قەیرانی شوناس یان ون بونی
وتار/
15/11/2017
503 جار بینراوە
طیب عبدالرحمن
قەیرانی شوناس یان ون بونی
طیب عبدالرحمن
ئیستا لەهەمو ئاستەکان وهەموکایەکانی چالاکی کۆمەڵگا پاشەلگەردانی
وشڵەژان بەرونی بەدی دەکرێ ، بەتایبەت جومگەکانی بەرێوەبردن وکارگێری لەم هەرێمە بەتەواوەتی
ئیفلیج بوە.
بەهۆی کەڵکەڵەی زەعامەتی موفلیس وشکستخواردۆکان وهەروه ها قەبوڵنەکردنی ئەلتەرناتیڤی گونجاو بۆ ئەوەی کەماویشە لەدەست نەچێ وەپیاداچونەوەی
بنچینەیی لەتەواوی جومگە کاریگەرەکانی حوکمرانی بەتایبەت جومگەی ئابوری ولەناویشیدا
فایلی خانەنشینی نایاسای و بندیواری بێ شومار بکرێ .کەتائیستاش زۆرێکیان بونە بەمقاشەی دەستی ئەو کاستە سیاسیە ماوەبەسەرچوانە کە بەتەواوەتی شوناسی نەتەوەی وفەرهەنگی وئەخلاقی
ومرۆیان لەدەستداوە. بەئەندازەیەک ئەونەوانەی کەلەدایکیش نەبون خراونەتە ژێر باری
دەیان ملیار دۆلار قەرزەوە کەکەس نازانێ ئەوقەرزانەی ئی چین . ئیستا کە بەغدا بەچەکی
دەستور شەری هەرێم دەکات لەکاتێکدا ئەگەر بەپێی دەستوریش بێت هەرێم زۆرێک لەدەسەڵاتەکانی لەدەستدەدات وەرەنگە ئەگەر چاوپۆشی نەکرێ لەدەسەڵاتەئیتیحادیەکان
ئەوا ئەوحکومەتەی دوای هەڵبژاردنەکان دێت لەهەرێم دەسەڵاتەکانی زۆر سنوردار دەبێ بەدڵنیایەوە
ئەگەر گوشاری دەرەکی نەبێت سەرجەم بەندەکانی دەستور لەسەر هەرێم جێ بەجێ دەکرێ لەکاتێکا
بەغدا بۆخۆی خۆی لە جێبەجێ کردنی دەدزێتەوە .بەتایبەت ئەو بەندانەی کەپەیوەندیان بە
مافی کوردەوە هیە وەک مادەی ۱٤٠
.
ئەگەر لەسۆنگەی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیەوە سەیری بکەین
ئیستا لەهەموکات زیاتر پێویستمان بە حکومەتێکی کاتی نوێ هەیە بۆ ئەم قۆناغە هەستیارە
راگوزەرە .چونکە ئیستا ئەم حکومەتە تەواوی
کارتەکانی دەستی سوتاون وبەمانای وشە ئیفلاسی هێناوە وشوناسی راستەقینەی لەدەست داوە
و تروسکایی هیوا بەباشترکردنی دۆخەکە بەکارەکتەرە سەرەکیەکانی نەماوە . رەنگە بۆ ئەم
مەبەستە ئەولایەنانەی کەداخوازی حکومەتی کاتی دەکەن کۆششەکانیان چڕ بکەنەوە و پێویستە
جەماوەریش بەو ئامرازانەی لەبەردەستیان دایە پشتگیری ئەولایەنانە بکەن بۆ ئەوەی ئەوەی
ماویشە لەدەست نەچێ ،
ئەم دۆراوانە کەهەمو قەزیەکەیان دۆراندوە و ئەم هەرێمەیان
هێناوەتەوە ژێر سفر ئەگەر نمایندەی کورد بکەن تەنها بۆ پاراستنی سەروماڵ وبەرژەوەندی
خۆیان دەچن دەنا بەتەمابن یەک سم خاک و یەک
عانە بۆ خەزێنەی کورد بەدەست بێننەوە . هەربۆیە ئەرکی ئەخلاقی وپیشەیی ونەتەوەی توێژی
نوخبەشە کە لەگەڵ داخوازی گۆرانکاری بن لەم قۆناغە بەدەر لە ئینتیمای حیزبی وفکری خۆ ئەگەر کەشتیەکە نقوم بێت هەمومان لەناویا رۆ
دەچین وکەس پارێزراو نیە .
تەنانەت بەم ئەم دەسەڵاتەی ئیستاشەوە چونکە ناتوانن لەدورگە
وئەرخەبیلە ئەفسوناویە دورەکان ژیان بەسەر بەرن و ماڵی خەڵکیش وێران کەن ئەبێت ئەو
بیرۆکەیە لەمێشکیان دەربهێنن پێش ئەوەی خۆیان
روبەروی سزاببنەوە سەروەت وژمارەبانکیەکانیان بلۆک دەکرێ بۆیە دەبێت بێنەپایەی ئەو
داخوازیانە و لەبورجە عاجیەکانی خۆیان بێنە خوارەوە ولەم قۆناغە هاوکار بن بەرادەستکردنی
فایلی وتووێژ لەگەڵ بەغدا وئەگەر خۆشیان بژداربن بەقەباری راستەقینەی خۆیان رەنگە
زۆر کێشە نەبێ بەڵام دەبێت لەم قۆناغە جڵەوی بەرێوەبردن و دانوستان تەسلیم بەهێزەکانی
دیکەبکەن ئەگەر بیر لە ئینتیحاری یەکجارەکی ناکەنەوە
نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن
-
طیب عبدالرحمن
20/06/2021
-
طیب عبدالرحمن
29/05/2020
-
طیب عبدالرحمن
30/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
26/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
24/07/2019
-
طیب عبدالرحمن
21/07/2019