دواخستنی هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی کێ ؟

وتار/ 12/10/2017 829 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

دواخستنی هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی کێ ؟


ترس تۆقان لەدۆران وتۆڵەسەندنەوەی هاوڵاتیان ، لایەنەکانی دەسەڵات ناچاردەکات پەنابەرنە بەردواخستنی هەڵبژاردنەگشتیەکان  وقەیرانێکی دیکە بۆ هەرێم زیادەکەن کە بۆخۆی نغرۆ بوە لەقەیران .
لەکاتێکدا ئەصڵ وایە کەبۆدەرچون لەزۆرێک لەتەنگژەو قەیرانە سیاسی ودارایەکان هەڵبژاردن ئەنجام بدرێ و روح بەپرۆسەی سیاسی مردو ببەخشێتەوە .وئەومافە سورشتیەی هاوڵاتی کەچوارساڵ جارێکە زەوت نەکرێ لەکاتێکا هەرچی ماف هەیە لە هاوڵاتی سەندراوەتەوە تەنها ئۆکسجین نەبێت ئەویش پێیان کۆنترۆڵ ناکرێ . زۆر دەمیکە من ترسم هەبو لەوەی ئەزمونی نایجیریا لێرە دووبارە ببێتەوە بەڵام زۆر بەزیادەوە دووبارە بوەوە وئیستا تەنها ئەوەماوە واز لەدروشمە درۆینە سواوەکان بێنن و بەئاشکرا  مافیابونی خۆیان راگەیەنن .
 ئاشکرایە هەرچی هێزو وزەهەیە لەماوەکانی رابوردو سەرف کرا تەنها لەبەرمانەوەی کەسی یەکەم لەکورسێکەی  تەنانەت کارتی ریفراندۆمیش کە کارتێکی نیشتیمانیە ئەویش کرا بەقوربانی تەنها وتەنها بۆ مانەوە وپاوەنخوازی .وەلی ئەوەش هەرزوو  بەپێچەوانەی خوێندنەوەکانیان دەرچو .ئیستا بەپاساوی
نزیکبونەوەی هەرەشکان لەسنوری هەرێم پاش فەشەلی هەوڵەکانیان بۆ تەعظیم کردنو تەمجید کردنی خودی بارزانی وپاشان مانەوەی بەپاساوی تەواوکردنی پرۆسەی ریفراندۆم وگەیاندنی کورد تا کەناری بون بەدەوڵەت .
داوایەکی لەوجۆرە لەکۆبونەوەکان پێشکەش کراوە و مەبدئین  رەزامەندی هاوئاوازەکانی لەسەر دراوە ..
بۆ ئەوەی خوێندنەوەی تەندورست بکەین بۆ ئەولایەنانەی کە بەجۆش خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازی لەهەر پێشنیارو داوایەکی پارتی دەکەن پێویستە پۆلێنیان کەین بۆ سێ بەش .
یەکمیان . یەکێتی کە شەریکی دەسەڵات و دارای وزۆرێک لەبەرژەوەندی ئابوریە .و هاوبەشی سەرەکی پارتیە لە دورست کردنی قەیرانەکان بۆیە ئەویش زۆر باش دەزانێ کە کێرڤی دەنگەکانی زۆر هاتۆتە خوارەوە جگەلەوەش لەئەزمەی وەرگرتنی بریاردایە بەهۆی پەردت بون وجیاوازی بەرژەوەندیە ئابوری کەسەکاریگەرەکانی هەرەمی دەسەڵات لەناو ئەو حیزبە
دووەم . یەکگرتو هەرچەندە یەکگرتو کەئامادەیی هەبو لەکۆبونەوەکەی  پیرمام بەڵام لەسەرزاری سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان ئەوان لەگەڵ دواخسنی هەڵبژاردنە گشتیەکاندا نین ئەم هەڵوێستە لەرزۆکەی یەکگرتو ئەوەم بیر دێنێتەوە کەدەڵی. بۆخۆی دەیکوژێ و لە پرسەکەیدا بەپێوەدەوەستێ .ئەو بۆخۆی بەژدارە لەکۆبونەوەی دیوەخان دەکات کەچی ئەلێن ئێمە لەگەڵی نین  زۆر ترس هەبو لەخزانی یەکگرتو بۆناو گەمە لێڵەکانی دەسەڵات بەڵام سەرئەنجام نەک هەرخزا بەڵکو بەبێ ئەوەی بەرژەوەندی ئابوری و دەسەڵات کۆیان بکاتەوە کەوتە زۆنگاوی  گەمەکانی دەسەڵات ئیستا چەند بانگەشەی ئیصلاح  و چاکسازی و میانرەوی بکات ناتوانێ ئەوە بشارێتەو کەبوە بەبەشێک لە گەمەکانی دەسەلات. وهەربۆیە یەکگرتوش بەئاشکرا ترسی لە دابەزینی ئاستی جەماوەری خۆی هەیە ودڵنیایە کە کورسی زۆر لەدەست دەدات بۆیە لە جەوهەردا ئەو لەگەڵ هەڵبژاردن نیە لەئیستادا.
هەرچەندە بەرەکەی دیکە کەبریتیە لەگۆران وکۆمەڵ و بەشێکی باش لەشەقام لەهەوڵی ئەوەدان کە یەکگرتو رابکێشنەوە بەرەکەی خۆیان بەوپێەی کاری هاوبەشی ئەزمونی لەپێشنەی ئۆپزسیۆن بونیان هەیە بەڵام دیار نیە تاکو ئیستا ئاخۆ یەکگرتو هەربەردەوام دەبێت لەسەر ئەو موجازەفەسیاسیە کە رەنگە من بۆ رێکخراوێکی وەک یەکگرتو بە ئینتیحاری سیاسی دابنێم لە ئەگەری بەردەوامی ئەو سیاسەتانە
سێهەم . حیزبە بچوکەکان  ئەو حیزابانە کە بەدوکانی سیاسی ناسراون هەر بەراست و بەکردەوە دوکانی سیاسین هیچ کاریکەریەکیان نیە لەگۆرەپانی سیاسی  وەچارەنوس بەرژەوەندی خۆیان گرێداوە بە مانەوەی سیستەمی سیاسی و دەسەڵات وەک خۆی چونکە پەنایەکی باشە بۆ بژێوی و بازاری گەرمی دوکانەکانیان.
سەرئەنجام ئەوەی دەمێنێتەوە  رۆڵی گۆران و کۆمەڵ و رۆشنبیران و ئازادی خوازانە لەبەرگرتن لە تێپەراندنی بریارێکی لەو جۆرە بە جوڵاندنی شەقام وخستنەگەری تەواوی تواناکان لەهەمو بوارەکاندا . هەرچەندە کارتەکانی ژێردەستی ئەم بەرێە سنوردارە بەڵام نابێت لەکۆشش کردن بۆستێت  چونکە سورشتی سیاسەت وایە هونەری مومکیناتە وگرنگ ئەوەیە لەهەر پێشهاتێکی سیاسی رێکخراو و بزوتنەوە سیاسیەکان بریاری رون وکرداریان هەبێت ولەهەمو هەلومەرجێک ئەبێت چەند هەنگاوێک لەپێش شەقامەوەبن نەک شەقام ئەوان بەجێ بهێڵێ و  نابێ داببرێن  لەخواستەکانی شەقام بە بەهانەی تێکنەدانی زیاتری رەوشەکە وبەدەستەوەدانی بەهانە بۆ توندوتیژی دەسەلات .ئیستا لەوەتێپەریوە  چونکە خودی دەسەڵات وەرس بوە لە هەڵە ستراتیجیەکانی خۆی ولەگێژاوی قەیرانەکان دەرباز نابێ وابەئاسانی بەوواتایەی هەردوولا شەقام ودەسەڵات بەهۆکاری جیاواز ماندو شەکەتن بەڵام ئەوەی کە وزەی تێدا دەمێنێت تا کۆتایی هەرشەقامە بۆیە دەبێت گرەوی ئیستا راستەوخۆ گەرانەوەبێ بۆ شەقام بەبێ دوودڵی بەڵام جیاواز لە حەڤدەی شوبات بەئالیەت و کەرەستەو شێوازی نوێ بە یاخیبونی شارستانی (عصیان المدني) دوور لەروبەروبونەوە چونکە ئەوانیش گرەو لەسەر ئیستینزافی وزەی بەرامبەردەکەن .ئەمە لەکاتێکا ئەگەر بەرەی نارازی نەیتوانی قەناعەت بە دەسەڵات بێنێ لەئەنجامدانی هەڵبژاردنە گشتیەکانی پەرلەمان کەمن گومان هەیە هەمو هەوڵەکان شکست دێنن . چونکە مانەوە بەم دۆخە کە بڕین و دورین و پۆشینی هەر بۆخۆیانن ئیدی چ پێویست دەکات  بچنە ناو گەمەیەک کە لێیان رون نیە تەنانەت ساختەش فریایان دەکەوێ ئەمە جگە لەرازیبونی زۆرێک لەلایەنەکان بەمانەوەی ئەم دۆخە بەم شێوەیە چونک ئەزانن چیان چاندوە بۆیە لە وەرزی دورێنە دەترسن کەبەروبومەکە ئاوەژویان بکات.

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌