سعودیه له ئێرانی ده‌باته‌وه .... ؟؟
وتار/
31/10/2017
1038 جار بینراوە
عبدالرحمن محمد عارف
سعودیه له ئێرانی ده‌باته‌وه .... ؟؟
سعودیه ساڵانێكی زۆره ئێرانی كردووه‌ته ئامانج و وه‌ك دوژمن مامه‌ڵه‌ی ده‌كات، دیاره پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته كه ئێرانیش هه‌مان كارده‌كات، زۆر مه‌یدان و وڵاتیان كرده شوێنی یه‌كتربه‌زاندن وه‌ك ئه‌فغانستان وجه‌نگی ئێران و ئێراق، پاشتر له لوبنان و به‌حره‌ین و سوریا‌و یه‌مه‌ن و دووباره ئێراق و شوێنی تریش، به سه‌رنجێكی خێرا ده‌زانین هه‌ردوو وڵات هه‌میشه شه‌ریان به وه‌كیله‌كان كردووه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سعودیه ده‌سته‌ویه‌خه‌ی یه‌كتربوون و وڵاتی خۆیان له‌و وێرانكارییه پاراستووه!، به‌ڵام ئێستا هه‌ندێك واقیعه‌كه گۆراوه‌و خاكی سعودیه له‌لایه‌ن ئیرانیزمه‌كانه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ره لانی كه‌م له سنوری یه‌مه‌ن و ئێراقه‌وه .
جیاوازییه‌كی زۆرهه‌یه له نێوان سیاسه‌تی سعودیه‌و ئێران له گه‌ڵ وه‌كیل و هاودینه‌كانیان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌میشه سعودیه ئه‌هلی سوننه‌ی لاواز كردووه‌و (سوننه درۆزنه‌ی) وڵاتانی كردووه‌ته نوێنه‌ری خۆی یان سوننه‌ی درۆزنی پێكه‌یاندووه‌و تاسه‌ریش هاوكاریان نه‌بووه تا ببنه ژماره دیاره له هیچبوونی وه‌كیله‌كان و له هه‌لپه‌رستی ده‌سه‌ڵاتی سعودییه‌كان بووه.
ئێران به پێچه‌وانه‌ی سعودیه شیعه‌ی وڵاتانی كردووه‌ته هێزی ئاماده‌و بونه‌ته خاوه‌نی ده‌سكه‌وتی گه‌وره گه‌وره حزب الله و حیزبی ده‌عوه‌و ئه‌نساروالله (حوسیه‌كان) نمونه‌ی ئه‌و راستیه‌ن!، ئێستا كاتی ئه‌و پرسیاره‌یه ئایا سعودیه له‌و ململانێیه‌دا له ئێرانی ده‌باته‌وه؟، ته‌نها به‌وه‌نده‌ی بزانین سعودیه له به‌رامبه‌ر وه‌كیله‌كانی ئێران گیرۆده بووه‌و برینی گه‌وره‌یان خستووه‌ته جه‌سته‌ی ئه‌و وڵاته به‌سه بۆ ئێمه هه‌تا بزانین سعودیه و سامانه خه‌یاڵیه‌كه‌ی و جبه‌خانه سه‌دان ملیار دۆلارییه‌كه‌یان زۆرتر له داهۆڵ و دایناسۆرێكی فشۆڵ ده‌چێت نه‌ك هێزێكی تۆكمه‌و ته‌ییاری فریادره‌س!.
له‌چه‌ند حاڵه‌تێكی مه‌یدانی هه‌ندێك وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌مان چنگ ده‌كه‌وێت، له لوبنان سعودیه زۆری خه‌رجكرد تا حزب الله نه‌بێته هیچ به‌ڵام نوێنه‌ره‌كانی له‌وێ ناڵه‌و فوغانیان بۆ ماوه‌ته‌وه‌وحزب الله ش بووه‌ته هێزێكی گه‌وره‌ی ده‌ستوه‌شێن و داگیركه‌ری جومگه گه‌وره‌كانی لوبنان وله جیاتی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی لوبنان هه‌موو كارێك ده‌كات!، حوسیه‌كانی یه‌مه‌نی هاومه‌زهه‌ب و به‌رژه‌وه‌ندی ئێران له كه‌مینه‌یه‌كی په‌راوێزی جۆگرافیاو مێژوه‌وه له رێگه‌ی مه‌نتقی هێزه‌وه بووه‌ته حاكمی هه‌موو یه‌مه‌ن و كۆتا هه‌واڵیش لێدوانی وته‌بێژی سوپای سعودیه‌و داوا ده‌كات هاوكاری بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ حوسیه‌كان به ئاشتیانه رێكه‌ون!!، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی عه‌بادی و حیزبی ده‌عوه سعودیه مه‌منونیش ده‌بێت هاوكارییان بكات و بگره قبوڵیانه نێوه‌ندگیری بكه‌ن و له گه‌ڵ ئێران ئاشت بكرێنه‌وه، پشتگیری گرتنی سعودیه بۆ عه‌بادیش شیرینیه‌كه ده‌یداته ئێران هه‌تا كه‌مێك نه‌رمبنه‌وه ، له هه‌ولێكیتری سعودیه كه نیشانه‌ی شكستی سیاسه‌ته‌كانێتی له دژی ئێران كردنه‌وه‌ی ژووری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه له تاران له رێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی سویسراوه، بۆیه پێویسته بووترێت ئه‌وانه‌ی هاوپه‌یمانی سعودیه‌ن با به ته‌مای ئه‌وه نه‌بن له ئاست هه‌ڵمه‌ته خێراكانی ئێران‌دا له خنكان و ژێرپێبوون رزگاریان بكات.
نوێترین نوسینەکانی عبدالرحمن محمد عارف
-
عبدالرحمن محمد عارف
07/07/2021
-
عبدالرحمن محمد عارف
21/04/2020
-
عبدالرحمن محمد عارف
01/11/2019
-
عبدالرحمن محمد عارف
16/08/2019
-
عبدالرحمن محمد عارف
05/02/2019
-
عبدالرحمن محمد عارف
27/11/2018