رامــان له وێســتگه‌كانی ئه‌م قۆناغــه (6)
وتار/
15/11/2017
488 جار بینراوە
شوان هه‌ورامی
رامــان له وێســتگه‌كانی ئه‌م قۆناغــه (6)
شوان هه‌ورامی
به‌شی شه‌شه‌م
توركیا و خۆرئاوا‌و ناوچه‌كه‌و كورد
ده‌وڵه‌تی عوسمانیی له ماوه‌ی 500 ساڵدا توانیی دیوارێكی
به‌هێز بێت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی داگیركاریی خۆرئاواییه‌كان ، ته‌نانه‌ت ئه‌م ده‌وڵه‌ته
له كاتی هێرشی خاچپه‌رستاندا بۆ سه‌ر موسوڵمانانی ئه‌نده‌لوس و قڕكردنیاندا ، رۆڵێكی
كاریگه‌ریی بینیی له رزگاركردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له موسوڵمانان و حه‌واندنه‌وه‌یان
له باكووری ئه‌فه‌ریقادا ، نه‌ك ته‌نیا موسوڵمانان ؛ به هه‌زاران جوله‌كه‌ش له‌كاتی
ئه‌و هه‌ڵاتنه‌دا له‌لایه‌ن موسوڵمانانه‌وه پارێزران و له مه‌غریب و جه‌زائیر و
تونس‌دا نیشته‌جێ بوون ، تا دامه‌زراندنی قه‌واره‌ی ئیســرائیل ( 1948 ) گه‌وره‌ترین
دانیشتوانی جوله‌كه له جیهانی ئیسلامی‌دا له‌و ناوچه‌یه‌دا بوون و ژیانێكی ئارام
و ئاسووده‌یان هه‌بوو ، تا به پیلانی سه‌هیۆنیه‌ت و ئیمپریالیزم له شوێنی خۆیان
هه‌ڵكه‌نران و راپێچی ئیسرائیل كران ، تا پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌وان سه‌ربخه‌ن .
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مه‌وه كه ورده ورده
نیشانه‌كانی بێهێزیی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی ده‌ركه‌وتن ، چه‌ند هه‌وڵێك دران بۆ
چاكسازیی و به‌هێزكردنه‌وه‌ی ، ئه‌ویش به رێكخستنه‌وه‌ی سوپا‌و كارگێڕیی وڵات له‌سه‌ر
شێوازی وڵاتانی خۆرئاوا ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌یان شاندی خوێندكارانی عوسمانیی
له نێو خوێندنگه‌كانی ســــه‌ربازیی و زانكۆكانی ئه‌وروپادا ده‌ســتیان به خوێندن
كرد ، كه له ســـه‌رده‌می مه‌دحه‌ت پاشــــای سه‌رۆك وه‌زیران ( 1822 – 1884 )
له به‌رزترین ئاســــتیدا بوو ، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م هه‌وڵه به‌ناوی ئه‌وه‌وه تۆمار
كراوه .
ئه‌م چاكسازییه ده‌روازه‌یه‌كی گرنگ بوو كه خۆرئاواییه‌كان
و رێكخراوه نهێنیه‌كانی دژه عوسمانیی له ئه‌رمه‌ن و جوله‌كه له كۆتایی ته‌مه‌نی
ده‌وڵه‌تی عوســــمانیدا گه‌رای خۆیانی تێدا دابنێن و له‌ناو سوپا‌و كارگێڕیی وڵات‌دا
به هه‌زاران ئه‌ندام بۆ خۆیان په‌یدا بكه‌ن .
دواجار هه‌ر ئه‌و رێكخراوه نهێنیانه بوون كه له ساڵی
1908 دا كوده‌تای عوسمانییان به‌ڕێوه برد و به كرده‌وه كۆتاییان به ده‌سه‌ڵاتی
عوسمانیی هێنا ، چونكه له دوای لادانی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید به كرده‌وه ده‌سه‌ڵات
كه‌وته ده‌ست كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد و ته‌ره‌قیی و سوڵتان وه‌كو بوكه‌ڵه‌یه‌كی ده‌ستی
ئه‌وانی لێهات ، هه‌ر بۆیه { تۆرگۆت ئۆزال } ی سه‌رۆكی كۆچكردووی توركیا ( 1987 –
1993 ) ؛ له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیتیحادیه‌كانه‌وه نهێنیه‌كی بۆ رۆژنامه‌ی { ستار
} ی توركیی گێڕاوه‌ته‌وه ، ناوبراو له سه‌ردانێكیدا بۆ وڵاتانی رووسیا و ئۆكرانیا
؛ له‌وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری رۆژنامه‌ی ناوبراودا كه پرسیی : بۆچی په‌یوه‌ندیی
نێوان توركیا و وڵاتانی عه‌ره‌بیی خراپه ؟ وتی : له حه‌سه‌ن جه‌مال بپرسن ، ئه‌و
كاته وه‌ڵامه‌كه بۆ رۆژنامه‌نووسه‌كه ته‌م و مژاویی بوو ، حه‌سه‌ن نه‌وه‌ی جه‌مال
پاشای فه‌رمانده‌ی سوپای چواره‌می عوسمانیی بوو له شام ، دواتر ئۆزال زانیارییه‌كه‌ی
بۆ رۆژنامه‌نووسه‌كه ته‌واو كرد و به‌ڵێنی لێوه‌رگرت دوای 25 ساڵ بڵاوی بكاته‌وه
، كه ده‌یكرده رۆژی 19 ی نیسانی 2016 و له‌و رۆژه‌دا بڵاوی كرده‌وه ، ئه‌ویش ئه‌وه
بوو كه گوتی : جه‌مال پاشا وه‌كو زۆربه‌ی ئه‌فسه‌رو فه‌رمانبه‌رانی عوسمانیی
بووبوونه نۆكه‌ری بێگانه ، جه‌مال له ئینگلیزه‌كان مووچه‌ی نۆكه‌رایه‌تیی وه‌رده‌گرت
، بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندیی نێوان پێكهاته‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی ، بۆ نمونه كچ و
ژنی زانایان و گه‌وره پیاوانی شامی په‌لكێشی ته‌لاری والی ده‌كردو له‌وێ جۆره‌ها
بێڕێزیی پێده‌كردن و مه‌ی ده‌رخوارد ده‌دان ، ئه‌وسا به‌ره‌ڵڵای ده‌كردن ، بۆ ئه‌وه‌ی
عه‌ره‌ب و موسوڵمانه‌كان بكاته دووژمنی ده‌وڵه‌ت و بیانكاته دۆست و هاوپه‌یمانی
ئینگلیزه‌كان 11 .
سوڵتان عه‌بدولحه‌مید زۆری هه‌وڵدا بۆ راستكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانه‌وه‌ی
ده‌وڵه‌تی عوسمانیی و خۆی له شه‌ڕی ده‌ره‌وه بپارێزێت ، ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی
گرته ده‌ست قه‌رزه‌كانی سه‌ر ده‌وڵه‌ت زیاتر بوو له 300 ملیۆن لیره‌ی زێڕ ، به‌ڵام
ئه‌و كاته‌ی له ده‌سه‌ڵات دوور خرایه‌وه ، قه‌رزه‌كانی كه‌مكردبووه‌وه بۆ كه‌متر
له 30 ملیۆن ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای سه‌دان پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی خوێندن و په‌روه‌رده‌و
ته‌ندروستیی و رێگه‌وبان و راكێشانی هێڵی ئاسن ، كه گرنگترینیان هێڵی ئاسنی شام –
حیجاز بوو ، كه دواتر به‌هۆی هاوپه‌یمانێتی شه‌ریفی مه‌ككه‌و ئینگلیزه‌كان له‌لایه‌ن
{ لۆرانس } ی ئینگلیزییه‌وه له چه‌ندین شوێندا ته‌قێنرایه‌وه‌و ئه‌و خزمه‌ته گه‌وره‌یه
به حاجیانی ماڵی خودا له‌كار خرا 12 . هه‌ر پیلانی ئه‌و نۆكه‌رانه‌ی ئینگلیز‌و زایۆنیسته‌كان
بوو له ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا وایكرد ، ئه‌و ده‌وڵه‌ته بكه‌وێته جه‌نگه‌وه‌و
له ئه‌نجامدا پارچه پارچه بكرێت ، چونكه سوڵتان عه‌بدولحه‌مید ئاماده نه‌بوو
فه‌له‌ستین بفرۆشێت به { تیۆدۆر هێرتزڵ } ی سه‌رۆكی رێكخراوی زایۆنیستی جیهانیی
13 ، ئه‌وه وایكرد له زایۆنیسته‌كان كه دژایه‌تیی عه‌بدولحه‌مید بكه‌نه ستراتیژی
ئه‌و قۆناغه‌یان و نه‌یارانی یارمه‌تیی بده‌ن بۆ لادانی له ده‌سه‌ڵات ، بۆیه زۆر
بوون ئه‌وانه‌ی كه عه‌بدولحه‌میدیان به رێگر ده‌زانی له رێگه‌ی پێشكه‌وتنی ده‌وڵه‌تدا
و كه‌وتبوونه ژێر كاریگه‌ریی درووشمه بریقه‌داره‌كان ، به‌ڵام نه‌یانده‌زانی ئه‌وه‌ی
له پشتی ئه‌و درووشمانه‌وه‌ن ، رێكخراوه نهێنیه‌كانی خۆرئاوان و به تایبه‌تیی ئینگلیز‌و
فه‌ره‌نسیه‌كان پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ن ، هه‌ر بۆیه دكتۆر ره‌زا تۆفیقی فه‌یله‌سوفی
كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قیی له‌باره‌ی سوڵتان عه‌بدولحه‌میده‌وه ده‌ڵێت : {
گوتمان سوڵتان سته‌مكاره ، سوڵتان شێته ، گوتمان هه‌ر ده‌بێ شؤرشی به‌سه‌ردا بكرێت
، باوه‌ڕمان به وته‌ی شه‌یتان كرد ، ورووژاین ، ئاشووبی نوستوومان به ئاگا هێنایه‌وه
، به‌ڵام ئه‌ی گه‌وره سیاسه‌تمه‌داری سه‌رده‌م ؛ تۆ شێت نه‌بووی ؛ به‌ڵكو ئێمه شێت
بووین و نه‌مانده‌زانی ، هه‌ر به ته‌نیا شێت نه‌بووین ، به‌ڵكو زۆڵ و شه‌ڕفرۆش
بووین و له ئاكاری چاك بێبه‌ش بووین 14 } .
هه‌ر بۆیه مێژوونووسی ناوداری كورد ( موحه‌مه‌د ئه‌مین
زه‌كی به‌گ ) یش ، له یه‌كه‌مین په‌ره‌گرافی كتێبه‌كه‌ی ( خوڵاسه‌یه‌كی تاریخی
كورد‌و كوردستان ) دا ده‌ڵێت : له دوای ئه‌وه‌ی له جێگه‌ی زاراوه‌ی گشتیی عوسمانیی
؛ وشه‌ی تورك و تۆرانی له توركیادا په‌ره‌ی سه‌ند ، به‌سروشت وه‌كو كه‌سی گه‌لانی
تر ؛ منیش له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵه‌دا ، غیره‌تی خۆم چاكتر هه‌ست پێكرد ، غروری قه‌ومیی
ناچاری كردم كه له هه‌موو فرسه‌تێكدا ئه‌م هه‌سته‌ی خۆم ده‌ربخه‌م و رابگه‌یه‌نم
، به‌ڵام له‌باره‌ی ئه‌سڵ و تاریخی قه‌ومه‌كه‌م هیچم نه‌ده‌زانی ، چونكه تا ئه‌و
كاته نه له قوتابخانه‌كاندا فیكرێكی وامان درابوویه و نه له دواییشدا پێویستیی
مێژووی كوردمان دیبوو ، هه‌روه‌ها زاراوه‌ی جامیعه‌ی عوسمانیی ئه‌عسابی قه‌ومیه‌ی
هه‌موومانی تا پله‌یه‌ك خاوكردبووه‌وه ؛ چه‌ندین جار ئه‌و پرسیاره‌م له خۆم ده‌كرد
: قه‌ومی كورد له‌چ نه‌ته‌وه‌یه‌كه ، چیی به‌سه‌ر هاتووه ؟ 15 .
كه‌واته هاتنی توركه لاوه‌كان بۆ سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی
له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا ، به كرده‌وه بریتیی بوو له مه‌رگی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی
، هه‌رچه‌نده له كۆتاییه‌كانی جه‌نگدا مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتۆركی رێبه‌ری نوێی كۆمه‌ڵه‌ی
ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قیی به فه‌رمانده‌یی كردنی جه‌نگی گالیبۆلی له سالۆنیك ؛ كرایه
قاره‌مانی توركیای نوێ ، به‌ڵام ناوبراو زۆر زیاتر له‌وه‌ی خۆرئاواییه‌كان داوایان
ده‌كرد ، هه‌وڵیدا توركیا له ره‌گ و ریشه‌و مێژووی ئیسلامیی دوور بخاته‌وه ، ته‌نانه‌ت
له ساڵی 1923 دا به كرده‌وه بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی توركیای له ئیسلام خوێنده‌وه
، به‌ناوی راگه‌یاندنی كۆماری توركیای نوێ ، نه‌ك هه‌ر پیتی عه‌ره‌بیی گۆڕیی به
لاتینیی ، به‌ڵكو هه‌موو دادگا و خوێندنگه ئیسلامیه‌كانی داخست و ته‌نانه‌ت
بانگدانی نوێژه‌كانیشی گۆڕی به توركیی ، لێره‌وه مێژوویه‌كی تاریك له توركیادا
ده‌ستی پێكرد ، كه گه‌لانی ئه‌و وڵاته‌ی تووشی دیكتاتۆریه‌ت و ئیستیبداد كرد و تا
ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت ، ئه‌و په‌روه‌رده ره‌گه‌زپه‌رستیه‌ی كه‌مالیی كاریگه‌ریی
له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵی ئه‌و وڵاته هه‌یه‌و له‌مپه‌ره له‌به‌رده‌می چاكسازیدا !!
-----------------
په‌راوێزه‌كان :
11. بۆ زانیاریی زیاتر بڕوانه پێگه‌ی هانتیگتۆن
عه‌ره‌بی ، موحه‌مه‌د ئیزدوتن ، رۆژی 20 / 4 / 2016 .
12. بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌كان
و خزمه‌ته‌كانی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید ، خوێندنه‌وه‌ی كتێبی { سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی
دووه‌م ؛ دوا سوڵتانه گه‌وره‌كه‌ی عوسمانیی ، د. موحه‌مه‌د حه‌رب ، چاپی 2004
چاپخانه‌ی ته‌فسیر ؛ هه‌ولێر } زۆر گرنگه .
13. أسرار الإنقلاب العثمانی ، مصطفی طوران ،
ترجمة : جمال خواجه ، دار السلام ، الطبعة الثانیة ... ڵ 9 – 34 . بۆ خۆم ئه‌م
نامیلكه‌یه‌م بۆ زمانی كوردی وه‌رگێڕاوه و هێشتا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه .
14. . سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م ... ڵ
225 .
15. خولاسه‌یه‌كی تاریخی كورد و كوردستان ،
موحه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی ، سلێمانی ساڵی 2000 ، چاپ و ئۆفسێتی ده‌زگای سه‌رده‌م ...
ل 7 .
نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی
-
شوان هه‌ورامی
14/03/2021
-
شوان هه‌ورامی
27/02/2021
-
شوان هه‌ورامی
02/08/2018
-
شوان هه‌ورامی
25/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
16/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
23/06/2018