ئەو پیاکێشانەی نەتکوژێ بەهێزت دەکات

وتار/ 07/11/2017 674 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

ئەو پیاکێشانەی نەتکوژێ بەهێزت دەکات
طيب عبدالرحمن
مرۆڤ هەر لەمناڵیەوە  مەحکومە بە پەروەردە و کاریگەریەکانی خێزان وژینگە وچواردەوری کۆمەڵگاکەی لەکەڵچەرو ئایدۆلۆجیا ورەهەندی ئاینی کە دواتر رەنگدانەوەی لەسەر کەسایەتی دەبێت بەئەندازەیەکی باش ، قۆناغی خویندنی پەروەردە و خوێندنی باڵاش بەشێکی دیکەیە کە ئەکرێت بەنجەمۆری لەسەر مرۆڤەکە جێ بهێڵێ،
ئەمە جگە لە لایەنە کاریگەرەکانی  دیکە کە لەکاتی هەزەیی ولاوێتی بەرونی کەسایەتی تاکەکە بەر شاڵاوی کۆمەڵێک فاکتەری دیکە دەبێتەوە ،
لەم سەردەمەدا بەهۆی ئامرازەکانی
  گەیاندن و تەکنەلۆجیا و جیهانگیری کاریگەری بنچینەیی لەسەر تاکەکە بەجێ دەهێڵێ بەهۆی تۆڕی ئینتەرنێت و لەناویشیدا تۆرەکۆمەڵایەتیەکان  وسۆشیال میدیا ، و کرانەوەو گەشەی راگەیاندنی بینراو لە زۆربونی کەناڵەکان کە زۆربەی هەرەزۆریان لە بنەرەتدا تەنها ئامانج بەبازارکردنە نەک وشیار کردنەوە و بێ بەزەیانە دەکەوێتە بەر شاڵاوی چەواشەکردن لە زۆربەی کایەکانی ژیان بەو پێیەی بینەر زۆربەی هەرەزۆری  ئەو ماتریاڵانە ئامانجی پشتەوەی بازرگانین یاخوت بەبازارکردنی فەرهەنگی سیاسی تاقمێک یاخود گروپێکی لۆکاڵین کە سەر ئەنجام کار دەکاتە سەروشیاری تاک و لەوێوە پرۆسەی گەوجاندن و بێ باکی تاک لەهەمبەر کایەکانی ژیان دەستپێ دەکات  .
ئەمانە هەمو هۆکارگەلێکن کەدەشێت بڵێن ،
نەوەی دوای راپەرین زۆر بێ بەزەیانە کەوتۆتە نێوان   سێ بژاردەی قورس یان راکردن لەواقیع و خۆهەڵواسین بەلچکێکی دامەزراوەی حیزبی وبەردەوام بون لەگەوجان یاخود هەڵهاتن بەرەو چارەنوسی  نادیار یاخود ئارامگرتن بەدیار ئەلتەرناتیڤی جوڵە سیاسیە جیاوازەکانەوە کە لەراستیدا نەیانتوانیوە توینێتی حەزی خەڵک بشکێنن لە گۆرانکاری بنچینەیی لە ژیانی بەرێوەبردن و رێکخستنی کایەکانی ژیان لەم هەرێمە بەئەندازەیەک هێشتا سپەیسێک لەنێوان خواستی جەماوەرو هێزە گۆرنکار خوازەکان هەیە جا ئەو هێزە ئەگەر هێزی رێکخراوی سیاسی بێت یاخود نوخبەی خوێنەوار و بەئاگا بێت .
خولاسە .ئەو پیاکێشانەی بەر ئەم کۆمەڵگایە کەوت لە ماوەی بیست وشەش ساڵی رابوردو  لەلایەن بەرێوەبەرانی دەسەڵات لەم وڵاتە ئەگەر نەیکوشتبێتن ئەوا دڵنیابن بە هێزی کردون  .
ئەوەی پێویستە لەسەر شانی تاک ئەمرۆ ئەوەیە خوێندنەوەی بەردەوام دورکەوتنەوە لەکاریگەریەکانی خیتابی سیاسی دەسەڵات و کۆبونەوە لەچوار دەوری ئەو هێزە نیمچە رادیکاڵانە کە بانگەشەی چاکسازی دەکەن و لەدەرەوەی پرۆژەی دەسەڵاتن . بەمەبەستی گۆرانکاری سەرەتایی و هەنگاوی یەکەم بەرەو ئۆقرەیی لەسەرجەم کایەکانی ژیان ،
ئەم قۆناغە راگوزەرە زۆربەی کۆمەڵگاکان یا ئەوەتا ئەم قۆناغەیان تێپەراندوە یائەوەتا هێشتان نەگەیشتون بەم قۆناغە سەرئەنجام ئەم دۆخە تێ ئەپەرێ قسەکە لەسەر ئەوەێە زیانەکانی تێپەراندنی چەند دەبێ ئەوش دەکەوێتە سەر ئاستی وشیاری وئیدراکی تاکەکان کەچەند ئەتوانن بێنە دەرەوە لەژێر کاریگەریەکانی خیتابی حیزبی دەسەڵات ،
چونکە ئەو مۆدیلە تەواو بەسەر چوە وچی دیکە ناتوانێ هیچ ببەخشێ بەکۆمەڵگا تەنها ئەوەماوە بۆخۆیان ئیعلانی ئیفلاسی  خۆیان بکەن.

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌