رامــان له وێســتگه‌كانی ئه‌م قۆناغــه (4)
وتار/
13/11/2017
601 جار بینراوە
شوان هه‌ورامی
رامــان له وێســتگه‌كانی ئه‌م قۆناغــه (4)
شوان هه‌ورامی
به‌شی چواره‌م
ئێران و به‌رده‌وامیی ستراتیژه‌كه‌ی
مه‌سه‌له‌ی هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی هه‌خامه‌نشی و ئه‌شكانیی و ساسانیی ، هه‌ر بۆیه‌ش له
سه‌رده‌می په‌هله‌ویدا كه دوا زنجیره‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تیی بوو له‌و وڵاته‌دا
، به‌رده‌وام ئێران خۆی به خاوه‌نی كه‌نداوی فارس و وڵاتانیشی زانیووه ، به تایبه‌تی
دوای ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا له به‌حره‌ین پاشه‌كشه‌ی كرد ، ئێران داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی
ئه‌و وڵاته‌ی ده‌كرد بۆ سه‌ر قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌كه‌ی و به به‌شێك له خاكی ئێرانیان
ناو ده‌برد 2، هه‌ر هه‌مان كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی پاشایه‌تیی بوو به‌سه‌ر
كه‌نداوی فارس‌دا ؛ له دوای به‌ریتانیه‌كان ئێران وه‌كو پارێزه‌ری ئاسایشی ناوچه‌كه
ده‌ركه‌وت ، هه‌ر بۆیه له سه‌ركوتكردنی شۆڕشگێڕه چه‌پڕه‌وه‌كانی ناوچه‌ی زوفار
( الظفار ) دا محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی ؛ له‌سه‌ر داوای سوڵتان قابوس كوڕی سه‌عید
؛ سوپای ئێرانی نارده سه‌ڵته‌نه‌تی عومان و ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ی له ساڵی 1975 دا
به ته‌واویی سه‌ركوت كرد ؛ كه داوای جیابوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆییان ده‌كرد و له رێگه‌ی
یه‌مه‌نی باشووره‌وه‌و به یارمه‌تی موعه‌مه‌ر قه‌زافیی و پشتیوانیی سۆڤیه‌ت شۆڕشه‌كه‌یان
له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كاندا هه‌ڵگیرساندبوو . كه‌واته ئه‌مه خواستێكی ئیمپراتۆرانه‌ی
فارسییه‌و سیستمی نوێی كۆماری ئیسلامی‌یش درێژه پێده‌ریه‌تی .
هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌و وڵاته‌شه‌وه ، درووشمی
ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی
ئێرانه‌وه به‌رز كراوه‌ته‌وه ، ته‌نانه‌ت ئه‌و درووشمانه تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌و
ناوبه‌ناو جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه ، به كرده‌وه‌ش توانیویانه كۆنترۆڵی به‌غدا
و دیمه‌شق و به‌یروت و سه‌نعا بكه‌ن و شانازیشی پێوه بكه‌ن .
ئایه‌توڵڵا مونته‌زری ده‌ڵێت : " له‌سه‌ره‌تای شۆڕشدا
چوومه خزمه‌تی ئیمام خومه‌ینی و پێمگووت له دونیادا نه‌ریتێكی سیاسیی و دیپلۆماسییه
كه سیستمه نوێیه‌كان شاندی نیه‌ت پاكیی ده‌نێرنه وڵاتانی دراوسێ و جیهانیی و دڵنیایان
ده‌كه‌نه‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و ئاشتیی و برایه‌تیان به‌رده‌وام ده‌بێت
، بۆیه تكام وایه شاندێكی له‌و شێوه‌یه بنێریته وڵاتانی ناوچه‌كه و ئه‌و دڵنیاییه‌یان
پێبده‌یت ، به‌ڵام ئیمام ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و به پێویستی نه‌زانی " 3 ، دیاره
هه‌ر ماوه‌ی چه‌ند مانگ له دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش له‌لایه‌ك ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی
بۆ خۆی داوای راپه‌ڕینی له‌سوپای عێراقیی كرد له دژی حیزبی به‌عس و له‌لایه‌كی تریش
سادقی خه‌ڵخاڵیی ( حاكمی شه‌رعی شۆڕش ) رایگه‌یاند كه به‌حره‌ین به‌شێكه له خاكی
ئێران ، كه ئه‌م ترسانه بوونه بنه‌مای كێشـــه‌و قه‌یرانی به‌رده‌وام له چوار
ده‌یه‌ی رابردوودا و تا ئێستاش به گه‌رمیی به‌رده‌وامییان هه‌یه .
ئێران و كورد‌و پڕۆژه‌ی تائیفیی
سه‌ركه‌وتنی شــــۆڕشی گه‌لانی ئێران و كۆنترۆڵ كردنی له‌لایه‌ن
پیاوانی ئاینی شــــیعه‌ی دوانزه ئیمامیه‌وه ، خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی مێژووییه بۆ
زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌زهه‌به‌و په‌لهاویشـــــتنه‌وه‌ی ، به‌تایبه‌تیی شـیعه‌ی
دوانزه ئیمامی له‌سه‌ر ده‌ستی پیاوانی ئاینیی فارس‌دا په‌ره‌ی سه‌ندو چه‌سپێنرا ،
هه‌رچوار كتێبه‌كه‌ی فه‌رمووده 4 له‌لای شیعه‌ی دوانزه ئیمامیی له سـه‌رده‌می
ده‌وڵه‌تی شیعه‌ی { بوه‌یهی } 5 دا نوسراون ، كه‌واته شه‌ڕی تائیفیی شیعه مێژووه
فیكریی و پراكتیكیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سوننه و قوتابخانه‌كه‌یدا زۆر كۆنتره له ده‌وڵه‌تی
سه‌فه‌وی ، كه هه‌ندێ به هه‌ڵه به سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شیعه‌ی ده‌زانن . كه
ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی له فۆرمێكی نوێی تائفیدا سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌و بۆ جارێكی تر له
ناوه‌ڕاستی ئێران‌دا پاكتاوی مه‌زهه‌بی سوننه‌ی كرد‌و شاره‌كانی وه‌كو ئه‌سفه‌هان و
شیراز و ره‌ی و ته‌برێزی گرته‌وه ، كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت له‌و قۆناغه‌دا یه‌ك
ملیۆن سوننه قڕكرابن ، بیریس تۆمی بالێۆزی پورتوگال له چین له نێوان ساڵانی {
1511 – 1512 ز } دا سه‌ردانی ئێرانی كردووه‌و له باره‌ی گه‌شته‌كه‌یه‌وه نووسیویه‌تی:
له‌ڕاستیدا شا ئیسماعیل هه‌ڵده‌سێت به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌كانی ئێمه‌و وێرانكردنی
مزگه‌وتی سوننه‌كان، هه‌روه‌كو چۆن بوونه‌ته هاوپه‌یمانی ئه‌وروپا له دژی ده‌وڵه‌تی
عوسمانیی 6 . جگه له‌وه‌ش ته‌نانه‌ت گوشاری سه‌فه‌وییه‌كان و هاوپه‌یمانێتیان له‌گه‌ڵ
جیهانی كریستیانی ئه‌وروپادا ؛ به تایبه‌تیی پورتوگاڵیه‌كان ، بوونه هۆی راگرتنی
له‌شكركێشی عوسمانیه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌وروپاو گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ جه‌نگی ناوخۆ له خۆرهه‌ڵاتدا
، كه جه‌نگی چاڵدێران { 1514 ز } خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له‌و ململانێ 400 ساڵیه‌دا
.
كورد وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی زیندووی ئه‌م ناوچه‌یه ، ماوه‌یه‌كی
زۆر قوربانیی ئه‌و ململانێ خوێناوییه بووه ، هه‌رچه‌نده دواجار هاوپه‌یمانێتیان
له‌گه‌ڵ عوسمانیه‌كاندا پاراستوونی له‌و مه‌ترسیه‌ی كه تووشی سوننه‌ی ئێران هات ،
گه‌رچی هه‌ندێ كه‌س وا ده‌زانن هۆكاری دووژمنایه‌تی شیعه بۆ كورد ؛ په‌یوه‌ندیی
به سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیی و مه‌سه‌له‌ی رووخاندنی ده‌وڵه‌تی فاتیمیی شیعه‌وه هه‌یه
له میسردا ، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه له‌وه قوڵتره ، چونكه كوله‌ینیی و توسیی و سه‌دوق
كه له دانه‌رانی چوار كتێبه‌كه‌ی فه‌رمووده‌ی شیعه‌ن ، هه‌موویان ئه‌و ریوایه‌ته‌یان
گێڕاوه‌ته‌وه كه گوایه ئیمامی حوسه‌ین و جه‌عفه‌ری سادق ئاماژه‌یان به‌وه داوه
كورد له تایه‌فه‌یه‌كی جنۆكه‌ن و خــوا نهێنی هه‌ڵماڵیون ، نابێ بازرگانی و ژن و
ژنخوازیی و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت 7 .
جگه له‌وانه‌ش كورد به‌رووخێنه‌ری فاتیمیه‌كان ده‌زانن
و رقێكی ئه‌ستووری مێژووییان به‌رانبه‌ری بۆ درووستبووه ، كورد به‌شێكن له ئه‌هلی
سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت – كه ئه‌وان به گومڕایان ناو ده‌به‌ن – ئێستاش كورد له‌مپه‌رن
له‌به‌رده‌می دامه‌زراندنی ئیمپراتۆریه‌تی شیعه‌و پێكه‌وه گرێدانی هیلالی شیعه‌دا
، بۆیه رقه‌كه‌یان چه‌ند به‌رانبه‌ره‌و چه‌ندین ساڵه له حوسه‌ینیه‌كانه‌وه خه‌ڵكی
خۆیان له دژی كورد هان ده‌ده‌ن و به‌دوای بیانوودا ده‌گه‌ڕێن بۆ لێدانی ، جا هه‌روه‌كو
داعش بووه بیانووی قڕكردنی سوننه له عێراق و شامدا و ئێران و ئه‌مه‌ریكای له‌سه‌ر
یه‌ك خه‌ت و ستراتیژ كۆكرده‌وه ، هه‌رواش مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم خزمه‌تێكی تری به
ئێران كرد كه بتوانێت به هاوكاریی هاوپه‌یمانه عه‌لمانیه كورده‌كان له چه‌ند
سه‌عاتێكدا شاری كه‌ركوك و زۆربه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان بخاته‌وه ژێر كۆنترۆڵی خۆی
.
نه‌زانیی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان له‌م قۆناغه‌دا ، نیعمه‌تێكی
گه‌وره بوو كه عه‌ره‌بی سوننه و توركیا و خۆرئاواش بكاته پشتیوانیی ستراتیژه‌كه‌ی
ئێران ، ئه‌ویش گۆڕینی دیمۆگرفیی كوردستانه له داهاتوودا به قازانجی شیعه ، كه
به‌ڕاستیی نه‌فامیی سوننه‌ی عه‌لمانیی كورد – له ناو هه‌موو پارته‌كاندا به تایبه‌تی
پارتی و یه‌كێتی و په‌كه‌كه - گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به پڕۆژه‌ی ئێران كردووه ،
چونكه ئه‌م حیزبانه به‌ناوی كوردایه‌تیی و عه‌لمانیی بوونه‌وه ، هه‌میشه دژی
هه‌ر زیندبوونه‌وه‌و هۆشیارییه‌كی ئیسلامیی بوون ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه عه‌لمانیه‌تی
شیعه‌و كه‌مینه‌كانی تری كوردستان – وه‌كو یه‌زیدی و كلدوئاشوور و كریستیانه‌كانیش
– دین و مه‌زهه‌به‌كه‌یان به شوناسی خۆیان له‌قه‌ڵه‌م داوه ؛ نه‌ك كورد بوون ،
به‌ڵام عه‌لمانیه سوننه‌كان هه‌میشه سوننه‌ی كوردیان به‌وه سه‌ركوت كردووه ،
گوایه شوناس ده‌بێ كوردایه‌تی و ناسیۆنالیزم بێت نه‌ك دین ، به‌و شێوه‌یه‌ش زۆرینه‌ی
سوننه‌ی كوردیان كردۆته خزمه‌تكاری ئه‌و كه‌مینانه‌و ئه‌وانیش ئه‌جێنداكانیان له
ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانه‌وه وه‌رگرتووه ، بۆ نمونه شیعه‌كانی گه‌رمه‌سێر له یه‌كێتی
فه‌رمانیان وه‌رنه‌گرتووه ، به‌ڵكو له مه‌رجه‌عه‌كانی نه‌جه‌ف و قومه‌وه
ئاراسته ده‌كرێن و به هه‌زارانیان له جیاتی ئه‌وه‌ی ببنه پێشمه‌رگه ، بوونه
حه‌شدی شه‌عبی ، به‌ڵام یه‌كێتی و پارتی تا ئێستا پارته ئیسلامیه‌كانی كوردستان
به كورد نازانن ، چونكه پاشخانی ئیسلامی‌یان هه‌یه .
جا به‌ڕاستی ئه‌م غافڵبوونه‌ی سه‌ركرده عه‌لمانیه‌كانی
كورد نه‌وه‌یه‌كی بێ ئیراده‌ی بێ شوناسی به‌رهه‌مهێناوه ، كه نه خۆی ده‌ناسێت و
نه ئیراده‌ی به‌رگریشی تێدایه ، چونكه گه‌نده‌ڵیی و تاوانی ئه‌و پارتانه‌ش كارێكیان
كردووه ، ئینتیما بۆ نیشتمان زۆر كز ببێت ، داهاتووی نزیك زیاتر ئه‌و نه‌هامه‌تیه‌ی
عه‌لمانیه‌كان به‌سه‌ر شوناسی سوننه‌یان هێنا ؛ روون ده‌كاته‌وه .
ده‌بێ كورد دڵنیابێت مه‌سه‌له‌ی جنۆكه بوونی و دژایه‌تیی
كردنی له‌لای شیعه‌وه عه‌قیده‌یه‌و له فه‌رمووده‌كانیاندا چه‌سپاوه ، رقیان له
سه‌لاحه‌دین و نه‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیی به مێژووه‌وه هه‌یه‌و ده‌بێ تۆڵه‌ی بكه‌نه‌وه
، مه‌سه‌له‌ی هیلالی شیعه په‌یوه‌ندیی به ستراتیژی ئه‌م قۆناغه‌وه هه‌یه‌و ناكرێ
یه‌ك چركه‌سات خۆیانی لێ غافڵ بكه‌ن ، دواجار كورد به‌شێكه له سوننه ، كه‌واته
ئه‌م له‌مپه‌ره به گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر ناكرێت ، له‌وانه‌یه هه‌ندێ
گۆڕانكاریی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر له سیناریۆی ستراتیژه‌كه‌یاندا دروست بكات ، به‌ڵام
هه‌رگیز ئه‌م ئیشكاله مه‌زهه‌بیه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر نابێت و ده‌بێ له‌م كاته‌ی
شیعه هه‌ست به ده‌سه‌ڵات ده‌كات ، ئه‌م هه‌له زێڕینه له ده‌ست نه‌دات . به‌ڵام
له به‌رانبه‌ریشدا ئه‌و لافاوه‌ی شیعه به مقه‌باو لۆكه‌ی ناسیۆنالیزمی ئیفلاسكردووی
كورد ، به‌ری ناگیرێت .
---------------
په‌راوێزه‌كان :
2. . بۆ نمونه له ڤیدیۆیه‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی
ئه‌نجوومه‌نی شواری میللی ئێران‌دا { موحسنی پزیشكپور } یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن
هێرشده‌كاته سه‌ر حكومه‌ت و ده‌ڵێت زۆر غه‌مهێنه‌ره كه حكومه‌تی ئێمه تووشی
گوفتارو كرداری دژ به یه‌ك بۆته‌وه ، له‌لایه‌ك راپۆرتی داوه‌ته ئه‌نجوومه‌ن (
واته په‌رله‌مان ) كه دوورگه‌كانی به‌حره‌ین به‌شێكی جودا نه‌بووه‌وه‌یه له ئێران
و له‌لایه‌كی تریش كرداره‌كانی پێچه‌وانه‌ی راپۆرته‌كه‌یه‌تی ، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی
قسه‌كانی شاهنشا و بڕیاره‌كانی وڵاتی ئێمه‌یه . ناوبراو زۆر به حه‌ماسه‌ته‌وه
قسه ده‌كات و به‌حره‌ین به چوارده‌یه‌مین پارێزگای ئێران ناو ده‌بات و ده‌ڵێت به‌حره‌ین
له سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشیه‌وه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌ڕێوه براوه و به‌شێك جوێ
نه‌بووه‌وه بووه له ئێران ، ئه‌مه نه‌نگه بۆ ئێمه كه راپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه
پێچه‌وانه‌ی راستیه مێژووییه‌كانه . ڤیدیۆكه بۆ ساڵی 1348 ی كۆچی هه‌تاوی ده‌گه‌ڕێته‌وه
كه به‌رانبه‌ره به ساڵی 1970 – 1971 ی عیسایی . واته له‌هه‌مان سه‌روبه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی
به‌حره‌ین له به‌ریتانیا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام دراوه .
3. . بڕوانه ڤیدیۆكه‌ی له پێگه‌ی یوتیوب به
ناونیشانی { مصاحبه دیده نشده أز آیت الله منتظری ، سال 1385 } .
4. چواركتێبه‌كه بریتین له { الكافی فی
الأصول و الفروع – ثقة الإسلام محمد بن يعقوب الكليني ، المتوفي 329 هـ } ، { تهذیب
الأحكام – أبو جعفر محمد بن الحسن الطوسی الملقب بشیخ الطائفة ، المتوفی 460 هـ }
، { الإستبصار – الطوسی 460 هـ } ، { من لا یحضره الفقیه – إبن جعفر بن علی بن
ا‌لحسین بابویه القمی – المتوفی 381 هـ } ، كه بوونه بنه‌مای فیكریی بۆ ده‌وڵه‌تی
بوه‌یهیی فارسیی و زیندووكردنه‌وه‌ی ریوڕه‌سمه تاغوتیه‌كانی سیستمی پاشایه‌تیی
ساسانی به‌ناوی دین و مه‌زهه‌به‌وه ، ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له‌ی دوانزه ئیمامیی و بیرۆكه‌كه‌شی
په‌یوه‌ندیی به هه‌ژموونی پاشایه‌تی ساسانیه‌كان و مێژووی ئێرانه‌وه هه‌یه‌و هیچ
بنه‌مایه‌كی ئیسلامیی راسته‌قینه پشتیوانیی ناكات . بڕوانه كتێبی { التشیع العربی
و التشیع الفارسی – د. نبیل الحیدری } به‌غدا { دار الحكمة 2015 } .
5 . ده‌وڵه‌تی بوه‌یهیی سه‌ره‌تا له وڵاتی
فارسه‌وه سه‌ریان هه‌ڵدا و دواجار ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌غدای پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی
عه‌باسیدا گرت ، ئه‌م ده‌وڵه‌ته له نێوان ساڵانی { 932 – 1056 ز} ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووه
، كه له‌لایه‌ك شیعه‌گه‌ریی چه‌سپاندووه‌و له‌لایه‌كی تریش به سته‌مكاریی ویستویه‌تی
واقیعی دیمۆگرافیی سوننه له به‌غداو عێراقدا بگۆڕێت و به هه‌زاران زانا‌و كه‌سایه‌تیی
و خه‌ڵكیان له‌سه‌ر سوننه بوون قڕكردووه . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕوانه كتێبی {
التشیع العربی و التشیع الفارسی } نووسینی { د. نبیل الحیدری } چاپی دووه‌م : به‌غدا
{ دار الحكمة 2015 } .
6. . بڕوانه كتێبی : { التشیع العربی و التشیع
الفارسی } ... ل 116 .
7. بڕوانه : { الكافی – الكلینی ، 158 / 5 ،
352 / 5 } ، { تهذیب الأحكام – الطوسی ، 405 / 7 } ، { من لا یحضره الفقیه –
الصدوق 164 / 3 } ، بحار الأنوار – المجلسی ، 83 / 1 } و چه‌ندین كتێبی تریش .
نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی
-
شوان هه‌ورامی
14/03/2021
-
شوان هه‌ورامی
27/02/2021
-
شوان هه‌ورامی
02/08/2018
-
شوان هه‌ورامی
25/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
16/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
23/06/2018