بارزانی پێویستی بەڕاوێژکاری ڕاستگۆو بوێر و لێهاتو هەبوو

وتار/ 22/10/2017 1323 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

مەسعود بارزانی پێویستی بەڕاوێژکاری ڕاستگۆو بوێر و لێهاتو هەبوو
موحەممەد مەلا مەحمود/ئەمریکا
لەسەروبەندی ڕیفڕاندۆم مەسعود بارزانی  واخۆی نیشان ئەدا،کەئەتوانی تەحەددای وڵاتە زلهێزەکانی جیهان‌و، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات،چونکە زۆربەی وڵاتەزلهێزەکانی وەک ئەمریکاو فەرەنساو بەریتانیاو..........هتد داوایان لەبارزانی کرد وازلە ڕیفڕادۆم بێنی،بەڵام ئەو زۆر بوێرانە ڕو بەڕویان ڕاوەستاو،گوتی: من حیساب بۆکەس ناکەم، بەم قسانە توانی شەقامی کوردی بجولێنی‌و، ڕاپێچی سەر سندۆقەکانی ڕیفڕاندۆیان بکات.زۆربەی دانیشتوانی باشوری کوردستان سەریان سوڕمابو لەهەڕەشەکانی بارزانی، بگرە ئەوانەی دژی هەڵوێستەکانی بارزانی بون،ئەیانووت :بەلاش نییە بارزانی تەحەددای جیهان ئەکات،ئەوەبوو  پاڵی بەخەڵکی وەنا بڕۆنە سەر سندۆقەکانی ڕیفڕاندۆم.
ڕۆڵی ڕاوێژکار چیە؟
هەموو سەرۆکەکانی جیهان خاوەنی راوێژکاری تایبەتی خۆیانن لەبواری جیا جیا،بگرە سەرۆکێک ئەگەر خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرابی لەسیاسەت،ئابوری، سەربازی.......هتد پێویستی بەڕاوێژکاری لێهاتو،ڕاستگۆ،بوێر هەیە،بەڵام ئێمەی کورد لەوڵاتی ئەمریکا ١٧ ساڵە لەشاشەی تەلەفزیۆنەکانی باشوری کوردستان گوێمان پڕبووە لەدرۆی بەرپرسەکانی بەناو حکومەتی هەرێمی کوردستان،بۆ نمونە: پیاوی سیاسی کورد ئەڵێ: کارەبای کوردستان لەکارەبای زۆر وڵاتانی جیهان باشترە،یان نوێنەری بەناو حکومەتی هەرێم لەوڵاتی ئەمریکا ئەڵێ: ئێمە لەباشوری کوردستان لەبواری کارەبا بەشێوەیەک پێشکەوتوین،کەکارەبا ئەدەینە وڵاتانی تریش، بەڵام بەهەرحاڵ ئەمە کێشەیەکی گەورە نییە، بەڵکو کێشەی گەورە درۆی ڕاوێژکارەکانی سەرۆکە،ئینجا سەرۆکیش خۆی بێدەنگ بکات لەدرۆی ڕاوێژکارەکانی،چونکە ڕاویژکار ئەگەر ڕاستگۆ نەبو،سەرۆک بەرەو هەڵدێری نادیار ئەبا.
قسەی ڕاوێژکارێکی بارزانی
سەرۆ قادر بەشێوەیەکی واباسی بارزانی ئەکات،کەس نییە باوڕی پێبکات.ئەڵێ: بارزانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان رائەگەینی‌و، کەسیش ناتوانی ڕو بەڕوی ببیتەوە،ئەگەر وڵاتی تورکیا لەدژی بارزانی بوەستێ،ئەوە تورکیا دابەش ئەکرێ‌و،تورکیا بچوک ئەکرێتەوەو، فڕێئەدرێتە ئەنادۆڵ،ولاتی ئێرانیش بە بچوکی فڕێئەدرێتە ئاسیا ناوەندی(آسیا الوسطی)،هەروەها ئەڵێ: کاتێ روسیا سارۆخی  ئەگرتە سوریا لەدژی نەیارەکانی بەشار الأسد،سارۆخەکانی بەئاسمانی کوردستاندا ئەڕۆویشتن،چونکە زیانیان هەبوو بۆفڕۆکەکانی ئەمریکا،بارزانی فەرمانی بەڕوسیا کرد سارۆخەکان رابگری.سەرۆ قادر خۆی بەکەسێکی زۆر نزیکی بارزانی ئەزانی.بەبیرو بۆچونی من ڕاگەیاندنی ئەم جۆرە کەسانە زیان بەبارزانی ئەگەین، چونکە ئەگەر  راستیش‌بی،ئەوە وڵاتی تورکیاو ئێرانی ئاگادار کردنەوە لەگرنگپێدانی وڵاتانی جیهان بەکەسایەتی بارزانی،وەبەبێ گومانی کەهەموو کەسێک ئەزانی تورکیاو ئێران زڵهێزترین وولاتن لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئیتر چۆن رازی ئەبەن لەبەر خاتری مەسعود بارزانی وڵاتیان دابەش بکرێن.
باشترین سەرۆک‌و،سەرکردە ئەوانن ڕاستگۆبن لەگەڵ میللەتەکەی خۆیان،بۆ ئەوەی مێژوو بەشانازیەوە ژیانیان تۆمار بکات.ئەوەی جێگای داخە بەکەمی وەدەست دەکەوێ سەرکردەیەکی کورد بەشانازیەوە لەلایەن زۆربەی گەلی کورد باسی بکرێ.

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌