لاواز بونی روحی بەرنگاربونەوە..
وتار/
31/10/2017
487 جار بینراوە
طیب عبدالرحمن
لاواز بونی روحی بەرنگاربونەوە..
طیب عبدالرحمن
بیرمە لەساڵانی هوشەتکانی سەدەی رابوردو، چۆن لە شەوچەرە
درێژەکانی پایزو زستان پیاو بەتەمەنەکانمان باسی روحی مقاوەمەت و جەسارەت ونەبەردی
رۆلەی کوردیان دەکرد لەهەمبەر شاڵاوی ناسیۆنالستی عەرەبی بەرابەرایەتی حیزبی بەعسی
شۆڤێنی لەهەمو ئاستەکان لەئاستی بەرەنگاربونەوەی چەکداری و رۆشنبیروی وهونەری
.......هتدا
باش بیرمە کە باسیان لەنەبەردی ریشە دەکرد کە ئێوارانی
درەنگ لەو دیو دوزەوە بەماتۆرێکی شەق وشڕ کەمینی بۆ پیاوانی بەعس دادەنا بیرمە کە ئەشرەفی چاچی چۆن لە گەرەکی ئیمام
قاسم بەرۆژی روناک چۆن لەخوێنی خۆی گەوزاندیانەوە، نارنجۆکەکانی ناو گیرفانی ئاسۆی دەلاکیشم بیرە ، هەر زۆر نزیک . باسیان کردوە بۆم کە باوکی خێزانەکشم
(احمد ئاڵیی)شیلانەی لەهەوڵی کوشتنی بەرێوبەری ئەمنی کەرکوک شکستی هێنا و تاکو لەسێدارەدانی هەر دانی بەهیچ
دانەنا
زۆر باش بیرمە باس وخواستی گۆشەی زیندانە تاریکەکانی بەعس
کە پرە لە لەچیرۆکی مقاوەمەت بوە،
ئەم میلەتە بەدرێژای سەدەی رابوردو لەهەمو قۆناغە جیاوازەکان
بەرگری لەمانەوەی کەڵچەر و زمان وجودی خۆی کردۆتەوە بەهەمو شێوازەکان ولەئاستی هەمو
کایەکان تەنها شاخ هۆکاری مانەوەی ئەم میلەتە نەبوە بەڵکو روحی بەرنگاربونەوە و
غەریزەی مانەوە یەکێکی دیکەوە لەهۆکاری مانەوە ،
لەدژوارترین قۆناغ و سەخترین کات دا میلەتی کورد هێندەی ئیستا سست نەبوە کاتێک
تەڕ وشک بەیەکەوە گری گرتوە بەدەست نەیارانیەوە ،
ئەگەر خوێندنەوەیەکی وردی باری سۆسیۆلۆجی ئەم میلەتەبکەین رەنگە توشی ئاستەنگ بین بەهۆی
ئەوەی لەپارچەکانی دیکەی کوردستان وەک رۆژ ئاواو باکور هەمان مێژوی بەرخودان بەسەخت
تر دووبارە دەبێتەوە بەجیاوازی کات و کەرەستەو ئامراز وهۆکارەکانەوە،
کۆبانی بەنمونە ،
ئاخۆ ئەمەی روی داوە تەنها بەتاڵ کرندنەوەی وزەی کۆمەڵگایەکە
لەبەرنگابونەوەو بەرگری لەشوناس یاخود ئەوە بەشێکە لەقۆناغێکی دیاریکراوی هەل گەلێک
لەپاراستنی کەڵچەر و زمان و وجود،
پاش دورست بونی ناوچەی ئارام بۆ کورد لەباشور کە بەهێڵی ۳٦ناسراوە ودواتر بونی لەناوچەکە وەک دیفاکتۆیەک فاکتەرێکی یارمەتی دەتبو لەوەی
پەرە بەو قەوارەیە بدرێ وەنمونەیەکی جیاواز پێشکش بەجیهان بکات لە رێزگرتن لەبەها
مرۆیەکان و لەپرنسیپە بنچینەیەکانی دیموکراتیەت ، بەڵام ئەم بەشە لەکوردستان هێدی
هێدی کۆمەڵێکی موشەخۆر وپاوان خوازی لەهەناوی خۆیدا حەشاردابو من قەت قەبوڵم نیە
وبەگونجاوی نازانم کە بڵێن دەسەڵاتی کوردی جسمێکی غەریبە لە جستەی کۆمەڵگای کوردی
بەپێچەوانەوە ئەم کاستە سیاسیە زادەو ئیفرازی هەمان ئەو کەڵچەرەن کە لەهەناویدا
روحی مقاوەمەتی تێدابو،
ئەگەر بەپێی پێوەری زانستی قۆناغەکانی گەشەی کۆمەڵگا ( Social Evolution) تەمەشای کورد بکەین هێشتا ئەم
کۆمەڵگایە لەقۆناغی کشتوکاڵی و دەرەبەگی دایە ، بگەرێوە بۆ سەرچاوەکانی (تۆماس هۆبز)
و نەیتوانيوه ئەو قۆناغە تێپەرێنێ بەرو قۆناغی
شارستانی بۆرجوازی و پاشان پیشەسازی و سەرمایەداری ،لێرە بۆیە هەندێک لە قۆناغەکانم
باس کرد کە تۆی خوێنەر بزانی کە بەراستی کورد نەیتوانیوە قۆناغی دەرەبەگایەتی لە تەصنیفی
زانستی کۆمەڵگا خۆی دەرباز بکات و لەبانەو فەلەکی ئەو قۆناغە ساڵانێکی زۆرە دەخولێتەوە
،
کەواتە ئەگەر لەروی زانستیەوە تەماشای پێکهاتە کۆمەڵگای
کوردی بکەین هێشتا نەیتوانیوە خۆی لەوەلائی بۆ هۆزو کەس و بنەماڵەو گرۆپ دەربازبکات
،بۆ بەربەختی وکڵۆڵی تەنانەت بەشێکی باش لە نوخبەی خوێنەوار وقەڵەم و هونەر لەبەردەرگای
دیوەخانەکانی حیزب بەدرێژایی ماوەی بیست وشەش ساڵی رابوردولەچاوەری مشتێک پارە ئەوەنەی
دیکە فاکتەری شەر بوە وبوەبەبەشێک لەوپاشخانە خراپەی ئەزمونی ئەم قەوارەیە .
تۆپرسیارت کردوە
لەخۆت . پاش ئەو هەمو نادادیەی دەسەڵاتی کوردی لەپاشەکشێ لە دیمکراتی وئازادی رادەربرین
و خوڵقێنەر وداهێنەری قەیرانی جۆراو جۆر دواترینیان ریفرندۆم کە شکستێکی مەزنی بەدوای
خۆی داهێنا ، ئیستا ئەو سستیەی کە لەشەقام
دەیبینین هەموی زادەی چەقبەستویی کۆمەڵگایە ياخود لەپشتێوە رێکخراو گەلێک ئەو
ئستاتیکەی خوڵقاندوە.
نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن
-
طیب عبدالرحمن
20/06/2021
-
طیب عبدالرحمن
29/05/2020
-
طیب عبدالرحمن
30/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
26/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
24/07/2019
-
طیب عبدالرحمن
21/07/2019