دووکەڵى ئاگرێ روبەروبونەوە حەتمیەکە بەدەرکەوت

وتار/ 06/11/2017 867 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

دووکەڵى ئاگرێ روبەروبونەوە حەتمیەکە بەدەرکەوت
طيب عبدالرحمن
گۆرانکاریەکان زۆر خێران تەنانەت بەئەندازەىەک دەرفەت نادات بە شرۆڤەکاران وچاودێران کە خوێندنەوەى بۆ بکەنو گۆران بەسەر هەڵوێست ودۆخەکان دێت .
ئەمرۆ لەدوو دیمەنى جیاواز لە بەیروت ودیمەشق روبەروبونەوە حەتمیەکەى مەعسکەری ئێرانى و ئیسرائیل ئەمریکای خێراتر کرد .کە وردە وردە رۆڵی ئێران بەسەر پرۆژەى ئەمریکى زاڵدەبێ لەرێگای یاریکەرەکانیەوە لە وڵاتى لوبنان وسوریا وعێراق ویەمەن .کە هەریەک لەم وڵاتانە لەحیساباتى ئیستراتیجى ئەمریکا بایەخی خۆی هەیە هەرچی لوبنان وسوریا یە لەبەر دوو هۆکاری سەرەکى یەکەمیان هەژمون وباڵادەستى ئەمریکا دووەمیش ئاسایشی قەوارەی جولەکە (ئیسرائیل) هەرچی عێراقە بەدەرەجەیەک کۆنترۆڵکردنى سەرچاوەى وزەیە کە بەئاراستەى هێزەئابوریە زەبەلاحەکانى ئاسیا سنوردار بکرێ وەک چین وهیند وهێزە گەشەسەندوەکانى دیکە وبابەتەکانى دیکە لەعێراق لاوەکین وبەپلە دوودێن .وهەرچی یەمەنە گرنگی ئیستراتیجی دەریایی هەیە کە گەروی عەدەنە ونزیکە لەهاوپەیمانە کلاسیکێکانى ئەمریکا کەبریتیە لە وڵاتانى کەنداو لەسەرو هەمویانەوە شانشینى سعودیایە .
سەبارەت بەدیمەنەکانى ئەمرۆ لەبەیروت دەست لەکارکێشانەوەى سەعدەدین رفیق حەریری .بەهۆی دەستوەردانى ئێران لەرێگای حیزب الله بەرابەرایەتى حسن نصرالله .کە تەواو پایەکانى حوکمرانى لەو وڵاتە لەق کردوە بەهۆی دەستوەردان وبەکارهێنانى مەواریدی ئەو وڵاتە بۆ جێبەجێکردنى ئەجینداکانى ئێران . کە مەترسیەکی یەکجار گەورە بۆ قەوارەی ئیسرائیل دورست دەکات ولەلایەکی دیکەوە وڵاتانى سونە لەناوچەکە دەهێنێتە سەر خەت بەتایبەت شانشینی سعودیا کە هاوپەیمانى تەقلیدی سونەکانى لوبنان وبنەماڵەى حەریریە کە بەرلەوەى سیاسی بن گەورە بزنسمان بون ولەسعودیا ژمارەیەکى قورس بون .
سەبارەت بەدیمەنى ئەمرۆی سوریا کە لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى بەشار ئەسەد هەمو پێشکەوتنەکانى کوردی لە هەمو بوارەکان یەکسان بەسفر کردەوە .کە لەراستیدا ئەم هەڵوێستە چاوەروانکراو بو تەنها پێویستى بەکاتى گونجاو هەبو بۆ ئەو دەربرێنە . هەمولایەک دەزانن کە ئەمریکا زیاتر لە سەربازگایەکی هەیە لەرۆژ ئاوای کوردستان وزیاتر لە پێنسەد سەرباز وراوێشکاری هەیە لەو ناوچانە .
ئیستا پاش قۆناغی داعش جەنگێکی گەورەتر بەرێوەیە کە بەوەکالەت دەبێت .
وسوتەمەنى سەرەکی ئەم جەنگە حەتمیە گەلى کورد دەبێ وەچەندین وڵات دابەش دەکرێت لەئەنجامى دا .
پاش بەهێزبونەوەى بەشار ئەسەد بەهاوکاری ئیران وروسیا .فراوان بونى هەژمونى ئێران لەو وڵاتانە ئەگەری روبەروبونەوەکان خێراتر دەکات وە یاریکەری تازە دێتە پێشەوە کە راستەوخۆ بەدارای ولۆجستى هاوکاری بەرەی ئەمریکا دەکات کە وڵاتانى کەنداوە وە ئەمریکاش بەچەک وراوێژکار ورەنگە بەفرۆکەش لە ئاسمانەوە بەژداری بکات .
وناشبێ ئەوەمان بیر بچێت جەنگەکە زۆر درێژ خایەن نابێت .لەبەر چەند هۆکارێک لەوانە بەرزبونەوەی بەهای رادەبەدەری پترۆل وگاز کە ئەمە گوشار لەسەر ئیدارەی ترامپ دەکات بەخێرای حەسمى جەنگەکە بکات . رەنگە ئەم پێشهاتانە .ماوەیەک بخایەنێ بەڵام بەڵام روبەروبونەوەکە زۆر نزیک دەکاتەوە وەک لەوەى چاوەروان دەکرا لەدەیەی داهاتو روبدات ئیستاش کەس ناتوانێ بەوردی خوێندنەوەى دورست بۆ پێشهاتەکان بکات بەهۆی گۆرانکاریە خێراکان
.بەڵام دەبێت کورد زۆر وردتر مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکان بکات چونەکە ئەگەری روبەروبونەوە حەتمیە .

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌