گەنیویی یاسا لە مارکێتی سیاسەت دا

وتار/ 14/10/2017 856 جار بینراوە

سه‌عید هەرکی

گەنیویی یاسا لە مارکێتی سیاسەت دا
سه‌عید هه‌ركی
لەخۆبایی بون سیفەتێکی هێندە ناشیرینە داهاتوی زۆر حزب ودەسەڵاتی بەکۆتاهێناوە ، زۆر جاری وا هەیە هەندێ حزب و لایەن دەگەنە ئاستێکی لە خۆ بایی بون هەرچی بە خەیاڵ و ئەندێشەیاندا بێت ئەی کەن بەیاسا و رێسا بە سەر خەڵکدا ،بێ ئەوەی هیچ حسابێک بۆ پەرلەمان و دامەزراوە و خەڵکان بکەن .

دروست کردنی ( سەرکردایەتی سیاسی کوردستان / عێراق ) بەچەند ڕۆژێک دوای گشتپرسی سەربەخۆیی لەلایەن بریاردەرانی ڕیفراندۆم هێندە عەیبەبوو تەنانەت بەچەند کاتژمێرێک دوای ڕاگەیاندنی داش عێراق هەموو تاکێکی کورد لەناوەوەو دەرەوەی هەرێم دەنگی ناڕەزایی بەرزکردەوە ، شوکور بۆ خوا دواجار درکیان بەهەڵەکەکردو گۆڕانکاریان بەسەر ناوەکە هێنا ، لای خۆیان ئەم سەرکردایەتی یەیان بۆ دروست کردنی دەولەت بوو کەچی  لەدانیشتنێکی پەلەپروزێی دۆخ تێپەڕێن دا ناوەکەیان ڕاگەیاند  بێ ئەوەی پرسیارێک لەخویان بکەن داش عێراق لەپای چی !!!  .

ئەی سەبارەت بە ئەنجومەنی باڵای سیاسی کوردستان چی ،  تۆ بڵێی ئەو ئەنجومەنە باڵایە هەر بۆ سیاسەت بێت ، کەواتە نابێ ئەنجومەنەکە ڕێ وشوێن بۆ پەرلەمان دیاری بکات ، ئەی ئەگەر لەڕێگەی پەرلەمانەوە هەڵبژاردنەکانی دواخست ئەو کات چ ناوێکی لێبنێین !!

لەڕاستی دا  کە چاوت بە ووشەی باڵا دەکەوێت بۆت بەدیار دەکەوێت کە پەرلەمان  زیاد بێت و هەرێمی کوردستان هیچ پێویستی یەکی بە پەڕلەمان نەبێت ! دروست کردنی هەیکەلەیەکی سەیر و سەمەر و ئارەزومەندنانەی حزبی و تاک رەوی لە ژێر پەردەی دیموکراسی ، هەرچۆن ئارەزو بکەن و کەی ئارەزوبکەن بریار و یاسا بۆ ئەم میللەتە دەربکەن ، دڵنیابن ئەوەشیان هەڵەیەکی ترە بەڵام کەی درکی پێدەکەن ،  ئاستی تێگەیشتن و واقیعبینی خۆتان دەزانێ .

نوێترین نوسینەکانی سه‌عید هەرکی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌