مەبەست لە دینداری ناوەرۆکە نەک ڕواڵەت

وتار/ 01/11/2017 605 جار بینراوە

م.حسن شه‌مێرانی

مەبەست لە دینداری ناوەرۆکە نەک ڕواڵەت

ئازیزان :ڕواڵەتی نوێژ و رۆژ و حەج و فەرمانەکانی ئایین مەبەست زیاتر ناوەرۆکیانە و تەرجەمەکردنیانە بۆ مەیدانی کردەیی و سوود گەیاندن بە ژیانی ئیمانداران و مرۆڤەکان بەگشتی،لێرەدا ئەوەی وای لێ کردم ئەم بابەتە بنوسم ئەوەیە کە سەدەھا ساڵە پێغەمبەری خوا(دروودی خوای لەسەر)فەرموویەتی بە امام و پێش نوێژ خوێنەکان پێش دابەستنی نوێژی جەماعەت بڵێن بە نوێژگەران صەفەکانتان ڕێک کەن بۆ ئەوەی دڵەکانتان جیاواز نەبێت و یەک ڕێزی ناو کۆمەڵگاتان تێک نەچێت و فەرموویەتی:(سووا صفوفكم ولا تختلفوا فتختلف قلوبكم))واتە:مەبەست لە رێک کردنی صەفی جەماعەت بۆ ڕێک کردنی دڵەکان و یەکبوون و یەک ڕێزی موسڵمانان بە گشتی.
بەڵام زۆر بە داخەوە ئەو ھەموو نوێژکردنی جەماعەتە و ئەو ھەموو ئەمر کردنە بە ڕێکی صەفی جەماعەت بەڵام ئەبینین لە مزگەوت ھاتینە دەرەوە سوفی بەجیاو سەلەفی بەجیاو دەروێش بەجیاو یەکگرتوو بەجیا و کۆمەڵ بە جیا و بزوتنەوە بە جیاو بێلایەنیش بە جیا ھەندێکی گەشتووەتە قسەووتن بەیەکتری و حەزکردن بەسەر شۆری و شکاندنی یەکتری،ئەم حاڵەتە نەبۆ دنیامان باشە نەبۆ قیامەت دینەکەمان ھەرەشەی دنیا و قیامەتمان لێ ئەکات و ئەوە دنیامان خۆمان خۆمان ئەبینین و (وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُو) ئەگەر تەوبە نەکەین قیامەتیشمان ئەفەوتێ.

حسن شەمێرانی

نوێترین نوسینەکانی م.حسن شه‌مێرانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌