میلەتێکی ماندوو،یان بێ باک

وتار/ 24/10/2017 531 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

میلەتێکی ماندوو،یان بێ باک
طيب عبدالرحمن
تراژیدیای لەدەست دانی خاک و دۆران لەگۆرەپانی ململانێ لەگەڵ بەغدا ،ئەنجامە .
ئەنجامی ئارام گرتنە لەسەر كساتی سیاسی ،بەهیوای ئەوەی پیرببنو خانەنشین بن وبرۆن لەکۆڵ ئەم وڵاتەببنەوە بەژیان کردن لەدورگە و ئەرخەبیلە دورەکان ،یاخود  هێزگەلێک لەدەرەوەیی هەرێم ئەم کاستە سیاسیە لاببەن وەک دیاریەک لەسەر سینی زیو پێشکەشی میلەتی بکەن ، گومانی تێدانیە ئەم نوخبە فاشیلە سیاسیە زادە و هەڵهێنجراو ئیفرازی کۆمەڵگایە کەزۆرێکیان بون بەموشەخۆر وبندیوار وبۆپاراستنی بەرژەوەندی دارای . بون بەبەڵا بەسەر خودی ئەو توێژەی کە هۆشمەندانە وبەرپرسیارانە ئەرواننە دوارۆژی سیاسی ئەم مەملەکەتە . دەسەڵاتی بیست وشەش ساڵە باش باری سایکۆلۆجی و سۆسیۆلۆجی کۆمەڵگایان خوێندۆتەوە . بەبەڵگەی هەر خیانەتێکی مەزن لەدۆزی کورد دەکەن پاش ماوەیەک ئەبێ بەبەشێک لەمێژو و لەجیاتی سزادان لەهەڵبژاردن پاداشت دەکرێن وهەندێک جار کارەکتەرە خائینەکان بەپاڵەوانی نەتەوەی ناوزەد دەکرێن . پێ دەچێ ئەمجارەشیان لەم خیانەتەمەزنە هەروابێ چونکە بەشێکی زۆری ئەم میلەتەی خۆمان بە دراو ودرۆ زو دێتە دەست ،
رەنگە بەشێکی باش لە هاوڵاتیان بەدوای ئەلتەرناتیڤی گونجاو بۆ ئەم کاستە سیاسیە بگەرێن بەڵام هێشتا زۆرینە قەناعەتیان بە گۆرانی ریشەی نیە بەهۆی ئەوەی لەسەر رابوردو دەژێن ،  و لەبەرامبەردا رێکخراوە سیاسیە ئۆپۆزسیۆنەکان رادیکاڵ نین بەڵکو ئەیانەوێ لەگەڵ دۆخی سیاسی و سۆسیۆلۆجی گۆمەڵگا خۆیان بگونجێنن .
لەهەموی خرپتر تۆێژی خوێنەوارو رۆشەنبیریش ئەوانیش هەر لەهەوڵی خۆگونجاندنن لەگەڵ دۆخەکە کە ئەمە پێچەوانەیە لەگەڵ بنچینەکانی کۆمەڵگای زیندو کە دەتوانێ گۆرانکاری بنەرەتی ئەنجام بدات لە هەرکایەیەک بیەوێ .
و هەربۆیە میلەتی کورد بەدرێژای مێژوی هاوچەرخ  نیتوانیوە لەئاست گۆرانکاریە مێژوی وەچەرخانەکان بێت ،تۆ تەماشای میلەتەانی دەوروبەر بکە بزانە چۆن توانیان گۆرانکاری ریشەی ئەنجامدان فارسەکان پایەکانی  و فەلسەفەی دەسەڵاتدارێتی لە کرۆکەوە گۆری و حوکمێکی مەزهەب گەرایان بۆخۆیان دامەزراند ، هەروەها تورکەکان پاش دۆران لەجەنگی جیهانی یەکەم تەفروتونابونی ئیمبراتۆریەتەکەیان زۆر بەخێرای گۆرانکاری وئەلتەرناتیڤی گونجاویان پێ بو بۆ سەرلەنوێ پێکهێنانی فەلسەفەی سیاسی کە خۆی لە نەتەوەچێتی تورک دەبینێتەوە ، وەلی کوردە حەیاتەکەی خۆمان بەدرێژای مێژو چاوەری دەستی دەرەکیە کە بارەخوارەکەی بۆ راست کاتەوە ،
ئیستا پاش ئەزمونی بیست وشەش ساڵ لەم ئەزمونە شکست خواردوە میلەتی کورد هیچ ئامادەیەکی نیە کە دەست بۆ گۆرانی نیمچە ریشەی بەرێ بەڵکو بەپێچەوانەوە بەشێکی باش هەر هیوایان بەدۆراوەکانی دوێنێ و ئەمرۆ هەیە کە سبەیەکی باشیان بۆ بێنێتە دی دەی من لێرەوە مژدەی ئەوراستیە تاڵە  دەخەمە بەر دیەی خوێنەر کە لانی کەم سەدساڵیدیکە چاوەروان بن تا فورسەت وهەلێکی دیکە .

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌