کورد لەنێوان بەرداشی هیلالی شیعی و پڕۆژەی ئەمریکا

وتار/ 27/10/2017 745 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

کورد لەنێوان بەرداشی هیلالی شیعی و پڕۆژەی ئەمریکا
طيب عبدالرحمن
کورد هەمیشە وەک یاریکراوێک لەناوچەکە دەرکەوتوە هیچ کات یاریکەر نەبوە لەگۆرەپانی ململانێی هێزە میحوەریەکانی ناوچەکە ،هەرچەندە کەڵکەڵەی جوداخوازی هەبوە بەڵام بەدرێژای مێژو لەژێر کاریگەری وهەژمونی یارکەرەکانی ناوچەکە وهەندێکجار ئەمریکا بوە ونەک هەرئەوەنەش بەڵکو هەندێک کات بوە بەبەشێک لەپرۆژەکانی دەوڵەتنی دەوروبەر،
واتا نیتوانیوە جۆرێک لەتێروانین وسەربەخۆیی لەبڕیاری سیاسی هەبێت،
بەهۆی جوگرافیای کوردستان وبەهێزی نەیارەکانی رەنگە لەهەندێ کات سەرکێشی کردبێت بەڵام دواجار تەسلیم بە ئیرادە و ویستی ئەوانی دیکە بوە چونکە لەبنەرەتدا پرۆژەیەکی تۆکمەی پێ نەبوە کە بی پارێزێ  لەنمونەی پێشکەش کردنی ئەزمونێکی دیموکراتی  جیاواز لە وڵاتانی ناوچەکە کەلەسەر بنەمای رێزگرتن لەمافی مرۆڤ و دەستاو دەست کردنی دەسەڵات .و هەر بۆیە زل هێزەکان هیچ هۆکارێکی کۆنکرێتیان  بەدینکردوە تا ببێتە هۆی پاراستنی قەوارە سیاسیە لەرزۆکەکەی کورد تەنها ئەوەنەبێ ئیستا بیانپارێزی لە جینۆسایدی وڵاتانی دەوروبەر ، سەرئەنجام کورد نەیتوانی لەم هەلە زێرینەی ناوچەکە بەهۆی کوڵانی  دۆخی سیاسی وسەربازی لەسوریاو عێراق ببێت بە بەشێک لەپرۆژەی ئەمریکا لە ناوچەکە . کاتێک ئەمریکێکان بینیان کوردەکان بەتەواوەتی کەوتونەتە ژێر کاریگەری تورکیا و ئێران بەئەندازەیەک سەروەتی وڵاتەکەی خۆیانیان لەگەڵ دابەش دەکەن ولەئاستی ناوخۆش هیچ بەهایەک بۆ مافی مرۆڤ و دەستاو دەست کردنی دەسەڵات نابینن ، هەر ئەو هۆکارەبو  ئەمریکا وەک جەنگاوەرێکی ئازا یاخود بەکرێگیراو مامەڵەی لەگەڵ کردین لەجیاتی رێکەوتنیان لەسەر بنەمای پەرەپێدانی بنچینەی قەوارەکەمانیان لەگەڵ بکەین رێکەوتنمان کرد بەچوارسەدو سی ملێون دۆلار کە شەربکەین خوێن ببەخشین،
بەڵام لەرۆژئاوا کوردی ئەوپارچەیە ئەزمونیان لەکاڵفامی سەرکردەکانی باشوری کوردستان وەرگرت ورێکەوتنەکەیان لەسەر بنەمای پاراستنی قەوارەکیان ئیمزا کرد هەرچندە ئەوانیش وەک یاریپێکراوێک مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێ بەڵام توانیان دەسکەوتی هەنوکەی سەربازی وسیاسی ودارای بەدەست بێنن ،نازانم لەئایندە بەرژەوەندیە هەرێمی ونێودەوڵەتیەکان جێگای ئەو قەوارەیەی تێدا دەکەنەوەیاخود نا.
ئیستا پاش ئەو شکست و دۆرانەی کاستی سیاسی لەهەرێمی کوردستان و نزیک بونەوەی لەتەواو کردنی هیلالی شیعی گەر عەبادی بتوانێ دەست بەسەر تەواوی خاڵەسنوریەکانی هەرێم ورۆژ ئاوا بگرێ ئەوا کێشە وسەرئێشێکی دیکەبۆ رۆژئاوا دروست دەکەین جگە لە تەسک بونەوەی  مەودای رۆڵی سیاسی و ئابوری وپێگەی هەرێم.
بەڵام لەبەرامبەردا نە ئەمیکا و نە تورکیا رێگە نادەن وا بەئاسانی هەژمونی ئێرن بگاتە ئەو سنورە و ناهێڵن ببێتە ئەمری واقیع بەڵام لە ئیستادا تاکە لەمپەر لەبەردەم جوڵەی ئەو هێزانە ناوخۆی کوردستان و نوخبەی سیاسیە وهەریەکیان بەهۆکارێک نایەوێ مامەڵە لەگەڵ لوتکەی هەرەمی دەسڵات بکەن
هەرچی ئەمەریکایە وای دەبینێ سەرئێشێکی زۆرە بەخوڵقاندنی ودورست کەری ئەزمەکانە هەم لەناوخۆ وهەم لە دەرەوە کە جۆرێک لە ئیحراجی بۆ دورست کردون هەرچی تورکیایە تورەیە لەوەی کە ئێرانی تا بن لوتی تورکیا هێنا .هەرچەندە من بۆخۆم ئیستاش لەو بروایەدام کە تورکیا بۆخۆی لەپشت ریفراندۆمەکی بارزانی بو بۆ لەباربردنی پرۆژەی ئەمریکی لە رۆژئاوای کوردستان و هەرێم بەڵام خودی تورکیاش حیساباتی وردی نەکردبو کە ئەنجامی هاوپێچی دەبێت لەسەر بەرژەوەندیەکانی و خویندنەوەی بۆ بوعدی ئیستراتیجی جوڵەکانی ئێران نەکردبو ،
ئەمریکا زۆر زۆر نیگەرانە کە بارزانی بوە هۆی بەهێزکردنی هەژمونی شیعە لەعێراق لەکاتێکا لەبەرزترین ئاستدا داوای لێدەکرد کە پاشگەزبێتەوە لەبریاری ریفراندۆم چونکە ئەمریکا باش دەیزانی دەبێتە هۆی بەهێزکردنی هەژمونی ئێرن لەعێراق وهەر بۆیە ئیستا ئەمریکا تۆڵە لەبارزانی و حکومەتەکەی دەکاتەوە ،بەڵام من دەمەوێ دڵنیایەک بدەمە خوێنەری بەرێز ئەم دۆخە وانامێنێ وپاش گۆرانکاری لە دەموچاو و کارەکتەرە سەرەکیەکانی  دەسەڵات لەهەرێم
پێگەی کوردجارێکی دیکە بهێز دەکاتەوە هەر هیچ نەبێ لەبەر برین و لەتکردنی هێڵی وشکانی ئێران بۆ سوریا کە مەترسیە بۆ ئیسرائیل

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌