قازانج و زیانی تورکیا لە شەڕی عێراق دژ بە هەرێم
وتار/
25/10/2017
654 جار بینراوە
خالد فرج احمد
قازانج و زیانی تورکیا لە شەڕی عێراق دژ بە هەرێم
پێگەی "الخليج الجديد" لە ڕاپۆرتێکدا باسی قازانج و زیانی تورکیا دەکات لە بارودۆخی دوای گشتپرسی هەرێمی کوردستان.
دەڵێ: تورکیا توانی بە شێوەیەکی کاتی هەنگاوی هەریم بەرەو دەوڵەت بوون بوەستێنێت، بەڵام لە هەمان کاتدا مەسعود بارزانی دۆڕاند کە ماوەیەکی زۆر هاوپەیمانی بوو.
جگە لە کشانەوەی پیشمەرگە لە کەرکوک، هێزەکانی تری پێشمەرگە لە مەخمور و شەنگال و ڕەبیعە و باشێک کشانەوە و، ناوچەیەکی فراوان کەوتە بەردەستی هێزەکانی حەشدی شەعبی نزیک لە ئێران و، نزیکبوونەوەیان لە سنورەکانی تورکیا. کشانەوەی پێشمەرگە لە باشیک دەبێتە هۆکاری فشارهێنانی زیاتر بۆ سەر تورکیا بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی خۆی لە سەربازگەی زلێکان لە باشیک.
ڕۆژنامەنووسی عێراقی "ئەحمەد سەعید" لە ساسە پۆست دەنووسێت: ڕاستە ئەوەی لە کەرکوک ڕوویدا پشوویەکی هێناوە بەر تورکیا، بەڵام نیوەی ناوچەکەی خستە بەردەستی ئێران، بە تایبەتی کە ئێران سەرکەتوو بوو لە بەکارهێنانی ناکۆکییە ناخۆییەکانی هەرێمی کوردستان. تورکیا ئەوە باش دەزانێت کە لاوازکردنی بارزانی دەبێتە هۆی لەدەستدانی هاوپەیمانێکی باشی تورکیا.
سەبارەت بە داخستنی دەروازە سنورییەکان، ئەحمەد سەعید دەڵێ: ئەستەمە تورکیا ئەو هەنگاوە بنێت، چونکە دەبێتە هۆکاری سەپاندنی هەژموونی ئێران بەسەر تەواوی هەرێمی کوردستاندا.
خالد ڕەنجدەر
لە پێگەی "ساسە پۆست" وەرگیراوە
نوێترین نوسینەکانی خالد فرج احمد
-
خالد فرج احمد
23/10/2019
-
خالد فرج احمد
17/10/2019
-
خالد فرج احمد
17/06/2019
-
خالد فرج احمد
14/03/2019
-
خالد فرج احمد
22/10/2018
-
خالد فرج احمد
11/10/2018