تەحدیاتی قۆاغی نوێ لەبەردەم کاری رێکخراوەی.

وتار/ 02/11/2017 409 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

تەحدیاتی قۆاغی نوێ لەبەردەم کاری رێکخراوەی.
طیب عبدالرحمن
پاش شکستی گەورەو بەرچاوی ئەزمونی حوکمرانی لە هەرێم و داروخانی تەواوی جومگە هەستیارەکانی دامەزروەی سەربازی ئابوری سیاسی تەنانەت لەدەستدانی نیوەی خاک و بەجێهێشتنی خەڵکەکەی بۆ قەدەر ،ئەمە جگە لەبەهێز کردنی ناوەند و هەژمونی تاییفی وهەژمونی ئێران ، شتێک نەماوە بەناوی  حکومەت  تەنها هێستریا وکاردانەوەی هەندێک لەهێزەکانی دەسەڵات کە داخی شکستەکانیان  بە خەڵک و هێزەکانی ناوخۆ ئەرێژن . بەجۆرێک لەبەرچاوی دونیا هێندە خاڵی لاوازی ئەم ئەزمونەیان دەرخست وهێندە ناشرینیان کرد ،کە لەسەر هێرش وپەلاماردانەکانی پەرلەمان ،تۆرە کۆمەڵایەتیەکان پر بون لەتوانجی بەژداربوانی لەنەتەوە جیاوازەکان ،کە بەگاڵتە پێکردنەوە زۆربەیان نوسیبویان ئەمانە بەتەمای دەوڵەت دورست کردن بون ،یاخود ئەمە ئەزمونی جیاوازە لە رۆژ هەڵات ،چەند شایەنی بەزیە.....

کۆمەڵگای زیندوو هەمیشە لە هەناوی شکست و پاشەکشە ئەلتەرناتیڤی گونجاوی پێە .ولەکات وشوێنی گونجاو  ئامرازو کەرەستەکانی بەرهەم دەهێنێ ،هەرچەندە کۆمەڵگای کوردی لەقۆناغەکانی دەرەبەگایەتی کشتوکاڵی دایە بەپی تێوەری زانستی گەشەی گۆمەڵگا ، بەڵام بەدەر نیە لە روداوەکانی دەوروبەر و جوڵە و وزەی زۆر باشی لەهەگەبەدایە  ،تەنها رێکخستنی تواناکان و ئاراستەکردی پێویستە ،
بۆ راستکردنەوەی کایە هەستیارو گاریگەرەکانی ناو کۆمەڵگا هەیە قۆناغ بەقۆناغ ،چونکە گۆرانکاری بنچینەی پێویستی بەهێزی رادیکال هەیە کەئیستا ئەو هێزە هێشتا زەمینەی گونجاو وبەکەرستەو ئامرازەکانی بەردەستی بونی نیە،
هەربۆیە لە ئیستادا دەبێت تەنها دەست ببرێ بۆ جومگەسەرەکیەکانی شێوازی حوکمرانی ورێکخستنەوەی فەزای کاری سیاسی ورێکخراوەی هەرچەند ئەمانەش بۆ خۆی لەمپەری جۆراو جۆر تۆڕێکی ئاڵۆز وتێک ئاڵۆسکاو لەبەرژەوەندی هەیە،
بەڵام ئەوەمانای ئەوەنیە دەرچەیەک بونی نەبێ بۆ ئەو چەقبەستویەو ئاڵۆزیەکان چونکە قەیرانەکان هێندە ریشەیین مەحاڵە دۆخەکە هەروا بەردەوام بێت ، چونکە هەمو ئامرازەکانی مانەوەی ناوخۆی دەرەکی لەدەست داوە و سەرە سەرەکیەکانی هەمو کارتەکانی دەستیان سوتا و تەنانەت پشت وپەنا هەرێمێەکانیش وەک جاران بە نۆکەر ئەوانی قەبوڵ نیە،
ئیستا تەحەدیەکی سەخت روبەروی کۆمەڵگاو رێکخراوە سیاسی ومەدەنیەکان بۆتەوە کە وزەکان ئاراستەیەکی تەندوست بکات، دور لە بەلارێ دابردن و خراپ کەڵک وەرگرتنی هەندێک لەدۆخەکە کە سەرباری ئەو هەمو قەیرانە قەیرانیکی دیکەش زید بکەن، و ئەوئەرکەی دەکەوێتە سەر ئەستۆی نوخبەی خوێنەوار و رۆشنبیر زۆر قورسە دەبێ  لەئاست گۆرانکاریەکان بێت ودەبێت سەرمەشقی ئاراستەکردنی  کەرتە جیاوازەکانی گۆمەڵگا....

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌