یاریزانە دۆراوەکەی گۆرەپانی سیاسی
وتار/
20/10/2017
657 جار بینراوە
طیب عبدالرحمن
یاریزانە دۆراوەکەی گۆرەپانی سیاسی
طیب عبدالرحمن
سیرە زۆریش سەیرە غروری سیاسی وسوڵتانی کەسێک چارەنوسی گەلێک
لەسەر مێزێک و بەخواردنی سێوێک بەزەردەخەنەی هەندێ دیبلۆماتی خانەنشینی وڵاتانی رۆژ
ئاوا کە بۆ پارە پی دەڵێن نۆشت بێ .بەرەو مەرگ بەرێ.
ئەستەمە برواکردن لەساویلکەی و بێ ئەزمونی ئەو بەرێزە کە
گوێی بۆ هیچ کەسێک نەدەگرت وەک ئەوەی بڵێی بەدرێژای مێژو کورد دێوەزمەی بزرکاندنی
خەونی گەیشتن بەکەناری ئارام هەر ئامدەگی هەیە.
ئەزانن هێشتا شۆک بەری نەداون لەسەختی ئەو خیانەتە مەزنە دوای ماوەیەک درک بەقوڵی ئەو زامە دەکەن.
ئیستا تۆ بیهێنە بەر چاوی خۆت لەپاش ئەوەی کورد هەمو شتێکی
هەبو وبەکردار سەربەخۆبو تەنها لەروی روکەشەوە
سەر بەدەوڵەتی عێراق بو .
بەڵام لەئیستادا لەدەستدانی سەرجەم ئەوناوچانەی کە بەخوێنی ۱۷٠٠ پێشمەرگەو ۱۲٠٠٠ بریندار کەبریتیە زیاتر لە سەدا چلی خاکی هەرێم. وسەبارەت بەگیرفانی
حکومەتی هەرێم بەتاڵ من ئیشم بەگیرفانی حیزب و بنەماڵە نیە کە ئەوهەمو ساڵە دزیان
لەداهاتی وڵات دەکرد چونکە ئەوپارەیە ئەگەر بەقودرەتی قادر و بەدادگا بەزۆر لەچنگیان
دەربهێندرێتەوە. ئەگینا بۆ ئیستا نابێ و
سودی نیە. ئیستا دەیان ملیار دۆلار قەرزارین وکەسیش نیە بیداتەوە بێ گومان عیراقیش
ئامادەنیە مەگەر لەکاتێکا لەبوجەو موچەی خەڵک بیبرێ و ئوکات قەرزی کۆمپانیاکان
وتورکیا بداتەوە. . جگە لەوەش شتێک نیە ناوی حکومەت بێت ئەوە لەپەرلەمان بگەرێ دووساڵە ئەو برادەرە دەرگاکەی
داخستوە تەنها لەبەر ئەوەی دەستی بۆ فایلی کورسێکەی برد باسی دۆخی دادگاش مەکە بونی
تەنها بۆ کاروباری مەدەنیە . ئەم برادەرە تەنها خەونی حکومداری هەتاهەتای بنەماڵەکەی
و کۆکردنەوەی زۆرترین پارە بوە و گوێی نەداوە
بە ئەوەی ئەگەر نیوەی کوردیش لەناو بچێت تەنها
ئەو و خانەوادەکەی بەرژەوەندیەکانیان پارێزراو بێت.
بەدرێژایی مێژوی هاوچەرخ کەسی وا بێ باک و بێ ئەزمون وکاڵ
فامم نەدیوە ونەخوێندوە کە ئەوەنە بێ دەربەست بێ سەبارەت بە هاوڵاتیانی ئەم برادەرە
بێباکی گیشتبوە ئاستێک بەمیلەتەکەی دەوت چی ئەڵێن بڵێن هەڵئەپەرن قسە ئەکەن بیکەن
من گۆتان بۆناگرم منم سوڵتانی ئێوەم بێ گومان بەهۆی تەسلیم بونی هەندێک لە رموزەکانی
حیزبەکوردیەکان کە ژینگەیەکی لەباری رەخساند بۆ پاوەنخوازی ئەم زاتە.
ئیستا کە ئاشبەتاڵی بە ئەزمونی هەرێم کرد لەکارەساتەکە
ناخۆشتر ئەوەیە کە ئەو برادەرە هێندە سیاسیەکی بێ ئاگاو بێ سەلیقەیە ئامادەنیە بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆ لەکاتێکا پێش ریفراندۆم ئەیوت من
بەرپرسیاری لەئەستۆ دەگرم . تۆ بروانە ئەم زاتە شەرم دای ناگرێ خەجاڵەتی ناکێشێ کە
دوای برسی کردنی گەلی کورد بۆ ماوەی سێ ساڵ ئەم کارەساتە گەورەیەی بەسەر هێنا کەچی ئەگەر لێی گەرێی بەتەمایە بۆ دەساڵێکی دیکە
بەردەوام بێت لە ماڵوێرانکردنی ئەم وڵاتە .
تۆ بەس بروانە کورد نەوتی دەرنەئەهێنا ساڵی زیاتر لە یانزە
ملیار دۆلار لەنەوتی بەسراو کەرکوک وپارێزگاکانی دیکە دەهاتە خەزێنەی هەرێم ئەم
برادەرانە لە چەند صەفقەیەکی گوماناوی نەوتیان دەرهێناو بەتاڵانیان برد و بوجەی هەرێمیان
بری و داهاتی نەوتی خۆماڵیش لەنێوان خۆیان و کۆمپانیا نەوتیەکان و ئەردۆغان دابەش
دەکرد بەس بیر لە بێ ویژدانی ئەم برادەرانە بکە ئەوخەڵکەی کە لەشاخ نانی دەمی خویانیان
دەدا بەم برادەرانە و خانو ماڵ و گوندەکانیان کردە قوربانی کەچی لەسایەی خەونە نەفرەتیە
کانیانەوە ئەمان لەشار برسیان کردن خیانەتیان لێ کردن . وسەرمەشقی هەمو کارەساتەکان
مسعود بارزانیە ئیستاش ئەوەنە روو قایمە بەنیاز نیە داوای لێبوردن بکات وسەری لوتی خۆی رەشکات و وڵات بەجێ بهێڵی.
نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن
-
طیب عبدالرحمن
20/06/2021
-
طیب عبدالرحمن
29/05/2020
-
طیب عبدالرحمن
30/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
26/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
24/07/2019
-
طیب عبدالرحمن
21/07/2019