مانگی هەنگوینی سەرکەوتنەکانى عەبادى
وتار/
06/11/2017
457 جار بینراوە
طیب عبدالرحمن
مانگی هەنگوینی سەرکەوتنەکانى عەبادى
طيب عبدالرحمن
پاش پاککردنەوەى دوا ناوچەى عێراق لەداعش کە شارۆچکەى
قائیمە لەرۆژئاواى عێراق . شکست پێهێنانى پێکهاتەى کورد وپاشەکشێ پێکردنیان لەروی
سیاسی وسەربازی وئابوری وتەنانەت گێرانەوەیان بۆ ئەوناوچانەى کە ساڵی دووهەزارو سێ
بەدەستیانەوە بو وداواکردنى هەندێک ناوچە کە لەساڵی نەوەت ویەک بەدەستیانەوە بو ئیستا
هەر هەمان عەقڵیەتى سیاسی کلاسیکى مەزهەبگەرای وناسیۆنالیستە وتەنانەت خێڵەکیش کە.ناتوانێ
هاوسەنگ بێت وهەمان هەڵەى سەدام ومەسعود بارزانى دووبارە دەکاتەوە کە جوڵەی سیاسیان
دژ بەئاراستەى خواستى ناوەوەو کۆمەڵگای نێودەوڵتى بو وغرور تەنگی پێ هەڵچنیبون . بەوەى
دەیەوێ لەباشترین حاڵەت دا قەوارەی کوردی هەڵوەشێنێتەوە وەک پارێزگا مامەڵەى لەگەلدا
بکات لەکاتێکدا ئەم کارە دژە دەستورە کە خۆی هەمیشە بانگەشەی پابەندبون بەدەستور دەکات
وە لەئەرزی واقیع پێوەى پابەند نابێ .ولاوازی وهەڵوەشاوەیى کورد بەهەل دەزانێ بۆ جێبەجێکردنى
ئەجینداکانى شۆرکردنەوەى هەژمونى شیعە گەرای وتەواوکردنى هیلالی شیعی .
بەشێکی باش لەهۆکارەکانى بەهێزکردنى مەرکز ودەوڵەتى عێراقی
خۆمان بوین بەواتایەکى دیکە داوەشان وئیفلاسی مۆدێلی حوکم رانى خێڵەکى دەسەڵاتى
کوردی بو کە نوغرۆ بوبو لەگەندەڵی وپاوان خوازی کە هێندەی زۆربەی لایەنەکان کاریان
بۆ کورسی کەسێک دەکرت نیو هێندەی ئەوە بیریان نەبو کە ئەم ئەزمونە لەمەترسی داروخان
دایە بەهۆی تەقدیسکردن ودەرکردنى یاسا بەقەدوباڵای ئەم زاتە وخانەوادەکەى . وەهەموان
بێدەنگ بون لەداخاستنى دەرگای پەرلەمان وزۆر شەرمنانە مامەڵیان دەکرد و ئەو برادەرەش
ژینگەیەکی باشی بۆرەخسابو بەهۆی لەدەستدانى ئیرادەى زۆربەی لایەنەکان وە لەدیوەخانەوە
پەنجەى رائەوەشاند وهەرەشەی دەکرد تا کار گەیشتە ئەوەى لەپەرلەمانى ئەوروپا بەهۆی
سەرمەستى شۆربونەوەى هەژمونى خۆی وخانەوادەکەى بەناو تەواوى جومگەکانى دەسەڵات لەهەرێم
.جورئەتى ئەوە بکا وبڵێ پەرلەمان ویستویەتى کودەتای بەسەردا بکات .کە وابزانم .بەکۆمیدیترین
.وتە لەمێژوی پەرلەمانی ئەوروپا هەژماردەکرێ .
گەندەڵی وئاوت کردنى هێزە رەسەنەکان کە خاوەنى زۆربەی دەنگدەرو
شەقام بون .دورست کردنى ئەنجومەن وسەرکردایەتى لە دیوەخانەکەى بەهاوکاری هێزە بێ ئیرادەکان ودوکانە سیاسیەکان
.غروری ئەم برادەرە بوە هۆى ئەو هەمو نەهامەتیە وشکستە مەزنانە کە زۆری لەسەر
نوسراوە وشرۆڤە کراوە نامەوێ بگەرێمەوە سەرێ .
ئیستا کەشتێک نەماوە بەناوى دامەزراوەو ئیدارە ..ئەمریکا
دەیەوى چی دیکە کورد لەوە زیاتر لاواز نەبێ چونکە لەئایندە لەرەهندی ئیستراتیجی خۆی
وەدەری نەهێناوە .بەهۆی شۆربونەوەى زیاتری هەژمونى ئێران لەعێراق وناوچەکە .چونکە
ئەگەر کورد زیاتر لاواز بێت ئەوا بەئاسانى ئێران لەرێی وشکانیەوە دەگاتە سوریا ومەترسی
لەسەر ئیسرائیل دورست دەکات . بۆیە ئەمریکا وا بەئاسانى دەستبەرداری کورد نابێ بەڵام
لەئیستادا ئەمریکا ویستى کورد تەمپێ بکات لەوەى لەمپەر لەبەردەم پرۆژەو ئەجینداکانى
ئەمریکا دورست نەکات و ئەوە بزانێ کە بەبێ ئەمریکا کورد هیچی پێناکرێ وگورگان خۆر
دەبێ .
من دڵنیای دەدەمە هەموان .کە ئەمریکا نزیکەى هەشسەد ملیار
دۆلار وهەزارەها قوربانى لەریزەکانى مارێنز وا بەئاسانى عێراق لەسەر سینیەکى زێر تەسلیم بەئێران ناکات .بەڵگەش بۆ ئەوە گوشارەکانى
ئەمریکا لەسەر کورد بۆ ریکخستنەوەى ژیانی سیاسى کە دەستپێکەکەى بەدورخستنەوەى
بارزانى بو پاشان داواکاری بۆ پشتگیری نێچیرڤان وقوباد .بۆ هەشت مانگی داهاتو ئەم
مەسجە دوو لایەنە بو لایەنێکی بۆ پارتی ویەکێتى کە ئیدی رێگا نادات بە مەکتەب سیاسیەکان
دەست وەردەنە کاروباری حکومەت لایەنى دووەم بۆ گۆران وکۆمەڵ بو کە هاوکاری ئەم
حکومەتە بکەن بۆ ماوەی هەشت مانگى داهاتو لەبەرامبەر ئەوەى بەڵێنیان داوە کە هەڵبژاردنێک
لەژێر سەرپەرشتی خۆیان ئەنجام بدرێ دور لە تەزویر وبەکارهێنانى ئامرازەکانى
چاوسورکردنەوە . وهەر دوای داواکەى ئەمریکا وکۆبونەوەیان لەگەڵ گۆران .مەسجێکی دیکەى
راستەو خۆیان گەیاندە نێچیرڤان لەرێگای باڵیۆزەکەیان کە لەدیدارێکدا وبەئاشکرا
داوای گێرانەوەى رۆڵی راستەقینەى دەزگای پەرلەمانیان کرد وجەختیان لەبەهێزێکردنەوەى
ئەو دامەزراوەیە کردەوە . پێدەچێ ئەمە داواى گۆران بوبێ گۆرانیش دەیەوێ لەو ماوەیە
سیستەمی هەرێم ودەستور تێپەرێنێ . چونکە ئەمریکا زۆر لەنزیکەوە وبەوردی چاودێری دۆخەکە
دەکات وقۆناغی داعش تەواو بوە ئیدی یاریکەرەکان وکەرەستەو ئامرازەکان گۆراون .بەر
لەهەموان ئەبێت پارتی ویەکێتى ئەو راستیە بزانن وئەبێ مل بدەن بۆ واقیعی نوێ .چونکە
لەپشت پەردەوە ئەمریکا زۆر تورەیە لەرەفتارەکانى ئەم دوو حیزبە کە بوبون بە دوو کۆمپانیای
زەبەلاح و بونە هۆی فراوانکردنى هەژمونى ئێران ونزیک کردنەوەى لەسنوری سوریا ..
ئەو بێدەنگیەی گۆرانیش هەر لەوەوە سەرچاوەى گرتوە کە ئەمریکا
لەوەزیاتر قەبوڵی نیە دۆخی هەرێم ودامەزراوە لەرزۆکە کلۆرەکانى زیاتر دارومێ .
ئەمریکا بەئاشکرا لەگەڵ هەرێمێکی بەهێزە لەروی دامەزراوەى
ورێزگرتن لەپرنسیپەکانى مافەکانى مرۆڤ وئازادی ودورست کردنى هێزێکی سەربازی دامەزراوەى
دور لەهەژمونى شەخس وحیزب جا ئەو هێزە ئەگەر لەحکومەتى مەرکەزیش پشکێکی بۆ بپچرێت
لە تەجهیز وتەسلیح لەبەرامبەردا لە ژێر فەرمانى عەبادی دابێ وتێکەڵ بە مەنزومەى دیفاعی
عێراق بکرێ بۆ کاتێکی دیاری کراو کە خۆی مەبەستێتى .ئەمریکا نایەوێ دەستبەرداری وەرەقەى
کورد بێ لەبەر چەند هۆکارێک .
یەکەم بەدیلێکی گونجاو نیە کەبتوانآ رۆڵی کورد ببینێ
دووەم کورد لەئێران بونى هەیە لە رەهەندی ئیستراتیجی
دوورمەودا ئەمریکا ئەتوانێ بەکاری بێنێ.
سێیەم کورد جەنگاوەرێکی ئازاو بەئەزمونن .
ئەمەو چەندین هۆکاری دیکە .بەڵام ئایەکورد ئەتوانێ لەیاری
پێکراوێک ببێ بەیاریکەرێک ئەوە جێدەهێڵین بۆ قۆناغی داهاتو بزانین کورد چەند لەحوکمى
خێڵەکیەوە هەنگاو دەنێ بەرەو حوکمى شارستانى ودامەزراوەیى .
هەر بۆیە بێ ئومێد مەبن .هەر دوای تەواو بونى مانگی هەنگوینی
سەرکەوتنەکانى دەوڵتى عێراقی چەندین سوپرایز لەلایەن ئەمریکاوە بۆ هەژمونى شیعەگەرای
وئیران ئامادەکراوە وە ئەگەر بەو خێرایەش وەرەقەی کوردی بۆ ئامادە نەکرێ پەنادەباتە
بەر سونەو وبەپارەو هاوکاری وڵاتانى کەنداو سەرئێش ورێگری لە تەواو شۆربونەوەى هەژمونى
شیعەگەرای وبەهێز بونى .
نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن
-
طیب عبدالرحمن
20/06/2021
-
طیب عبدالرحمن
29/05/2020
-
طیب عبدالرحمن
30/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
26/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
24/07/2019
-
طیب عبدالرحمن
21/07/2019