لەنێوان عەدەم و وجود
وتار/
08/10/2017
1738 جار بینراوە
طیب عبدالرحمن
لەنێوان عەدەم و وجود
طیب عبدالرحمن
لەدێر زەمانەوە مرۆف عەودالە بەدواى وڵامى پرسیارگەلێک
.کە تائاستێکى زۆر دووچاری دیالکتیکێکی بێ کۆتای کردوە . هەر لە درکەوتنى تیشکی خۆری
شارستانیەتى ئەغریق وشارستانیەتەکانى هاوشێوەى تێروانىنی جیاواز وخوێندنەوە جیاواز
بۆ وجود و عەدەم دەکرێت وە فەلسەفە (ئةنتؤلؤجيا)هەولی داوە ولامى لانی کەمى پرسیارە
جەوهەریەکان بداتەوە .بەلام نەیتوانیوە ولامى بنەرەتى پرسیارەکان بداتەوە لەبەر
سنورداری عەقلی بەشەری . تاکو سەدەکانى ناوەراست ودەرکەوتنى زانستی فیزیا کە تێگەیشتنى
مرۆف بۆ دیاردەکان بەتەواوەتى گۆری هەرچەندە لەسەر دەستى ئیسحاق نیوتن زۆریک شیکاری
بۆ دیاردەکانی دەوروبەری مرۆف کرد بەلام شیکاریەکان وەک دەسپیکیک هەژماردەکرێت وە
ولامى پرسیارەکان ناداتەوە بەلکو دەرگایەک بۆ ولامەکان والا ئەکاتەوە .
تاکو سەرەتاکانى سەدەی بیست شۆرشیکی گەورە بەرپابو لە ئەوروپاو
ئەمریکا . لە تێروانینی دیاردەکانى دەوروبەری مرۆف وە لەهەمویان گرینگتر لەدایک
بونى بیردۆزی رێژەیی گشتى کە پێناسەى تەواوەتى تەنە قەبارەدارەکان وهیزی کێش و شەپۆلی
قورسایی پیناسەى بۆشایی لەگەردون کەپێکهاتەى سەرەکى شوێن وکاتە .هەرچەندە نیوتن کە
بەباوکى زانستى نوێ پیش دەسپێکی شۆرشی زانستى دائەنرێ توانیبوى هێزی کێش پێناسەبکات
بەلام نەیتوانى بگاتە هۆکاری سەرەکی هێزى کێش کە دواتر ئەنیشتاین توانیتى لەچوار چێوەى
بیردۆزی ریژەیى گشتى کە دە دانەسالی لەتەمەنى برد هۆکاری راستەقینەی هیزی کێش لە نێوان
قورسایەکان دەستنیشان بکات ئەویش چەمانەوەى بۆشایە یاخود فەزا لەنێوان تەنەکان کە
پێکهێنەری کات وشوێنە وە دواتر بە زمکان ناسرا واتا زمان ومکان وە وەک یەک یەکەى
دانەبراو هەژمار دەکرێ .
وە هەر لەو سەردەمەدا ئیدوین هابل توانى لەرێگای تلیسکۆبێکی
100 ملم بگاتە ئەو راستیەی گەردون لە فراوانبوندایە وە تەنە دورەکان یاخود گەلەئەستێرەکان
بەخێرای لەیەک دور دەکەونەوە .ئەمە بۆ خۆی شۆرشێک بو بۆ دۆزینەوەى بیردۆزی تەقینەوەى
مەزن .وە هەر لەوسەروبەندەدا مەزنترین بیردۆز وسەرکەوتوترین بیردۆز لەدایک بو ئەویش
بیردۆزی کوانتۆم میکانیک لەدایک بو ئەویش پاش ئەوەى زانای مەزن نیلز بۆر لەرێگاى گەرمکردنى
گازێک لە ناو شوشەى گلۆپیک پاشان تیشکدانەوەی لە شۆشەیەکى سێ گۆشەی ئەستور وەک چەند
رەنگێک زەردو سور ووەنوشەی وشین وهتد…
لەسەرەتادا سەریان سورما لە رەنگاورەنگى تیشکەکە .دواتر
نیلز بۆر گەیشتە ئەو راستیەی کە ئەلیکترۆنەکان لەکاتى پێگەیشتنى وزەی زیاد بەئەلیکترۆنەکان
دەسدەکەن بەبازدانى کەمى لە هێلێکی خولگەى مەغزەلی بۆ خولگەیەکى دیکە وەلەئەنجامدا
وزەى خۆی بەتال دەکاتەوە وە رەنگی جیاواز لەهەر خولگەیک دەردەپەرێنی . ئەمە دەسپێکێک
بو بۆ دەستنیشانکردنى چیهانى گەرد وگەردیلە وتەنولکەکان . کە دواتر 20 زانا خەلاتى
نۆبلیان لەسەر وەرگرت لەوانە نیلز بور و ماکس بلانک وشرۆدنگەر وهیگز وچەندینی دیکە
بۆیە تاکو ئەمرۆ بە سەرکەوتوترین بەشی فیزیا هەژمار دەکرێ,شان بەشانى بیردۆزی رێژەیی
گشتى ئالبێرت ئەنیشتاین .
ئەم سیستەمە تۆکمەیە لەتەنولکەو گەردە تادەگاتە تەنە گەورەکان
وسیستەمە گەورەکان لەگەردون هەموى بەئەندازەیەکى تۆکمەو سستماتیک کاردەکەن وهەمو تەنێک
لە بچوکترین تەنولکەوە تا دەگاتە گەورەترین سیستەم هەرهەمو لەجوڵەى بەردەوام دان بەهیچ
شێوەیەک ئستاتیک نیە لەگەردون وەخودى گەردون لەبەرفراوان بون وجوڵەى هەمیشەیی دایە
. ئەم راستیە شاراوە نیە زانست بەرەهای سەلماندویەتى .کەواتە ئێمە لەبەردەم . راستیەکداین
کە گەردون وئەوەى لەناو گەردونە لەجوڵەی هەمیشەیی دایە دەبێت سەرەتایەک هەبێ بۆ ئەم
سیستەمە .
بۆ ولامى راستى ئەم بابەتە چەندین بیردۆز هەیە کە باس لەسەرەتاو
تەنانەت کۆتایی گەردون دەکەن .و هەر ئەوەش نا بیردۆزى ژێی باڵا (اوتار الفائقە) یاخود
بیردۆزی m کەباس لە رەهەندی دیکەجگەل لەچوار
رەهەندە ناسراوەکە و باس لە گەردونگەلیکی دیکە دەکەن . .کەواتە ئیمە گەیشتینە راستیەک
لەم پێشەکیە کورتەدا وجود لە عەدەمەوە هاتوە و بەچەند قۆناغێک گەردوون گەیشتۆتە ئەم
ئاستەى ئیستا وەزانایان بۆ سێ نەوە دابەشی گەلەئەستێرەکان دەکەن وە گەلەئەستیچرەی
رێی کاکێشان لەنەوەى سێیەمە . .سەرئەنجام بەر لە تەقینەوەى گەورە (BIG BANG) نە کات ونەشوێن هەبوە واتا عەدەم
.
لەناو قەوارەی گەردون شوێن وکات لەدایک بوە وە ئیستاش لەدەرەوەى
قەوارەی گەردون عەدەمیەتە وە هیچ جۆرەمادەیەک یاخود شوێنێک بونى نیە . ئەوەى جێی تێرامانەو
بێ وڵامە خودی دەرەوەى گەردونە بەهیچ شێوەیەک نە ئەنتۆگرافیا ونە میتافیزیک هیچ وڵامێکى
کۆنکرێتى پێ نیە بۆ عەدەمیەت یاخود بۆ تەنها یەک چرکە بەر لە تەقینەوەى گەورە . ئەم
پرسیارە لەجەوهەردا هەم پرسیارێکى فەلسەفیە وهەم پرسیارێکى زانستى فیزیکیە کە عەقڵى
مرۆڤ وڵامى پێنیە . و ئەمەش سنورداری وبێ دەسەڵاتى مرۆڤ لەئاست پرسیارە جەوهەریەکانى
بون دەسەلمێنێت وهەر بۆیە بەدیلی زانست پەنابردنە بۆ ئاین و دەقە ئاسمانیەکان . وتەنانەت
ئاینزا ئەرزیەکان کە گەلان بەدرێژای مێژوى هاوچەرخ عەوداڵی ئەوە بون کە وڵامێکى کۆنکرێتیان
دەست کەوێ .لەمەر ِ بون و سەرەتای وجود
هەرچەندە ئاین وڵامی پرسیارگەلێکى زۆری لەو بوارە داوەتەوە
تەنانەت دەقەکان بەس لە کۆتایی کاتو شوێنیش (زمکان) دەکات بڵام لەفیزیاش بەهەمان شێوە
باس لە بیردۆزی لەناوچونى مەزنی کردوە (نڤریە انسحاق العڤیم) بەڵام ئەوەى باس نەکراوە
توێژی نێوان عەدەم و وجودە . بون ونەبون . لەدایک بون وفەنا بون و مادە و هەستکردن
. زۆرێک لە پرسیارە دینامیکیەکانى مرۆڤی هۆشمەند . رەنگە کوانتۆم میکانیک وفەلسەفەی
فیزیا هەوڵێکی بێ وچانی دابێت کە ئەم ئارێشە مەزنە چارەسەر بکات بەڵام بێ هودە چەندین
بەربەست و پچران لەزنجیرەی زانیارێکان بۆتە مایەی وەستان لەئاستێکى دیاریکراو هەمو
هۆکارەکەش بۆ سنورداری عەقڵی مرۆڤ وکەمى ماوەى ژیانى ئەم زینەوەرە هۆشمەندە ودوری
مەودا وپانتایی بەرفراوانى دیاردەکانى گەردونن.
سەرئەنجام ئەم پرسیارە دەربارەی عەدەم بەردەوام دەبێت
تاکو کاتێکى نادیار رەنگە هەر وڵامەکەى دەستى مرۆڤ نەکەوێ تاکو کۆتایی دوا مرۆڤ لەسەر ئەم هەسارەیە .
نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن
-
طیب عبدالرحمن
20/06/2021
-
طیب عبدالرحمن
29/05/2020
-
طیب عبدالرحمن
30/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
26/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
24/07/2019
-
طیب عبدالرحمن
21/07/2019