کورد و عەقلیەتی خێڵەکی
وتار/
12/11/2017
1173 جار بینراوە
طیب عبدالرحمن
کورد
و عەقلیەتی خێڵەکی
طيب عبدالرحمن
رەنگە ئەم ناونیشانە دیالیکتیکی زۆر هەڵگرێ ورەهەندێ
زانستى فەلسەفی لەپشتەوە بێت . و هۆکارێک بوبێت لە هۆکارەسەرەکیەکانی شکستى تەواوى
جوڵانەوە رزگاری خوازەکانى هەرچوار پارچەی کوردستان بەدرێژایی مێژوەی هەمو جوڵانەوەکان
. وفاکتەرە دەرەکیەکان کاریان لەسەر ئەم خاڵە لاوازەى گەلی کورد کردوە .
بۆ ئەوەى شرۆڤەى دۆخی سۆسیۆلۆجی گەلی کورد بکەین دەبێت
بگەرێنەوە بۆ سەرچاوە چەسپاوەکانى هزری مرۆیی لەمەڕ قۆناغی گەشەى کۆمەڵگا .
شاراوەنیە .کورد بەهۆکاری وجیوپۆلیتیک و دیموگرافیا و
جوگرافيا لەنێوان چەند شارستانیەتێکى دێرینی مەزن نەیتوانیوە برەو بەگەشەی مرۆیی
هزری نەتەوەى بدات وە لەباشترین حاڵەت دا هۆزێک یاخود چەند هۆزێک ئیمارەتێکیان لە
ناوچەکانى خۆیان دورست کردوە وە هێندە خێڵەکی بون نەیان توانیوە بیکەن بەپرۆژەی نەتەوەیەک.
تەنها هۆکاری بەهێزی نەیارەکانى نەبوە بەڵکو عەقڵیەتى خێڵەکى تەسکى خاوەنەکانى بوە
. بۆ ئەوەى بیسەلمێنین کە کورد هێشتا نەیتوانیوە تەجاوزی ئەوعەقڵیەتە خێڵەکیە بکات
.دەگەرێنەوە سەر پێناسەی قۆناغەکانى گەشەی مرۆیی .
سەرەتا بەپی ماتریالیزمی (مێژوی کارل هینگرخ مارکس) گەشەى
مرۆڤ پەیوەندی بە ئامراز وکەرەستەی بەرهەمهێنانەوە هەیە .
قۆناغی مرۆڤە سەرەتایەکان .
--------------------------
مرۆڤ ئەوى رۆژێ نەیدەزانى موڵکى تاک چیە بەمانا تەندورستە
کەی ژیانیان ئەوسەردەمە لەبەر سەختی ودواکەوتوى بەیەکەوە کارکردن وهەرەوەز پیشەی تەواوى
مرۆڤەکان بو چونکە مرۆڤ بەتەنها نەیدەتوانى بەرنگاری بارودۆخی سەختى ئەو سەردەمە بێتەوە
وە هەر بۆیەش بەرهەمى زیاد لەخۆی نەبوە تاکو شێوەیەک لە بەکرێگرتن وئیستیغلال کردن
هەبێت .
قۆناغی کۆیلایەتى .
------------------
ئەم قۆناغە راستەوخۆ پاش قۆناغی سەرەتای نەهات بەڵکو ماوەیەکى
زۆری پێ چو تاکو مرۆڤ لەروی گەشەی هزر وئامرازەکانى بەرهەم هێنان تەواو گەشەی جۆری
بەخۆیەوە بینى .ئەم قۆناغە سەرەتای دەرکەوتنى چینایەتى بو لەنێوان خاوەن موڵک وهەژاران
چونکە بەرهەم زیاد بو لەخواستى تاکەکان وئامرازی سەرەکی بو بۆدەرکەوتنى چینى کاهین
ودەسەڵات دارو خانەدانەکان .بێگومان پێویستى بەکرێگرتە وتەنانەت کۆیلەش هەبو ئەم قۆناغە
لەمیسری کۆن ویۆنانى کۆن بەدەرکەوت کاتێک دیلی جەنگەکانیان بەکاردەهێنا بۆ کاروباری
ماڵوە وپاشان یاساى بۆ رێکخراو چونە بواری بەرهەمهێنانەوە تەنانەت گەشەی شارستانیەتى
کۆن لەژێر شانى کۆیلەکان گەشەی کرد لەهەمو روەکانەوە .
قۆناغی دەرەبەگایەتى وخێڵەکى .
----------------------------
هەرچەندە قۆناغی دەرەبەگایەتى جیاوازی هەیە لەگەڵ خێلەکی
لەروی پێناسەی زانستى گەشەى مرۆیی بەوپێیەی ئەم قۆناغە باس لەگەشەی ئابوری وشێوازی
بەرهەم هێنان دەکات لە ئەوروپا بەڵام لەزۆرێک لەکۆمەڵگا رۆژهەڵاتیەکان تێکەڵەیەکە
هێشتا بونى هەیە بۆ نمونە کورد وعەرەب . ئەوەى ئێمە پێویستمانە کوردە ئاخۆ توانیویەتى
ئەم قۆناغە تێپەرێنى . ئەگەر لەروی زانستیەوە گەیشتینە ئەو راستیە ئەوا ئەگەینە
راستى ئەوەى کورد بۆیە نەیتوانیوە قەوارەیەکى تایبەت بەخۆی دورست بکات .. چونکە عەقڵی
خێڵەکی هەرگیز ناتوانى فراوانتر لە هۆز وناوچەو گوندەکەى خۆی دونیا ببینێ . تۆ دیقەت
بدە لە مێژوی هاوچەرخی جوڵأنەوەى کورد کارەکتەرە سەرەکیەکانی هەمیشە پاشناوى خێڵەکەى
خۆیان یاخوت پێش ناوی ئاینى لەخۆی ناوە وەک شێخ ومەلا وناوچە وهۆز .لەوانە سمکۆی
(شکاک) (شێخ ) سعید (شێخ)محمود (ملا) مصطفى . مسعود (بارزانی) جلال (طالبانى) هەرهەمویان
پاش ناو یاخود پێش ناوى ناوچە وهۆز یاخود بەرگی ئاینى . نەک هەر ئەوەش تاکو ئەمرۆ زۆر بەی خوێنەوارەکانێش
لە چینەکانى سەرەوە وەک دکتۆر پارێزەر ومامۆستای زانکۆ هتدا....... هەر هەمویان
پاشناوى هۆز وگوند و بەرگی ئاینى دادەنێن بۆ نمونە دکتۆر ....... خۆشناو دکتۆر ...... جاف پارێزەر ......... هەمەوەندی ......... پرۆفیسۆر شێخ ........ بەرزنجی .
ئەمەو دەیان نمونەى دیکە . هەمیشە هۆزەکان وناوچەکانى
کورد لەژێر کاریگەری داگیرکەر لەبۆسەدابونە بۆ ناوچەو هۆزەکانى دیکە وە هەرهەمو
کورد لەناویەکدا زۆر دلێر وچەلەنگ بون ولەبەرامبەر داگیرکەرزۆر زەلیل بون تەنها بیریان
لای بەرژەوەندی خێزان وهۆزو ناوچەکەیان بوە هەربۆیە ئەم عەقڵە خێڵەکیە تاکو ئیستا
بەردەوامی هەیە وشۆربۆتەوە بۆناو زۆربەی نەوە نوێیەکانى ئەم میلەتە . هەرچەندە عەرەب
هاوشێوەى کورد لەهەمان قۆناغی خێڵەکی دان بەڵام جیاوازی خێڵەکانى عەرەب دونیابینیان زۆر فراوانترە لە خێڵە کوردەکان
نمونەش وڵاتانى کەنداوە هەمو هۆزەکان میرنشین
وسەڵتەنەو شانشینیان بۆ خۆیان دامەزراندوە هەرچەندە ئەوانیش لەماوەکانى رابوردو لەژێر
هەژمونى ئیمپراتۆریەتى عوسمانى ودواتر ئیستیعماری کۆڵونیالیستى ئینگلیز بەڵام توانییان قەوارەو کیان بۆ خۆیان بونیاد
بنێن وە بەرژەوەندیەکانیان بگونجێنن لەگەڵ بەرژەوەندی هێزە داگیرکەرەکان .
راستە کورد ئیستا لەچۆار چێوەى ئەم هەریمە چەندین شاری
بونیاد ناوە بەڵام بەمنا زانستیەکە هێشتا سیمای توانەوەى تاکەکان لەناو چوارچێوەى
شار بەتەواوەتى باڵی نەکێشاوە بەسەریاندا .و دۆخی حوکمرانى بیست وشەش ساڵی رابوردو
هاوکاربوە بۆ ئەوەى دۆخی سۆسیۆلۆجی گەلی کورد لەم پارچەیە یەک تۆزقاڵ گۆرانى بەسەردانەهاتوە
بگرە هزری خێڵەکیان لەهەمو جومگەکانى کۆمەڵگا زیندوکردۆتەوە بەوەى رێکخراو سەنتەریان
بۆ سەرجەم خێڵەکان کردۆتەوە جگە لەدیوەخانانە کە دەیبەخشنەوە . هەربۆیە لەئەگەری هەر
روداوێک یان مەترسیەک دابەشبون ویەکدی تۆمەتبارکردن بەزەقی بەدەر دەکەوێ ....
نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن
-
طیب عبدالرحمن
20/06/2021
-
طیب عبدالرحمن
29/05/2020
-
طیب عبدالرحمن
30/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
26/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
24/07/2019
-
طیب عبدالرحمن
21/07/2019