رامــان له وێســتگه‌كانی ئه‌م قۆناغــه (2)
وتار/
09/11/2017
471 جار بینراوە
شوان هه‌ورامی
رامــان له وێســتگه‌كانی ئه‌م قۆناغــه (2)
شوان هه‌ورامی
به‌شی دووه‌م
ئه‌مه‌ریكا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی { بــاراك ئۆبامــا } دا ،
ناوبراو له دیمانه‌یه‌كدا – كه له ئازاری 2016 دا له گۆڤاری ئه‌تلانتیكدا بڵاو
كرایه‌وه - ستراتیژێكی نوێی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند
، ئه‌ویش جۆرێك له پاشه‌كشه بوو له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گرنگیدان بوو به ئه‌مه‌ریكای
لاتین و باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا ، كه هه‌ردوولایان بازاڕی گه‌شه‌سه‌ندووی
ئابووریی جیهانن ، ئه‌و بازاڕانه‌ش ته‌نگیان به ئابووریی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵچنیووه
، چونكه ئابووریی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی هه‌ژمووونی دۆلاره‌وه گه‌وره بووه ، ئه‌گه‌ر
نرخی دۆلار له به‌رانبه‌ر دراوی وڵاتانی وه‌كو چین و ژاپۆن و ئوسترالیا و مالیزیا‌و
به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین دا پاشه‌كشه بكات ، ئه‌گه‌ری هه‌ره‌سهێنانی ئابووریی ئه‌مه‌ریكا
بابه‌تێكی چاوه‌ڕوانكراوه ، چونكه پشتیوانه‌ی ئابووریی ئه‌مه‌ریكا زیاتر كاغه‌زی
دۆلاره ، نه‌ك سه‌رمایه‌ی راسته‌قینه‌ی ئابووریی و دارایی ، قه‌یرانی ئه‌م دواییه‌ی
ئه‌مه‌ریكا كه مه‌ترسیدارتر بوو له قه‌یرانی 1929 ئه‌م راستیه‌ی بۆ ئابوورییناسان
باشـــتر روونكرده‌وه . كه ئه‌وه ده‌كرێ پسپۆڕانی ئه‌و بواره باشتر شــرۆڤه‌ی بكه‌ن
.
به هاتنی دۆناڵد ترامپ سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا
هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه ، ئه‌وه‌ی كه ده‌یبینین درێژه‌دانه به
هه‌مان ســـتراتیژی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ، ترامپ بۆ گه‌مارۆدانی ئابووریی
چین ، سه‌ره‌تا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ئابووریی { ئاسیان
} راگه‌یاند ، كه یه‌كێكه له بازاره گه‌وره ئابوورییه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی
ئاسیا ، دوای ئه‌وه‌ش بۆ راگرتنی گه‌شه‌ی ئابووریی چین و گه‌مارۆدانی ؛ له‌و ناوچه‌یه‌دا
قه‌یرانه‌كانی قوڵتر كرده‌وه ، له‌بری گفتوگۆ رێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له دژی كۆریای
باكوور گرته‌به‌ر ، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانی چین له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیدا
– به تایبه‌تی كۆریای باشوور و ژاپۆن – تێكده‌دات ، كه ناوچه‌یه‌كی گرنگن بۆ گه‌شه‌كردنی
ئابووریی چین ، ناردنی گه‌شتیگه‌لی ئه‌مه‌ریكاو هێزه ستراتیژییه‌كانی بۆ ده‌ریای
چین و تایوان و گێچه‌ڵ به چین نیشانه‌یه‌كی ترن له ده‌ركه‌وته‌كانی ئه‌و سیاسه‌ته
نوێیه ، گه‌رچی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كێشه‌ی موسوڵمانانی بۆرما ؛ درێژه‌ی سیاسه‌تێكی
دڕندانه‌ی سیستمی سه‌ربازیی ئاینیی ئه‌و وڵاته‌ن ، به‌ڵام پڕچه‌ك كردنی ئه‌و رژێمه
له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ، نیشانه‌یه‌كی تره بۆ ئه‌وه‌ی له باشووری چینه‌وه
گرفتێكی تر بخوڵقێنرێت ، كه گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت جارێكی تر ئه‌مه‌ریكا چه‌كی
جیهادی موسوڵمانان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانیان له بۆرما ، هه‌روه‌كو چه‌كی موجاهیدینی
ئه‌فغان به‌كار بهێنێت بۆ تێكدانی ئاسایشی جیۆپۆلۆتیكی چین ، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی
كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیه ، به نێو خاكی ویلایه‌تی راخین { ئاراكان } ی موسوڵمان
نشیندا بۆرییه‌كی نه‌وتی راكێشاوه بۆ چین و رۆژانه { 200 } هه‌زار به‌رمیل نه‌وت
بۆ باشووری چین ده‌گوێزێته‌وه ، كه ئه‌گه‌ر نائارامیه‌كانی ئاراكان به‌رده‌وام بێت
، ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئابووریی چین له‌و ناوچه‌یه‌دا .
جگه له‌وانه‌ش دۆناڵد ترامپ به‌ڕاشكاویی سیاسه‌تی خۆی
له دژی پاكستان راگه‌یاند ، به‌وه‌ی كه ئه‌و وڵاته لانكه‌ی تیرۆره ، كه له‌ڕاستیدا
ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه { 40 } ساڵه پاكستانی وه‌كو وێستگه‌ی كاره هه‌واڵگرییه ستراتیژییه‌كانی
به‌كارهێناوه ، سه‌رده‌مێك له دژی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت به هه‌زاران موجاهیدی عه‌ره‌بی
و ئیسلامیی له‌و وڵاته‌دا كۆكرده‌وه بۆ پشتیوانیی له ئه‌فغانیه‌كان و به ئاشكرا
تفاق و چه‌كی پێشكه‌وتووی بۆ دابین ده‌كردن ، ئه‌مه‌ش بۆ گوشار خستنه سه‌ر یه‌كێتی
سۆڤیه‌ت و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی جه‌نگی ڤێتنام كه سۆڤیه‌ت پشتیوانیی ده‌كرد ، دواتریش
ئه‌وه پلانی { CIA} و ده‌زگای هه‌واڵگریی سعودیه‌و
ئیمارات بوون كه پشتیوانی‌یان له بزووتنه‌وه‌ی تالیبان كرد و پاكستانیشیان هاندا
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ، كه دواتر ئه‌نجامه‌كه‌ی به چیرۆكی 11 ی سێپته‌مبه‌ر و سه‌رهه‌ڵدانی
قاعیده كۆتایی هات .. كه‌چی ترامپ رایگه‌یاند هیندستان دۆستی ستراتیژیی ئه‌مه‌ریكایه‌و
له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا جه‌نگی تیرۆر ده‌كات ، گله‌یی له پاكستان كرد كه بۆته
ناوه‌ندی تیرۆر و ئه‌مه‌ریكا ناچاره لێی دوور بكه‌وێته‌وه ، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی
تره بۆ ئه‌وه‌ی دووژمنی دێرینی چین – واته هیندستان – له دژی پاكستانی نزیك له
چین به‌هێز بكات و به‌و شێوه‌یه‌ش ، وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌كو هیندستان كه له رووی
دانیشتوانه‌وه نزیكه له چین و خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم و ئابوورییه‌كی گه‌شه‌كردووه‌و
په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیژی نوێی – سیاسیی و ئابووریی و سه‌ربازیی و ته‌كنه‌لۆژیی - له‌گه‌ڵ
ئیسرائیل‌دا واژۆ كردووه ، نیشانه‌یه‌كی تره له گه‌مارۆدانی چین و ترساندنی ئه‌و
وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی له رووی ئابوورییه‌وه پاشه‌كشه‌ی پێ بكات له به‌رانبه‌ر دۆلاره‌وه
.
هه‌مان سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌مه‌ریكای لاتیندا
دووباره ده‌بێته‌وه ، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر به سه‌رگه‌رمبوونی ئه‌مه‌ریكا به په‌لهاویشتن
به‌ره‌و ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات و گه‌مارۆدانی رووسیا و سیاسه‌تی خوڵقاندنی قه‌یران
له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ، وا جارێكی تر ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی
جدیی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای باشوور ، به ئاشكرا ترامپ هه‌ڕه‌شه‌ی
سه‌ربازیی له ڤه‌نزوێلا ده‌كات ، دوای ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له كۆتایی
سه‌رده‌می ئۆباما له‌گه‌ڵ كوبادا ، وا خه‌ریكه جارێكی تر به‌ره‌و پچڕان ده‌چێته‌وه
، له به‌رازیل ده‌زگای { CIA } كوده‌تایه‌كی
سپی به‌سه‌ر {دیلما رۆسیف}دا كرد ، كه سه‌رۆكی نوێ ( میشێل تامر ) یه‌كێكه له پیاوه‌كانی
{ CIA } له به‌رازیلدا ، ئه‌مه له‌كاتێكدایه
، كه لۆلا داسیلڤا و دیلما رۆسیف گه‌وره‌ترین بازدانی ئابوورییان له به‌رازیل تۆمار
كرد ، كه ئه‌و وڵاته‌یان له قه‌رزی 106 ملیار دۆلاره‌وه رزگار كرد بۆ زلهێزێكی
ئابووریی له كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشووردا ، كه‌چی ئێستا به سیناریۆی گه‌نده‌ڵیی
ده‌یانده‌نه دادگا ، ئه‌مه له كاتێكدایه سه‌رۆكی نوێ له ماوه‌یه‌كی زۆر
كورتدا گه‌نده‌ڵیه‌كانی ئه‌وه‌نده زۆرن ، میدیای به‌رازیلی و رای گشتیی له دژی
به‌ده‌نگ هاتوون ، هه‌ڕه‌شه‌كانی { CIA } بۆ سه‌ر
رژێمه چه‌پیی و گه‌لییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای باشوور و ناوه‌ڕاست به‌رده‌وامه و ئه‌مه
ده‌ری ده‌خات ؛ ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌و ده‌یه‌وێت بۆ جارێكی
تر سه‌رده‌می سیستمه دیكتاتۆرییه‌كانی پێشوو به‌رهه‌م بهێنێته‌وه ، كه چه‌ندین
جه‌نگی خوێناوی و كوده‌تای له سلڤادۆر و هیندۆراس و پاناما و نیكاراگواو ئه‌رجه‌نتین
و بۆلیڤیا و شیلی دا به‌رهه‌مهێنا .
ئه‌م ستراتیژه نوێیه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندیی به چاره‌نووسی
ئه‌و وڵاته‌وه هه‌یه ، بۆیه تا ماوه‌یه‌ك له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پاشه‌كشه
ده‌كات ، ئه‌و پاشه‌كشه‌یه له‌سه‌دا سه‌د نیه ، به‌ڵام وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت به
ره‌زامه‌ندیی ئیسرائیل و رازیبوونی ئه‌و بۆشاییه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن رووسیاوه
پڕ ده‌كرێته‌وه ، چونكه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت ئه‌و بۆشاییه له لایه‌ن توركیا و
ئێرانه‌وه پڕ بكرێته‌وه ، بۆیه ده‌بینین ئێران و توركیا و له‌م دواییه‌شدا سعودییه‌كان
له‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا تێگه‌یشتوون و ده‌یانه‌وێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌م
ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ رووسیادا هاوكاریی بكه‌ن .
سه‌رۆكی نوێی سه‌رمایه‌دار ( ترامپ ) بنه‌مایه‌كی نوێی بۆ
پشتیوانیی ئه‌مه‌ریكا بۆ وڵاتانی هاوپه‌یمانی داناوه ، ئه‌ویش وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه‌و
تێچوونی پاراستنیانه ، واته ئه‌مه‌ریكا ئه‌ندامانی ناتۆش له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌پارێزێت
كه ئه‌وان تێچوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دابین بكه‌ن ، هه‌ر بۆیه سعودیه‌ی
ناچار كرد بۆ پشتیوانیی كردنی به‌رانبه‌ر به وه‌همی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران ده‌بێ پرۆتۆكۆلێكی
460 ملیار دۆلاریی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا واژۆ بكات . ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات كه ئه‌مه‌ریكا
له‌م قۆناغه‌داو له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا جگه له ئیسرائیل و ئه‌و وڵاتانه‌ش
كه تێچوونی سوپای ئه‌و وڵاته دابین ده‌كه‌ن ، وه‌كو جاران بێبه‌رانبه‌ر شه‌ڕ به‌رپا
ناكات ، مه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه ، ئه‌وه‌ش
دووباره به شێوه‌یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاته پاشكۆكانی له ناوچه‌كه‌دا
گرێداوه ، كه هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ئه‌مه‌ریكا به به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان
بزانن و ئاماده‌بن له‌بری ئه‌و جه‌نگی بۆ به‌رپا بكه‌ن .
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نیه كه ئه‌مه‌ریكا ئه‌م سیاسه‌ته
له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا په‌یڕه‌و ده‌كات ، له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیی كه
ئینگلیز زۆربه‌ی زه‌وییه داگیركراوه‌كانی له جیهاندا له ده‌ستدا ، ئه‌مه‌ریكا
وه‌كو وڵاتێكی زلهێز ده‌ركه‌وت ، ماوه‌یه‌كی پێویست بوو تا كۆنترۆڵی خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست بكات ، بۆیه له‌و ماوه‌یه‌دا پشتیوانی له به‌ریتانیا ده‌كرد بۆ پڕكردنه‌وه‌ی
ئه‌و بۆشاییه ، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه سیستمی دیموكراسیی و دڵخوازی خۆیان
دروست نه‌كه‌ن ، هه‌ر بۆیه ده‌بینین ئینگلیزه‌كان له‌بری ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی زیاتر
له 10 ساڵ له‌گه‌ڵ شۆڕشی گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا رووبه‌ڕوو بوونه‌وه ، تا ئه‌مه‌ریكا
به ته‌واویی له ناوچه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت و به‌ریتانیا به ته‌واویی پاشه‌كشه‌ی كرد
، ئێستا كاراكته‌رێكی گرنگی وه‌كو ئیسرائیل له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه ،
به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی توانای مرۆییه‌وه ناتوانێت ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه ،
گه‌رچی دیكتاتۆران كێبه‌ركێیانه بۆ هاوپه‌یمانێتیی ئه‌و قه‌واره‌یه به‌ڵام گه‌لانی
موسوڵمانیش قبوڵی ناكه‌ن ، بۆیه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت بۆشایی خۆی به رووسیا پڕ
بكاته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی توركیا سه‌رله‌نوێ وه‌كو عوسمانیی نوێ سه‌ر هه‌ڵنه‌داته‌وه‌و
ئێرانیش به‌رده‌وام له شه‌ڕی تائیفیدا بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی فارس و
شیعه به‌رده‌وامبێت و سه‌ریشنه‌كه‌وێت ، رووسیاش له‌م قۆناغه‌دا نه له رووی
ئابووریی و نه له رووی سه‌ربازییه‌وه ناتوانێت مه‌ترسیی بێت بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا
، بۆیه به ته‌نسیقی ته‌واو له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ئیداره‌ی ئه‌و بۆشاییه ده‌كه‌ن
كه ئه‌مه‌ریكا له پاشه‌كشه‌یدا دروستی كردووه . ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م پاشه‌كشه‌یه
له‌سه‌دا سه‌د نیه ، به‌ڵكو ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت وه‌كو كاراكته‌رێكی نێوده‌وڵه‌تیی
له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوچه‌یه‌دا ره‌فتار بكات ، نه‌ك وه‌كو جاران هه‌میشه له جه‌نگ و
كوشتار و شه‌ری بێ ئه‌نجامدا بێت ؛ وه‌كو ئه‌وه‌ی تا ئێستاش له ئه‌فغانستان و عێراقدا
پێیه‌وه گرفتاره .
نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی
-
شوان هه‌ورامی
14/03/2021
-
شوان هه‌ورامی
27/02/2021
-
شوان هه‌ورامی
02/08/2018
-
شوان هه‌ورامی
25/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
16/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
23/06/2018