فەرهنگی بێ مۆراڵی شکستخواردۆکان
وتار/
09/11/2017
485 جار بینراوە
طیب عبدالرحمن
فەرهنگی بێ مۆراڵی شکستخواردۆکان
طیب عبدالرحمن
بەپی عورف و باو و لەهەندێ شوێن بەپی یاسا شکست خواردو دور دەکەوێتەوە یاخود دور دەخرێتەوە
، لەسەرجەم کایەکان بۆنمونە ئەگەر گروپێک زانا دەزگایەک رایان بسپێرێ بۆ دۆزینەوە
رەچەتەیەک بۆ نەخۆشیەک ئەوا کاتیان بۆ دیاری دەکات بەپی گرێبەستێک بۆ ماوەیەک ئەگەر
سەرکەوتونەبون چی دیکە وزە وتواناو دارای خەرج ناکات . وسەرلەبەری بابەتەکە هەڵدەپەسێرێ
یاخود هەڵیدەوەشێنێتەوە،
لەوەرزشیش ئەگەر ئیدارو راهێنەری یانیەک نەیان توانی تیپەکەیان
سەربخەن بۆ نازناوەکان بۆماوەی چەند ساڵێک
ئەوا نەک راهێنەر بەڵکو دەستەی کاگێری یانەکەش دوردەخرێتەوەو دەستەیەکی تازە دێتەپێشەە،
خولاسە دەکرێت بڵێین ئەم بابەتە براوەیە لەهەمو
جومگەکانی چالاکیاکانی کۆمەڵگا جیاوازەکان تەنها وڵاتە داخراوو تۆتالیتاریەکان نەبێ
کە هیچ شتێک سورشتی نیە و هەمو بوارەکان مۆنۆپۆڵ کراوە لەلایەن تاخمێک کە بۆمەبەستی
مانەوە هەمو رێگایەک دەگرنە بەر تەنانەت ستالین ئاسا ئامادەن لایەک لەخەڵکەکانیان
لەناو ببەن لەپێناو مانەوە،
ئەوەی لەم هەرێمە گوزەرا نمونەی لەمێژوی گەلان دەگمەنە ،
تاخمێک بۆ ماوەی بیست وشەش ساڵ هەمو جۆرەکانی
شکستیان بەسەر ئەم هەرێمەدا هێنا لە جەنگی ناوخۆوە بگرە تادەگاتە دۆرانی نیوەی خاک
ئەمە جگە لەتاڵان کردنی سامانی سەرزەوی وژێر زەوی ولەپێناو مانەوە چەندین ئامرازو
رێگایان بەکار هێنا لە عەمالەت بۆوڵاتانی دراوسی و سازش بۆ بەرامبەر تەنها لەپێناو
بەردەوام بون ، ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کەڵکیان
لە باری تەرکیبەی سۆسیۆلۆجی کۆمەڵگابینیوە کەتائاستێکی باش کۆمەڵگایەکە قۆناغی خێڵەکی
تێنەپەراندوە بەپێی تێوەری زانستی قۆناغی گەشەی مرۆیی، زۆر سەختە بتوانی ئەو مەسجە
بگەیەنی کە ئیدی پێویستە کۆمەڵگا خۆی رێک بخاتەوە وسەرلەبەری کایەکان فۆرمەلە بکرێتەوە
بشێوەیەکی پراغماتی ،
بەهۆی ئەو
تێکەڵە ئاڵۆزە لەبەرژەوەندی زۆرێک بەدەسەڵاتەوە کە بۆتە هۆی لەمپەر لەبەردەم هەرگۆرانکارێکی
بنەرەتی ؛
و ئەو کاستە سیاسیە کە هەلپەرستانە و بێ ویژدانانە بەتەمانین
تاکو یەک قڕان مابێ لەم نیشتیمانە ئەوان واز لە گۆرەپانی سیاسەت کردن بێنن ،
چونکە لەبنەرەتدا ئەوان باش سایکۆلۆجی زۆرینەیان خوێندۆتەوە
کە بەشێک لەو زۆرینەیە هەر دەستەمۆو بێ ئیرادەبون لەهمبەر موچەیەکی بندیوار . کە
چارەنوسیان بە مانەوەی ئەم دۆخەوە گرێداوە .
ئیستا کە تورسکایەک مابێ کە هێزی گۆرنکاری جۆری پێبێ بریتیە
لە جوڵەی گۆران ، هەرچەندە هەنگاوەکانی بەپێی خێرایی گۆرانکاریەکان نیە ودوو چاری
چەندین لەمپەری ناوخۆی و دەرەکی بۆتەوە .وناشبێ
رۆڵی کۆمەڵی ئیسلامی لەبیر بکرێ کەئەویش لەسەوابتەکانی خۆی لەهەمبەر هەمو گوشارەکان
توانی بەردەوام بێ بۆیە پێویستە هەموان بەجیاوازی بیرو راو و ئایدیا و تێروانین لەچواردەوری
ئەم جوڵەیە کۆببنەوە بۆ ئەوەی گروتینێکی پێ ببەخشن
نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن
-
طیب عبدالرحمن
20/06/2021
-
طیب عبدالرحمن
29/05/2020
-
طیب عبدالرحمن
30/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
26/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
24/07/2019
-
طیب عبدالرحمن
21/07/2019