لەنێوان یوتیپیاکەی *ئفلاتۆن .دیستویاکەی *دەسەڵاتی کورد

وتار/ 04/11/2017 622 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

لەنێوان یوتیپیاکەی *ئفلاتۆن .دیستویاکەی *دەسەڵاتی کورد
طیب عبدالرحمن
ئەگەر گوزەرێک بە  کۆماری ئیفلاتۆن بکەی بەوردی وفەنتازی *باس لەکۆمەڵگای شارێکی بەختەوەر دەکات کەهێندە نمونەییە هەرگیز بونی نابێ لە وجود  لەحوکم وسیاسەت ودادوەری ، دواتر بوبەئیلهام بۆزۆربەی ئەدیبەکان و لەوانە (سێر تۆماس مۆر) ۱٤۷٤ ز ،زاناو سیاسی ونوسەر زۆرێک لەبەرهەمەکانی بەئاراستەی کۆمەڵگای نمونەی پر لە خۆش گوزەرانی وداد گەری بو ،
ئەوە لانی کەمی ئومێدی دانیشتوانی ئەم هەرێمە بو پاش روخانی رژێمی بەعسی ، خەونی ئەرخەوانی زۆربەی لاوانی خێر لەخۆنەدیو بو لانی کەمی ئارامی و ئۆقرەی سیاسی وسۆسیۆلۆجی وبەرقەرار بونی ئاسایش لە مەملەکەت، بەڵام چینێکی شۆرشگێری کلاسیک کە لەدونیابینی هیچی زیاتر نەبو لە پاشخان وکاریگەری جوڵەی ناسیۆنالیستی عەرەبی و کۆمۆنیستی بلۆکی رۆژهەڵاتی و رێبازی ئاینی کەخۆی لە نەقشبەندی و قادری و هەندێک کاریگەری دەرەبەگایەتی وهۆز وبنەماڵە ئەمە بنچینەی هەمو لایەنەکانی جوڵەی سیاسی و ئایدۆلۆجی کورد بوە ، و نەیانتوانیوە بکەری خێر ئۆقرەیبن چونکە لەبنەرەتدا دینامیکی دەسپێکی جوڵانەوەی چەکداری رۆشنگەری وروئیایەکی دیاری رێزگرتن لەبنەماو پایەسەرەکیەکانی  هەیکەلی کۆمەڵگا نەبو وبۆ مانەوە هەمو کایەکانی ژیانیان تێکەڵ وئاوێتەی بەرژەوەندی حزب کرد حزب شوێنی دادگا و یاسا دامەزراوەی ئابوری و تەواوی جومگەکانی  کۆمەڵگای بەجارێک گرتەوە تاکار گەیشتە ئەوەی گەندەڵی دارایی وکارگێری شۆر بۆوە بۆ ناو خێزانیش  تاکو وای لێهات کۆمەڵگایەکی موشەخۆر وب هەموان لەهەوڵی پچرینی بندیوارێکو خانەنشینێکی نایاسای بون .لەهەموی بەئازار تر بەشێکی بەرچاوی نوخبەش تێکەڵ بەم گەمەیەبو کار وای لێ هات لە چوار ملیۆن نزیکەی ملیۆن نیوێک ئ موچە خۆر ودەزگای سەربازی دووجار هێندەی وڵاتانی کەنداوی عەرەب سەربازی هەبێ کە لەئەرزی واقع بونیان نەبو بەو رێژەیە هەندێکیان بەندیوار و هەندێکی دیە ناوی وەهمی و بەشێکی باشیش پاسەوانی باخ وڤێلای بەرپرسان ،
ئەگەر خوێندنەوەی زانستی بکەین بۆ ئەوەی کە ئەگوزەرێ بۆمان دەردەکەوێ تەواوی پایەکانی کۆمەڵگای شارستانی و پێکەوەژیانی رەنگەکان و ئۆقرەیی کۆمەڵایەتی سیاسی ئابوری زانستی هتاد........ توشی ئیفلیجی بوە وپێویستی بەنەشتەرگەری مەزن هەیە ، ئەمە دیستۆیاکەی دەسەڵات بو وڵات بۆ کۆمەڵگا،
دورتریش چەندین گروپی بچوکی بەرژەوەندی پێکهێنا لەناو خودی حیزبی حوکمران کەدەسەڵاتی رەهایان هەیە لەئاراستەکردنی رەوتی سیاسەت کردن بەپی بەرژەوەندی ئابوری خۆیان وای لێهات فایلی سەربەخۆیی بکەوێتە بازاری سەوداو مامەڵەی چەند دەموچاوێک هێندەی دیکە کۆمەڵگای بەرەو بێ ئومێدی ئاوەژو کرد بەهۆی دیماغۆجیەتی* رەفتارە هەرزەکاریەکانیان،
ئیستا کۆمەڵگە پاش تێک ئاڵۆسکان پێویستی بە ئەلتەرناتیڤ و هێزی رادیکاڵە وپراغماتی *هەیە کە سەرجەم کایەکانی ژیانی کۆمەڵگا رێک بخاتەوە وشەرم نەکات لە توانجی شکست خواردوەکان  بۆ ئەوەی لەدەیەی داهاتو بەشێکی باشی لە جومگە سەرەکیەکانی ژیان لەوڵات رێک بخاتەوە،
_________________________________
*یوتیپیاکا: شار یاخود کۆمەڵگای بەختەوەری نمونەیی لە کۆماری ئیفلاتۆن

*دیستویاکا: کۆمەڵگایەکی شێواو پر لە هەژاری ونادادی ونەخۆشی ودواکەوتوی

*فەنتازیا:خوێندنەەی واقیعی ژیان لە دیدێکی نامۆوە ئەوەش گومانێک لەفەزای دونیا بینی کە رەنگە واقعی بێت یاخود بەپێچەوانەوە

*دیماغۆجی: سیاسەتی قۆستنەوەی هەستی جەماوەر وهەلپەرستی ....

*پرغاماتی:سەرکەوتن لەکارێک تاکە پێوەری راستیە وگرێدانی تێوەر  بەجێبەجێ کردن

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌