هێشتا کەس داوای لێبوردنی نەکردوە........

وتار/ 02/11/2017 462 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

هێشتا کەس داوای لێبوردنی نەکردوە........
طیب عبدالرحمن
کورد بەسەخترین و دژوارترین قۆناغ گوزەر دەکات
مێژوی جوڵانەوەی سەربازی کورد لەباشور  پێمان دەڵێ کورد بەچەندین قۆناغی سەخت ودژوار تێپەریوە ودووچاری چەندین نشوست و نەکسە بۆتەوە ، بەڵام هیچ کاتێک و هیچ وێستگەیەک هێندەی ئەمرۆ سەخت نەبوە ،چونکە ئەوسەردەمانە کورد لەشاخ بوە وە هیچ جۆرە قەوارەیەکی راستەقینەی لەسەر  ئەرزی واقع نەبوە ، ولەهەمان کاتدا هەمیشە کورد فاکتەری دەرەکی هۆکاری شکستەکانی بوە بەڵام ئەمجارەیان بەپێچەوانەوە فاکتەری ناوخۆیی راستەوخۆ لەپشت ئەم شکستەگەورەیەوەبو کە دەرئەنجامەکەی کوردی گێرایەوە بۆ چوار گۆشەی یەکەم،
بەهۆی کەڵکەڵەی خەونی کاریزمای وزەعامەتی کەسێک ولەپاشان بازنەیەک لەبەرژەوەندی خوازان وئینتیهازیەکان  کەبەهەمو جۆرێک بە پاچ هەوڵی روخانی ئەودیوارەیاندەدا کە بەخوێن وئازارێکی زۆر وهاوکاری فاکتەرە دەرەکیەکان هاتبوە دی سەر ئەنجام سەد لەسەد سەرکەوتوبون لەروخانی دیوارەکە ونەیانتوانی  ببن بەبکەری خێر و ئۆقرەی بۆ ئەم هەرێمە بەڵکو نمونەیەکی هێندە قێزەونیان پێشکەش بە دیدی ناوەوەو دەرەوەکرد له هەردوو ئاست بێ دەنگ بون لەداروخانی پایەکانی دەسەڵات . ئیستا پاش لەگۆرنانی حەز وخەونە سوڵتانیەکانیان بەهۆی رەفتارە نابەجێ وناجۆرەکانیان بەدرێژای ماوەی حوکمی پاوەن خوازەکانیانەوە هێدی هێدی بەڕەکە لەژێر پێیان وەدر دێت و رەنجی ملیۆنان لەدانیشتوانی ئەم هەرێمەیان  بە فویەک بەبا دا . ئەم کاستە سیاسیە کاڵفامە بەرژەوەندی خوازە گەندەڵانە . هیچ باکیان نیە لەو کارەساتە مەزنەی کەروی داوە نەک تەنها ئەوەندە بەڵکو هێشتا بەهیوای گەرانەوەن بۆدۆخی پێش ۱٠/۱٥ مەبەستم لە دەسەڵات رۆشتویی بەسەر موقەدەراتی ئەم هەرێمە نەک دۆخ وپێگەی هەرێم چونکە ئەو عەیامە گوزەشت بۆ دان هەڵکێشانێک یاخود بۆ کرێنی جوتێک پێڵاو سواری فرۆکەببن لەئەوروپا بنیشنەوە ، چونکە ئیستا نەک هەر سەرچاوەی دارایەکانیان وشک بوە بەڵکو قسەهەیە هەمو ژمارەحیسابیەکانیان لەبانک بلۆک بکرێت وە هەرئەوەش نا ئەگەر کار وابروا رەنگە هەندێکیان حکومەتی بەغدا بیاندات بەدادگا بە تومەتی جۆراو جۆر ،
ئەوان هەر سەری خۆێان نەکرد بەقورا بەڵکو چارەنوسی میلەتێکیان رەش کرد ،
ئیستا کەس داوای لێبوردن لە قوربانیانی شەری ناوخۆو ئەنفال و هەڵەبجەو  خانەوادەی شەهیدانی شەری داعش و تەواوی میلەتی کورد ناکات زۆر سەیرە
بەراستی سەیرە. ئەمانە خەجاڵەتی ناکێشن هێشتا هۆشیان نەهاتۆتەوە بەر هێشتا تەمبێ نەبون هێشتا کەڵکیان لە وهەمو هەڵانە یاخود خیانەتانە وەر نەگرتوە .لەبەرچاوی دونیا هەر خەریکی پیلان گێری و سینیارۆی سواون لە نانەوەی ئاشوب و سوتاندنی بارەگاو جوڵاندنی بەشێک لە رەعیەتی هەوادارانیان  کە بەداخەوە سەرمەستانە وکوێرانە بەر لوتی خۆیان نەبێ دوو مەتر ئەولاتر نابینن و وەک  مەقاش بەگەریان خستون .هێندەی دیکە   روی ئەم هەرێمەیان ناشیرین تر کرد .
لەوانەش سەیر تر کەسێکی ژیر نیە لەناویان بڵێ ئاخر تاکەی ئێمە گەمە بە موقەدەراتی ئەم مەملەکەتە بکەین  با بەسی کەین . کەچی وەک دەهۆڵ کوت وزورنا ژەن هەر بەردەوامن لە گوفتاری بێ بنەما و ئەرزش کە لەراستیدا نەک هەر لەروی سیاسیەوە بەڵکو لەروی کۆمەڵایەتیشەوە هیچ ئەرزشێکی نیە و هیچ هاوڵاتیەک بەیەک عانەی قەڵب نایکرێ لێیان.

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌