هونەری جەنگ .. ؟ یا هونەری خۆپاراستن لە جەنگ ..؟؟

وتار/ 18/10/2017 1214 جار بینراوە

أكبر غريب أحمد

هونەری جەنگ .. ؟  یا هونەری خۆپاراستن لە جەنگ ..؟؟
ـــــــــــ
اکبر غریب احمد

( قازانجی ترس و زیانی جورئەت )
گەلی کورد لەبەردەم هەڵبژاردنی یەکێک لەم دوو دەستەواژەدا :

 هەندێک جار پەلەکردن لە  گەورە بوون کۆمەڵێک مەترسی دەهێنێتە پێشەوە بەجۆرێک تەواوی دەستەکەوتەکانی ڕابردووش لەدەست دەدەی ،
وەک چۆن لە پێکهاتەی بایۆلۆژی لەشدا بەهۆی تێکچوون لە دەردانی هۆڕمۆنەکاندا گەورە بوونی نا ئاسایی دێتە کایەوە بەهەمان شێوەش ئەگەری گەورەبوونی نا ئاسایی گەلیش دێتە بوون ،

وە مەرج نیە هەموو کاتێک جورئەت باشتربێت لە ترس ، هەندێک جار ترس هۆکاری سەرکەووتن و زیاتر نزیک بوونەوەیە لە ئامانج ،
بۆیە نیشانەکانی سودی ترس هەندێک جار لێرەدا بەرجەستە دەبێت ،

بەڵام  ترس  لە چی  ؟؟
ترس لەو دووژمنەی بەرامبەرت نا کە تەواوی سەرکەوتنەکانی لەهێزوو چەک و مەچەکدا دەبینێتەوە !
بەڵکوو ترس لەو هەنگاواوو بڕیارانی خۆت کە دەزانی چارەنووسی گەلێک و نیوو سەدە ئەزموونی قووربانی و خوێنی چەندین هەزار شۆڕشگێڕوو
چەندین مناڵ و دایک و باوکی پیروو کوڕی گەنجی  ئەنفال کراوو کیمیابارانی  پێوە بەستراوە ،

بۆیە ترس لەدەستانی جوگرافی و کلتوروو ئەزموون خۆی بۆ خۆی هونەری جەنگ و  بوێری و شۆڕشگیری و ژیریە ،

لەڕاستی دا کیان درووست کردن کارێکی ئاسانە تەنها پێوویستی بەچەند جەنگاوەرێک هەیەو بەس !
بەڵام ئەوەی قورس و گران و ناڕەحەتە پاراستن و سەرخستێنێتی بەرەو دوونیای مۆدێرن و کاروان و قافڵەی خۆشگوزەرانی و کەناری ئارمی ئەگین چۆنێتی درووستکردنەکەی هەرگیز قورستر نیە لە چۆنێتی  پاراستنەکەی وەلێ  گەلی کورد هەرچی قۆناغی قورس و نارەحەتی و جۆری چەوساندنەوە هەیە بینوێتی تا  گەشتوە بە ئێستا ،

بەڵام بیرمان نەچێت  بڕیاری ئەمڕۆ سبەینێمان لێ تێک نەدا ئەبێت ئەوە بزانین شەڕ و جەنگ لە ئێستادا بۆ ئێمەی کورد براوەیی تێدا نیە لەڕاستی دا هەموو شەڕێک لەئەسڵدا واتای دۆڕانە بەتایبەت بۆ ئەم قۆناغەی گەلی کورد کە هێشتا لە پەرتەوازەی ناوخۆی و قەیرانی دارایی دەربازیان نەبوە ،

خراپترین کار لە سیاسێکاندا ئەوەیە کەلەکاتی بڕیاری جەنگ بەرژەوەندوو ئەزموون وو چارەنووسی گەلەکەی لەبیر نەبێت ،

ئێمە ئەو شتەی داخوازی دەکەین زۆر گەورەیە بۆیە زۆر گرنگە خۆمان بچوک نەبین ،
لەبەردەم ئەم ژینگەو کەش و هەواو گۆڕانکاریە سیاسیەیی  ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستدا پێویستە گەورە بیربکەینەوە هەنگاوی وورد بنێیین  بۆ گەشتن بەئامانجی گەورە ،   
دەبێت هەستین لەخەو بۆگەشتن بەخەوەنەکانمان ،
بەیەک ڕەنگ و دەنگ و دیدوو دەست بترسین لە هەنگاوی هەڵەو جەریئ بین لە هەنگاو بەرەو سەرکەوتن  ...

بۆیە لە ئێستادا هونەری خۆپاراستن لەجەنگ وانەیەکی پێویسترە لەهونەری جەنگ ....

نوێترین نوسینەکانی أكبر غريب أحمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌