرۆری ئه‌وانه !!
چه‌ند
هۆكارێك بوونه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یران له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و
خۆرئاوا به گشتیی و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تیی :
1. توركیای داد‌و گه‌شه‌پێدان ( AKP ) توركیایه‌كی نوێیه ، كه ده‌یه‌وێت وڵات
بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ نێو شارستانیه‌تی ئیسلامیی و به كرده‌وه له پاشكۆیه‌تیی خۆرئاوا
دووری بخاته‌وه .
2. ئاكپارتی پاشخانێكی ئیسلامیی هه‌یه ، واته شانازی ده‌كات به
مێژووی عوسمانیه‌وه‌و له به‌رنامه‌یدایه گه‌لانی موسوڵمان ببنه قوڵایی ستراتیژیی
بۆ توركیا و گه‌لی توركیاش ببێته قوڵایی ستراتیژیی بۆ ئه‌وان . ئه‌مه‌ش ئه‌و ترسه
مێژووییه له‌لای ئه‌وان دروستده‌كات ، كه عوسمانیه‌كان چه‌ندین سه‌ده بوونه دیوارێكی
به‌هێز بۆ راگرتنی چاوچنۆكیی داگیركارانه‌یان .
3. توركیای ئاكپارتی له ماوه‌یه‌كی كورتدا توانی ئابووریی داڕووخاوی
توركیا زیندوو بكاته‌وه‌و به‌جۆرێك گه‌شه‌ی پێبدات ، كه به موعجیزه‌ی ئابووریی
ناو ده‌برێت ، كه ئابووریی وڵاتی گه‌یانده پله‌ی شانزه‌یه‌مین ئابووریی جیهان .
ئه‌مه‌ش بۆ وڵاتانی خۆرئاوا جێگه‌ی حه‌سوودیی و نیگه‌رانیه ، به تایبه‌تیی توركیا
له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و گه‌شه‌یه‌ی كردووه‌و وڵاتێكی وه‌كو یۆنانیش
له ناو یه‌كێتی ئه‌وروپادا تووشی داڕووخانی ئابووریی بووه ، ئه‌مه جگه له قه‌یرانه
ئابوورییه‌كانی ئیسپانیا و ئیتالیا و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات .
4. به‌هۆی پشتیوانیی توركیا له گه‌لی فه‌له‌ستین و دژایه‌تیی گه‌مارۆدانی
كه‌رتی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ، په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و ئیسرائیل گه‌یشتۆته
خراپترین ئاستی خۆی ، ئه‌مه‌ش خۆرئاوا به گشتیی و ئه‌مه‌ریكای به تایبه‌تیی نیگه‌ران
كردووه ، بۆیه دژایه‌تی خۆیان له‌و رووه‌وه بۆ توركیا ناشارنه‌وه .
5. زیندوو بوونه‌وه‌ی هۆشیاریی بێداریی ئیسلامیی له توركیادا خۆرئاواییه‌كانی
نیگه‌ران كردووه ، بۆیه میدیای نزیك له ئاكپارتیی ؛ ناتۆ و خۆرئاواییه‌كان به
پشتیوانیی كوده‌تاكه‌ی 15 ی ته‌مووزی 2016 تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن ، به تایبه‌تی باڵیۆزخانه‌ی
ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نكه‌ره له سه‌ره‌تای كوده‌تاكه‌دا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمیی خۆی
كوده‌تاكه‌ی به شۆڕشی گه‌لی توركیا له دژی ئه‌ردۆغان ناو بردبوو .
6. له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی گه‌لانی سوریا له دژی رژێمی به‌شار
ئه‌سه‌د ، توركیا زۆری هه‌وڵدا كه خۆرئاواییه‌كان یارمه‌تیده‌ربن بۆ رووخاندنی ئه‌و
رژێمه ، به‌ڵام وه‌كو ده‌ركه‌وت نه‌ك هه‌ر یارمه‌تیده‌ر نه‌بوون به‌ڵكو مانه‌وه‌ی
رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیان پێ باشتر بوو بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل نه‌ك به‌رپاكردنی
سیستمێكی ئازاد‌و دیموكرات ، ته‌نانه‌ت له‌كاتی قه‌یرانی نێوان توركیا‌و رووسیادا
ناتۆ هیچ هه‌ڵوێستێكیان بۆ پشتیوانیی توركیا رانه‌گه‌یاند ، بۆیه توركیا ستراتیژی
خۆی گۆڕیی بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیادا ئاسایی بكاته‌وه .
7. یارمه‌تیدانی { YPG } له سوریا – كه باڵی سوریای پارتی كرێكارانی كوردستانه - له‌لایه‌ن
ئه‌مه‌ریكاوه ، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو وڵاتی گه‌یانده ئاستێكی خراپ ، له
دوای كوده‌تاش كاتێ توركیا فه‌تحوڵڵا گوله‌نی به به‌شداری كوده‌تاكه ناساند‌و
داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی كرد له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و وڵاته‌ش راده‌ستی نه‌كرده‌وه
، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی رێكه‌وتنامه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی تۆمه‌تبار كه له په‌نجاكانه‌وه
كاری پێكراوه ، په‌یوه‌ندییه‌كانی زیاتر لێل كرد .
8. دواجار رێكه‌وتنی نێوان توركیا و رووسیا بۆ كڕینی سیستمی دژه
ئاسمانیی { ئێس 400 } ئه‌مه‌ریكای به ته‌واویی نیگه‌ران كردووه ، توركیاش ئه‌وه
به مافی خۆی ده‌زانێت بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه‌ی و پێشتریش ئه‌زموونی تاڵی
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه ، كه له‌كاتی پێویستی و ته‌نگانه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا چه‌كی
گرنگ و كاریگه‌ری پێنافرۆشێت .
زۆربه‌ی
ئه‌و ناوه‌ند و یه‌كانه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی ئه‌منی قه‌ومیی ئه‌مه‌ریكا پێكده‌هێنن
دژی توركیان ، زۆربه‌یان بڕوایان وایه ده‌بێ شتێ له دژی توركیا بكه‌ن ، وه‌زاره‌تی
به‌رگریی بیانووی ئێس 400 ده‌هێنێته‌وه ، ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا ( CIA ) زانیاریی
كۆده‌كاته‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی توركیا به لایه‌نه جیهادییه‌كانی سوریاوه .
جاران سه‌رۆك له كۆشكی سپی‌دا ده‌یتوانی ئه‌و جۆره به‌رنامانه رابگرێت كه په‌یوه‌ندیی
ستراتیژیی وڵاتی له‌گه‌ڵ وڵاتێكی تردا تێكده‌دا ، به‌ڵام ئێستا دۆناڵد ترامپ له‌لایه‌ن
ئه‌وانه‌وه گه‌مارۆدراوه كه له‌م قۆناغه‌دا دژی توركیان 16. جگه له‌وانه‌ش له
دوای گه‌مارۆدانی قه‌ته‌ر له‌لایه‌ن ســــعودیه‌و ئیمارات و میســــر و به‌حره‌ینه‌وه
، توركیا پشتیوانیی خۆی بۆ قه‌ته‌ر راگه‌یاندو زیاتر له ئێران نزیك كه‌وته‌وه ،
بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه ئه‌و گه‌مارۆیه تێكبشـــكێنن ، كه ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن خۆرئاواییه‌كانه‌وه
به دووركه‌وتنه‌وه له‌وان هه‌ژمار ده‌كرێت . به تایبه‌تی له‌م كاته‌دا ئیداره‌ی
ترامپ باسی هه‌ڵوێســــتی تووندتر به‌رانبه‌ر ئێران ده‌كات .
----------------
په‌راوێزه‌كان
:
16 . بڕوانه وتاری سه‌ردار تۆرگۆت به ناونیشانی : العلاقات التركیة
الأمریكیة تقترب من حافة الإنهیار ، پێگه‌ی { ترك پرێس } ، 3 / 8 / 2017 .
نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی
-
شوان هه‌ورامی
14/03/2021
-
شوان هه‌ورامی
27/02/2021
-
شوان هه‌ورامی
02/08/2018
-
شوان هه‌ورامی
25/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
16/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
23/06/2018