بڵاوکراوەکەی بارزانی ....عوزر لەقەباعەت خراپتر

وتار/ 18/10/2017 628 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

بڵاوکراوەکەی  بارزانی ....عوزر لەقەباعەت خراپتر

پاش چاوروانیەکی زۆر دوجار بارزانی بەیانامەیەکی لە چەند پەرەگراڤێک بڵاو کردەوە وەتێدا جگە لە وشەی دووبارە وئینشایی هیچ شتێکی تازەی تێدا نەبو و هەروەک جارەکانی رابوردو سەرسەختانە بەرگری لەمانەوە وکورسێە  ناشەرعیەکەی کرد و خۆی لەبەرپرسیارەتی ئەو شکست وخیانەتە مەزنە شاردەوە وەک هەمیشە شکستەکانی خستە ئەستۆی هاوپەیمانەکەی لەکاتێکدا هەردوکیان تا دوا نەفەس شەریکی بەتاڵانبردنی نەوت وسامان سەروەتی ژێر زەمین وسەر زەمین بون ئەمە جگە لەشەراکەت لە درێژەدان بە ئەزمونی حکومەتی فاشیل و بێ رێزی بەبەها ی دامەزراوە شەرعیەکانی کوردستان.
لێرەدا دەمەوێ بۆ بەرچاورونی چەند سەرنجێک بخەمە رو لەسەر ئەو بڵاوکراوە نوسراوەی بارزانی .
سەرەتا ئەوەی لەئەلف وبی سیاسەت شارەزای هەبێت ئەوە دەزانێت کە هەر شکستێکی سیاسی ئابوری سەربازی لەهەر ئەزمون و دەوڵەتێک روبدات راستەوخۆ کەسی یەکەمی وڵات لێی بەرپرسیارە و سیاسی رەسەن راستەو خۆ دوای شکستی گەورە لەجیاتی بڵاوکراوەی نوسراو راستەوخۆ دێتە سەر شاشەی تیڤیەکان و لەکۆنگرەیەکی میدیایی پاش داوای لێبوردن دەست لەکار دەکێشێتەوە و داوای لێبوردن دەکات . بەڵام ئەو نەک هەر ئەمەی نەکرد بەڵکو بێ باکانە دەڵی پارێزگاری لەدەستکەوتەکانی  گەل دەکەین .واتا بەتەمایە تا مردن لەسەر گەردنی ئێمە  بمێنێتەوە .
من هیچ شۆک نەبوم بەشێوازی دەربرینی ئەو بەرێزە .ولەراستیدا هەر ئەوەم چاوەرێ دەکرد لەو بەرێزە .
هەرچەندە بەتەنها ئەو بەرپرسیار نیە بەڵکو ئەوانەی هاوئاوازی بون و شوێنی کەوتن ئەوانیش پشکی شێریان بەردەکەوێ  بەتایبەت  دەسترۆشتوانی یەکێتی  و یەکگرتو و دوکانە سیاسیەکان کە هەمیشە سەریان دەلەقاند بۆ بریارەسەقەتەکانی بارزانی .
ئیستا کەشکستە گەورەکە روی کردۆتە پرۆسەی سیاسی  وبەرۆکی پێشڤەچونی  دۆزی کوردی گرتوە ئەوا ئەو خیانەتە مەزنە هەردوو هێزی دەسەلات و لەسەرو هەمویان مسعود بارزانی و هێرۆ ابراهیم احمد ودواتر صلاح الدین بهاءالدین لێی بەرپرسیارن ودەبێ لەئاست ئەو نشوستە مەزنە وڵامی کۆنکرێتیان پێ بێ بۆ جەماوەری کوردستان ،
ئەمجارەیان پێیان وانەبێ کە وابەئاسانی بۆی دەردەچن. ودەبێ دورکەونەوە لەشانۆی  سیاسی ئەگەر تۆزقاڵێک نەفەسی مەردایەتیان تێدا مابێ.
بڵاوکراوەکەی مسعود بارزانی.
دوا هەناسەو دوا هەوڵەی ئەو  بەرێزەیە بۆ پارێزگاری لە هەژمون و کاریگەری سیاسی لەکاتێکا بۆخۆی ودەوروبەری لایان ئاشکرایە کە ژیانی سیاسی وکاریگەری ئەم زاتە تەواو بو  بەهۆی تەحەداکردنی ئەمریکاو هاوپەیمانان بەگشتی و دەوڵەتانی هەرێمی بەتایبەت لەمەڕ بریاری ریفراندۆم  ولەناوەوە دورست کردنی ژینگەیەکی ناتەندورست و هەڵوەشاندنەوەی پایەکانی حوکمرانی  وحیساب نەکردن بۆ لەسەدا سی کورسیەکانی پەرلەمان وبەردەوام بریاری سەقەتی دەردەکرد و هاوئاوازەکان  تەنها ئەشهەدویان بۆ دەکرد  .ئیستا پاش ئەم بڵاو کراوەیەی بارزانی هیچ تورسکایەک نەما کە ئەو بەرێزە خۆی دورخاتەوە لە شێوەی موعەمەر قەزافی وچارەنوسی کە وەک کورد دەڵێ عوزر ڵەقەباعەت خراپتر

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌