بەراوردێک لەنێوان زینویەکی مردو ،ومردویەکی زیندوو

وتار/ 26/10/2017 814 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

بەراوردێک لەنێوان زینویەکی مردو ،ومردویەکی زیندوو
طيب عبدالرحمن
مێژو پێمان دەڵێ سەرکردە بەراستگۆی و لەخۆبوردوی دوای خۆشی هەر بەزیندویی دەمێنێتەوە بەوواتایەی دەبێتە سومبولی بەردەوام بون لە کۆشش بۆ بەدیهێنانی ئمانجە پر بەهاکان ، لەبەرامبەردا مێژو پرە لەنمونەی ئەو سەرکردانەی کە بەزیندوی دەمرن و لەبیر جەماوەر دەچنەوە ونەک هەرئەوەنەش لەهەندێ ئەزمون دووچاری شەرمەزاری گەورەدەبنەوە بەدادگایکردن یاخود بەکرداری فرێدانیان بۆ ناو تەنکەی خۆڵەوە کە لەئۆکرانیا ئەم راستیە رویدا بەرامبەر سەرکردە گەندەڵ و موشەخۆرەکان لە هەمبەر ئەو هەمو کردارە نابەجێیانەی دەرهەق بە هاوڵاتیەکانیان ئەنجامیاندابو،
لێرە من دەمەوێ نمونەی زیندوی لای خۆمان باس بکەم هێندە کارم بە مێژوی گەلانی دیکە نیە ئەگەر نا دەتوانم نمونەی دەیان ئەزمون بنوسم لە مەڕ ئەم بابەتە ،
وەلی بۆ دورکەومەوە ئەوەتا لەبەرچاوی خۆمان ئەگوزەرێ.
رەوان شاد نۆشیروان مصطفی.بەکرداری لەناومان نەماوە و ئۆغری کردوە بۆ جیهانێکی تر بەڵام لەدڵ ودەرونی هەمو یارو نەیارێک هێندە کاریگەری بەجێ هێشتوە هەندێک جار مرۆڤ هەست دەکات کە ئەوزاتە نەمردوە وا لەگردی زەرگەتە نەخشە بۆ باشتر کردنی رەوشی هەرێم دەکێشێ و قوتابیەکانی هێدی هێدی  نەخەشەکە جێ بەجێ دەکەن بەبێ شڵەژان ، ئەوەتا بەچاوی خۆتان دەیبینن کە چۆن مێژوی گەلەکەمان  چۆکی داداوە بۆ خۆنەویستی و روح پاکی ئەم سیاسی ونوسەر وروناکبیرە بەهەرەمەندە ولاپەرەکانی پر دەکاتەوە بەکارە چاک وباشەکانی وە لەئەرزی واقیعیش قوتابیەکانی درێژەپێدەرو تەواو کەری دوونیابینیەکانی ئەو زاتەن، ئەوەی من مەبەستمە پێاهەڵدان و ستایش نیە بۆ ئەو زاتە رەنگە هێندە پێویستی بەوە نەبێ چونکە ئەو لەبنەرەتدا دژی پیاهەڵدان و ستایش بو  و کەلەژیانیشابو تەنها بەیەک دێر من ستایشم نەکردوە بۆ کارەباشەکنی ،
بەڵام لێرە تەنها مەبەستم بەراوردە لەنێوان دوو دونیا بینی جیاواز و دوو سیاستوان کە یەکێکیان بەزیندوی مێژوەکەی لە کەناری مەرگدایە کە خۆی هێشتا هەناسە هەڵدەمژێ بەڵام پێش مردنی خۆی ولەبەرچاوی خۆی هەمو ئەورۆڵەی هەیبوە لە پرۆسەی سیاسی بەدرێژای چوار دەیە کانسڵ دەبێتەوە . بەڵام وەک لەسەروە ئاماژەمان بۆکرد نۆشیروان مصطفی جگە لەلاپەرەکانی مێژو کە سەروەریەکانی تۆمار دەکات لە ئەرزی واقعیش بەرنامەکان وبیرکردنەوەکانی تاکو ئیستا کاری پێ دەکرێ کەواتە ئەو بەرێزە مردویەکی زیندووە بە دانپیانانی یار و نەیار،
بەگەرانەوە بۆ مردوە زیندۆکە ئەمەوێ ئەوە بڵێم ئەو سیاسیەکی فاشیل بو بەو پێیەی ئەو لەسەر هەرەمی دەسەڵات بو لەماوە دوانزە ساڵی رابورد  وەهەمو جومگەکانی دەسەڵاتی ئابوری سیاسی سەربازی پەیوەندی هەر خۆی بو  وبۆ مکیاج کردنی دەسەڵات جار جار چەند حیزبێکی خاوەن مێژو و چەند دوکانێکی سیاسی لەدیوەخان کۆدەکردەوە وکاتێک کەبریاری دەدا هەر هەمو ستایشیان دەکرد و بەحیکمەتەکانی سەرۆک لە قەڵمیان دەدا  وشوێن پێی دەکەوتن وقوفڵێکی ژەنگاویان لەعەقڵ وبیرکردنەوەیان دەدا بەچەپڵە دوای فەرمایشەکانی دەکەوتن و مارکێتینگیان  بۆ دەکرد لە رێگای شاشەی تیڤیەکانەوە.ئیستا پاش ئەو خەرمانە قیرانانەی کە زادەی دوانزەساڵ دەسەڵاتی ئەم بەرێزەیە کە بەهەمو رێگا مەشروع ونامەشروعەکان  هەوڵی مانەوەی خۆی و خانەوادەکەی دەدا و هەرگیز لەخەمی هاوڵاتیانیدا نەبو تەنانەت دوا سەرکێشی کەبریاری ریفراندۆم بو ولەدەرئەنجامی عینادیەکانی لەسەدا پەنجای خاکی هەرێمی دابەدەستەوە جگە لەدەستدانی فایلی ئابوری و وزە و لاوازکردنی پێگەی هەرێم من وایدەبینم ئەم بەرێزە دوا فیشەکی بەمێژوی خۆیەوە نا و کۆتای بەرۆلی خۆی هێنا و لاپەرەکانی مێژو زۆر بەخەستی لەەر رەفتارو گوفتاری دەوستی.

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌