غیابی داوای لێ بوردن و دەست لەکارکێشانەوە لە عەقڵی کاربەدەستی کوردیدا

وتار/ 27/10/2017 1102 جار بینراوە

هیوا محمد کریم

غیابی داوای لێ بوردن و دەست لەکارکێشانەوە لە عەقڵی کاربەدەستی کوردیدا

زۆر جار لە کاتی ڕودانی کارەساتە مرۆییەکان و کارەساتە سروشتییەکاندا، چەندان جار هەموومان ئەوەمان بیستووە، وەزیری چەندەها لەووڵاتان بەهۆی وەرگەرانی شەمەندەفەرێک و دەرچونی لەسکەی خۆی و گیان لەدەستدانی چەند کەسێک، یان ڕوخانی باڵەخانەیەک و لەناو چونی چەند مرۆڤێک و هەندێک زیانی مادی، دەستیان لە کارەکەیان کێشاوەتەوەو لەبەردەم هاووڵاتییەکانیاندا داوای لێ بوردنیان کردووەو دانیان بەهەڵەو کەمووکورتییەکانی خۆیاندا ناوە، بەوەی کە کەم تەرخەم بوون لە ئاست بەرپرسیارەکەیانداو نەیان توانیوە بەپێی پێویست ئیش و کارەکانیان بەرن بەڕێوەو سەرکەوتوو نەبوون تیایدا
بەڵام لەم هەرێمە بێ سەروبەرەی ئێمەدا ، وەک دەبینن، بەهۆی بڕیاری هەڵەو هەڵەشەی سەرکردەکانەوە، نیوەی خاکی کوردستان لە دەست دراوە، کە دەکاتە پارێزگایەک و چەندین قەزاو ناحیە، وە لەدەستدانی چەندەها بیرەنەوت و کوشتنی سەدان گەنجی ئەم نیشتیمانە خێر لە خۆ نەدیوەو ئاوارەبونی هەزارەها خەڵکی سڤیل و سوتاندنی چەندەها دوکانی بازرگانی و خانوبەرەی هاوڵاتیانی بێتاوان، یان نەدان و دواکەوتنی موچەی هاووڵاتییەکانیان و برسی کردن و بڕینی موچەی تەواوی موچەخوران، چەندەها کەم وکوڕی و بێ سەروبەری تر، بەڵام تائێستە نابینی سەرۆکێک یان وەزیرێک یان بەرپرسێک دەست لەکار بکێشێتەوە، تەنانەت بکەری سەرەکی ئەم کارەساتانەش کە پێشتر چەندەها بەڵێنی داوە کە ئەگەر سەری نەگرت ئامادەی هەموو سزایەکە کە سزای بدەن، تا ئێستە کەسیان ئامادەیی تێدا نییە دەست لەکار بکێشێتەوەو دان بەهەڵە کوشندەکەی خۆیاندا بنێن و داوای لێ بوردن لە هاونیشتیمانیان بکەن!! بگرە هێشتا هەر خەریکی هێناوەوی پاساوی نابەجێ و پەردە پۆش کردنی کەمتەرخەمی و بڕیارە نادروستەکانیان!!!
بەڕاستی ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە ئێمە هێشتا نەک بنچینەو پایەکانی دەوڵەتمان دروست نەکردووە، بگرە کەس و ئەندامی دەوڵەتیشمان تێدا دروست نەبووە.
لە کۆتاییدا دەڵێم هەتاکو هەست بە لێپرسراوی کردن نەبێت بە سیفەت لەناو کاربەدەستانداو دەست لە کار کێشانەوە نەبێت بە مۆدیلێکی سەردەمییانە لەکاتی کەم و کوڕی و شکستەکاندا، وەداوای لێ بوردن کردن لە ئاو خواردنەوە ئاسانتر نەبێت لەلای بەرپرسان، هەرگیز هیواو ئومێدی سەرکەوتن و بەرەو پێش چوون و ڕزگار بونمان بەدی ناکرێت لەم کوردستانە بێ نازەدا.
هیوا موحەمەد

نوێترین نوسینەکانی هیوا محمد کریم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌