قۆناغی دوای بارزانی

وتار/ 29/10/2017 605 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

قۆناغی دوای بارزانی
طيب عبدالرحمن
ئەگەر خوێندنەوەیەکی لۆژیکی بۆ قۆناغی دوای بارزانی بکەین بۆمان دەردەکەوێت کە رۆڵ و هەژمونی بارزانی بۆ لەمەودوا زۆر سنوردار دەبێ نەک لەبەر ئەوەی لەپۆستەکەی نەماوە بەڵکو ئیجماعێکی ناوخۆیی وهەرێمی وتەنانەت نێودەوڵەتیش لەسەر تەواوبونی رۆڵ وکاریگەری ئەوبەرێزە لەسەر شانۆی سیاسی .بەهۆکاری جیاواز هەرچی تورکیایە لەقوڵایی رەهەندی ئیستراتیجی خۆی وەدەری هێنا بەهۆی تەواو بونی رۆڵی لە بوژانەوەی کەرتی وزە لەتورکیا ورێکەوتنەکەی عەبادی سودی زیاتری بۆ ئابوری وکەرتی وزەی تورکیا هەیە هەرچی ئێران و هەژمونی دەسەڵاتی شیعەهەیە ئامانجەکەی خۆیان پێ پێکا و لە وشکانی نزیک بونەوە لە تەواوکردنی هیلالی شیعی و هەرچی ئەمریکایە زۆر زۆر نیگەرانە لەبارزانی لە دووئاستدا ئاستێک کە لەمپەری لەبەردەم پرۆژەکەی ئیدارەی کۆشکی سپی بۆ دارشتنەوەی رۆژ هەڵات و چنینەوەی ئەو دەستکەوتانەی کە زیاتر لە هەشت سەد ملیار دۆلار و گیانی نزیکەی چوار هەزارو حەوسەد سەرباز  ودەیان هەزار برینداری بۆ بەخشیوە  و ئەمریکا بیر لە بەدیلی گونجاو دەکاتەوە بۆ ئەم قەوارەیەی هەرێم یان سنوردار کردنی یاخود بەهێزکردنی لەئایندە بەمەرجێک ئەگەر بەرەو دامەزراوەیو دیموکراتی هەنگاو بنێ ،
وەهەرچی لەئاستی ناوخۆیە زۆرینەی لایەنەکان گرفتی جەوهەریان لەگەڵ دونیا بینی ئەو بەرێزە هەیە جگە لەوەی بەفەرمی ماوەکەی بەسەر چوە،
قۆناغی دوای بارزانی ،
دوو ئاراستە هەیە
یەکەمیان هەنگاو نان بەرەو سستماتیک کردنی جومگەکانی دەسەڵات  قۆناغ بە قۆناغ و لەحاڵەتی هاتنە ژێر باری پارتی ویەکێتی بەدڵنیای ئەمەریکا دەستی هاوکاری بۆ ئەم هەرێمە درێژ دەکات وەبدڵنیای ئەوەی لەدەست چوە بەزیادەوە بەپاڵپشتی ئەمریکا بەدەست دێتەوە ،چونکە ئەمریکا دژ بە پەلهاوێشتنی زیاتری ئێرانە   و گوشارێکی زۆر لەسەر ئیدارەی ترامپە کە عێراق تەسلیمی ئیران بکات لەسەر سینیەکی زێر هەربۆیە بە بەهانەی حەشد و میلیشیا شیعەکان دور نیە ئەمریکا لە ماوەی شەش مانگی ئایندە گورزی سەربازی لێ بوەشێنی بۆیە ئەبێ کورد خۆی بۆ ئەوە حازر بکات ،تەنها بە دیموکراتیەت وبەدامەزراوەکردنی جومگکانی حوکم رانی ،
و لەحاڵەتی بەردەوامی دۆخی هەرێم وەک ئیستا ئەوا کورد لە ئەجیندای ئەمریکا نامێنێ بۆماوەیەکی درێژ و قەوارەی هەرێم هێندەی دیکە بەرتەسک دەبێتەوە و رۆلی سنور دار دەبێت ،
ئەرکی هێزە سیاسیە مەدەنیەکان زۆر قورس دەبێ لە ئایندە بەوەی ئاراستەی سیاسەتکردن راست بکەنەوە  وزیاتر لە ئیستا ئەکتیڤ بن و هەوڵ بەن لایەنەکانی دیکە رازی بکەن کەقۆناغی دوای بارزانی و شکستە گەورەکان جیاوازە و دەبێ تێیان بگەیەنن کە لەمەودوا دەست وپەنجە نەرم بکەن لەگەڵ ئەم قۆناغە تازەیە

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌