هێڵی 36 بۆ ئێستا مانای چیە !

وتار/ 02/11/2017 2107 جار بینراوە

سه‌لیم كۆیی

هێڵی 36 بۆ ئێستا مانای چیە !
نوسینی/ سەلیم کۆیی
لەدوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ۱۹۹۱ و کۆڕەوە ملیۆنیەکەی هاووڵاتیانی باشوری کوردستان ، ئەوکات ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە سەپاندنی بڕیاری ٦۸٦ هێڵی ۳٦ی دیاری کرد بۆ پاراستنی خەڵکی هە‌رێمی کوردستان لەدەست ڕژێمی بەعس و سوپای عێراق ، ئەوکات حکومەتی عێراق وبەرەی کوردستانی بەبڕیارەکە پابەندکران ، بەڵکو بەرەی کوردسانی بەجۆرێک مەمنون بوو تەنانەت بیریان لەوە نەکردەوە بڕیارەکە ماوەکەی چەندەو تاکەی دەخایەنێ ، لەوەش سەیرتر ئەوەش یەکلایی نەکرایەوە  ئاخۆ دیاری کردنی هێڵی سی وشەش تەنها مەبەست لێی پاراستنی خەڵکەکەیە  یان دیاری کردنی سنوری کوردستانیشە بۆ هەر کات حکومەتی ناوەند بیەوێ ؟

ڕوونە لەئێستادا بوە بەسەنەدێکی یاسایی بۆ حکومەتی عێراق بەپاڵپشتی ئەمەریکاو ووڵاتان  لە دیاری کردنی سنوری کوردستان ، لەکاتێک دا ڕژێمی سەددام ڕوخێنرا و لەساڵی ۲۰۰۵ دەستوری نوێ بۆ ووڵات بەڕەزامەندی هەمووان پەسەند کرا، هەروەک  لەدەستورەکەدا ماددەی ۱٤۰ لەچەند بڕگەیەکدا بونی هەیە ، بەواتایەکی تر چۆن دەکرێت لەئێستادا دوای دروست کردنەوەی دەوڵەتێکی نوێ و نەمانی مەترسیەکان کە بڕیاری ٦۸٦ ی بۆ دەرچوو ، هێشتا بڕیارەکە کاری پێبکرێ ؟ دیارە  لەدوای زیندوکردنەوەی هێڵی سی وشەش ماددەی سەد و چل و ناوچە کێشەلەسەرەکان  لەدەستمان دەچێ .

ڕەنگە بوترێ هێڵی سی وشەش بۆ پاراستنی خەلكی هەرێمی كوردستان بوو  لە دەستی ڕژێم بەعس ، دەی خۆئێستا ڕژێمی بەعس نەماوە ئێمە بەشداربوین لەبونیادنانەوەی حکومەت و پەڕلەمان و دامەزراوەکانی  تر ، ئەی چۆن دەكرێ‌ هێز كۆبكرێتەوە  بە درێژایی هێلی سی وشەش سوپا و هێزەعێراقیەکان و پێشمەرگە سەنگەر لەیەکتربگرن ،  ئەوە لە كاتێكدا باس لە كەم كردنەوەی هێز دەكرێت لە هەرێمی كوردستان ، یەكێک  لە بڕیارەكانی عێراق کە دەیەوێت جێ بە جێی بكات و ولاتان پشتیوانی لێ دەكەن هێزی پێشمەرگە دوای كەم كردنەوە و ڕێكخستنی ببێتە بەشێك لە سوپای عێراق ، ئەی ئەو كات   هێلی سی وشەش چی لی بەسەردێ،  وە ئەگەر بڕیارەكانی عێراق كە دەری كردوە لە هەرێم جێ‌ بە جێ‌ بكرێت چ واتایەك بۆ دەسەلات لە هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە ، ئەو كات هێزمان بۆ چی یە ؟  دەسەلاتی کوردی  لە هەرێمی كوردستان لەبەردەم بەرپرسیاریەتیەكی گەورەو گۆڕانكارییەكی جدی دایە ئەگەر بیكات ، ئەگەرنا شارەكانی هەرێمیش وەكو شارەكانی كەركوك و ئەوانی تری بەسەر دێت.

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم كۆیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌