ئەو هۆکارانەی پاڵیان بەبارزانی وەنا بۆئەوەی میللەت بەرەو هەڵدێر ببات

وتار/ 31/10/2017 1330 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

ئەو هۆکارانەی پاڵیان بەبارزانی وەنا بۆئەوەی میللەت بەرەو هەڵدێر ببات
محمد مەلا محمود/ لەئەمریکا
لەراستی‌دا هۆکار زۆرن کەپاڵیان بەمەسعود بارزانی وەنا ،بۆئەوەی گەلی کورد توشی بارو دۆخێکی ناهەموار بکات،خۆشی بێ متمانە بکات لەئاستی  ناوەوەی کوردستان،عێڕاق، وڵاتانی دەورو بەر،ولاتە زلهێزەکانی جیهان،بەشێوەیەک کەئێستا ناتوانێ سەردانی وڵاتانی جیهان بکات،چونکە ڕێگاکانی ئاسمان‌و زەوی لەژێر کۆنتڕۆلی حکومەتی عێراق‌دان.
هۆکارەکان
هەروەک گوتم هۆکار زۆرن، بەڵام بەتێڕوانینی خۆم باسی چەند هۆکارێک دەکەم کەبارزانی میللەتی کوردی توشی کارەساتێکی دڵتەزێن کرد،ئەگەر بێتو ئەمەریکا ڕیگایەکی گونجاومان بۆنەدۆزێتەوە،ئەوە زۆر خەرابترمان بەسەردێ لەکارەساتی ئاشبەتاڵی ١٩٧٥، چونکە هەر ئەمەریکاو،چەند وڵاتێکی تربون،کە مەسعودیان بەلاڕێ‌دا برد،کەدەرچونی ئەستەمە. ئینجا دێینە سەر هۆکارەکان.
یەکەم: دروستکردنی قونسولخانەکانی وڵاتە زلهێزەکان لەشاری هەولێر،ئەمەیان متمانەی گەورەی  بەبارزانی‌دا،کەسەرۆکێکی باوڕپێکراوە لەلایەن ئەم وڵاتە زلهێزانە.
دووەمیان: نزیکبونەوەی هێزی داعیش لەشاری هەولێر،ئەمەیان لەسەرەتاوە مەسعودی توشی باری دەرونی خەرابکرد، چونکە بەخەیاڵی بارزانی ئەستەم‌بوو،داعیش لەپایەتەختەکەی ئەو وەنێزکەوێتەوە،بەلام لەهەمانکاتدا کەدیتی هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی ئەمریکا،پەلاماری داعیشیان‌داو،پەیمانیشیانداکەداعیش ناتوانێ شاری هەولێر داگیر بکات،ئیتر مەسعود بارزانی‌یان زیندوکردەوە،بەشێوەک کەبارزانی بەتەواوی متمانەی بەولاتانە پەیداکرد،کەئەگەر پەلاماری بەغداش بدات،فرۆکەی ئێف شازدە بەردومانی بەغدای بۆ ئەکات،چونکە لەشەڕی داعیش فڕۆکەکانی ئەمەریکی لەژێر کۆندڕۆلی پێشمەرگەدابون،هەرئەوەش بووە هۆی ئەوەی جاربەجار هەرەشە لەوڵاتانی دراوسێی کوردستان بکات.
سێیەم:کۆکبونی زۆرینەی ئەندام پەڕلەمانەکانی کوردستان لەدژی بەردەوامبونی مەسعود بارزانی لەپۆستی سەرۆکایەتی هەرێم،ئەمەیان زۆر دژواربوو بۆ بارزانی،کە کەسێک هەبێ لەدژی پۆستی ئەو قسە بکات،چونکە  ئەم پۆستە و هەموو پۆستە باڵاکان بەمافی خۆی‌و بنەماڵەکەی ئەزانی. هەڵبەت شتیکی زۆر نامۆ بوو،بۆ بارزانی‌و حیزبەکەی،کە کۆنە پۆلیسێک قسە لەپۆستی  کەسێکی خاوەن بنەماڵەیەکی بەناوبانگ بکات،ئیتر فەرمانی دەرکردبەڕێگریکردن لەهاتنی دکتۆر یوسف محمد بۆ هەولێرو،ئیفلیجکردنی پەڕلەمان‌و دەرکردنی وەزیرەکانی گۆڕان لە حکومەت.
چوارەم:گرنگی نەدانی حیزبە کوردی‌یەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەڕۆڵی بارزانی‌و پارتی،وەک پەکەکە،پەیەدە،پژاک،گۆڕان........هتد،بەبێ گومان هەڵوێستی ئەم حیزبانەش بارزانی توڕە ئەکرد.
پێنجەم:دەرکردنی بەرپرسانی پارتی لەبەغدا،لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەسەرۆکایەتی حیدر العبادی،هەڵبەتە لەدوای فرۆشتنی نەوت لەلایەن بارزانی‌یەوەو، بڕینی بودجەی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە،پەیتا پەیتا گرژی‌و ناخۆشی کەوتە نێوان بارزانی‌و عەبادی،هەردوو لایەن یەکدییان تاوانبار ئەکرد،کەئەبنە هۆی ئاڵۆزی لەنیوان بەغداو هەولێر،بەغداش کەمتر خەمی نەئەکرد لەدەرکردنی بەرپرسانی پارتی ،ئیتر بەدەرکردنی هەر بەرپرسێک گرێیەکی گەورەی دروست دەکرد لەدڵ‌و درونی مەسعود بارزانی.
شەشەم:ڕاوێژکارەکانی بیانی‌و خۆیی ڕۆڵی سەرەکیان هەبوو بۆ لەخشتەبردنی بارزانی،تابڵێ: حیسابی ئەوەندە بۆ کەس ناکەم،مەبەستیشی وڵاتە زلهێزەکانی جیهان‌و ناوچەکەبوو.
ئەو بەرپرسانەی پارتی کەلەبەغدا دەرکران
یەکەم بروسک ناوێک بوو،کەبەرپرسێکی سەربازی پارتی‌یەو،بەغدا بەبێ ئامادەبونی ئەو دادگایی کردو، زیندانیش بۆبریەوە،دووەم بابەکر زێباری سوپاسالاری سوپای عێراق.ئێستا ئەمەشیان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە،لەلایەن دادگای (الرصافة).سێیەمیان  ڕۆژ نوری شاوەیس.چوارەمیان هوشیاری زێباری،کەبەدەنگی زۆرێنەی ئەندام پەڕلەمانی بەغدا، لەبەغدا دەرکرا.زیباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی‌یەو،برای حەمایلە خانی دایکی مەسعود بارزانی‌یە،ئەوەیان گرێ‌یەکی زۆر گەورەبوو بۆ بارزانی،کەخاڵی بەزۆرینەی دەنگی پەڕلەمان لەبەغدا دەربکرێ.ئیتر بارزانی گەڕا بەدوای تۆڵە کردنەوە لە حەیدەر عەبادی‌و حکومەتی عێراق،بەبیرو بۆچونی خۆی باشترین تۆڵە ڕیفڕاندۆمە،کەپشتی عەبادی بشکێنێ.
حیسابەکانی بارزانی هەڵەبوو
بارزانی لەدڵی خۆی داینابوو، چۆن ئەمەریکا داعیشی بۆڕاونا،هەر  ئەوهاش حەشدی بۆ ڕاو دەنێ،بەڵام بارزانی ئەمڕۆ ووتی: حەشد بەدەبابەکانی ئەمریکا هێرشیان کردە سەرمان‌و،بەپێش چاوی هێزی ئەمریکی،بیئەوەی ئەمریکا هەڵوێستی هەبێ.

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌