بۆ مێژوو ئەم بەسەرهاتەی مام جەلال دەگێڕمەوە.
وتار/
08/10/2017
833 جار بینراوە
هیوا محمد کریم
بۆ مێژوو ئەم بەسەرهاتەی مام جەلال دەگێڕمەوە.
بەتەبیعەتی حاڵ پێم خۆشە باسی سیفەتی جوان و چاکەی هەرکەسێک بکەم کە تیایدا بەدی دەکەم بەتایبەت دوای مردنی، ئیتر ئەو کەسە هەر تێڕوانین و بیرو بۆچونێکی تایبەتی خۆی هەبێ و لەمن جیاواز بێت، هەرچەند ئەوەندەی بۆشم کرابێت دەستم لەسەر برین و کەم و کورتییەکان و داناوەو باسم کردوون و کەمتەرخەم نەبوون لێیان بەپێی کات و مەجال.
بەڵام لە هەمان کاتداو هەر بە تەبیعەتی حاڵ خۆشیم لە پیاهەڵدان و مەدحی ڕوبەڕوی هیچ سەرکردەیەک نایەت.
یەکێک لەو سیفەتانەی کە لەشایەت حاڵێکم گوێ لێ بووە هی ئەو پیاوەیە دەمەوێت وەک خۆی بۆ ئێوەشی بگێڕمەوە چۆنم بیستووە.
جارێک سەردانی نەخۆشێکم کرد لە ماڵێک، هەر لەو شوێنەدا، گەنجێکی لێ بوو، بۆی گێڕامەوەو ووتی:
کاتی هەڵبژاردنەکان بوو، من شۆفێرو لەهەمان کاتدا پاسەوانی یەکێک لە سەرکردەکانی ئەو چوار حیزبە بووم کە هاوپەیمانییەتییەکیان پێکهێنا بوو بۆ هەڵبژاردنەکان و پێیان دەووتن (زەڵاتەکە)، بڕیار بوو سەرکردەی هەرچوار حزبەکە سەردانی بەڕێز بارزانی بکەن لەسەری ڕەش، ووتی کاتێ گەشتینە پرسگەکەی بارزانی، لێپرسراوانی ئەو پرسگەیە هەر لەسەرەتاوە هەموو ئۆتۆمیل و پاسەوانەکانی ئەو چوار سەرکردەیەیە هەموویان ڕاگرت و نەیان هێشت تەنانەت کە داخلی ناو سنوری بارەگاکەی بارزانی ببین لە سەری ڕەش و وتیان تەنها یەک ئۆتۆمبیل یان دوان بۆیان هەیە بچنە ژورەوە بۆ سنوری بارەگاکە،
نەیان هێشت کەسی تر بچێتە ژوورەوە، ووتی بەڵام من کەمێک بزێو بووم ، بەهەر جۆرێک بوو منیش لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبیلە چومە ژورەوە بۆ ناو سنوری بارەگاکەیان، بەمەرجێک ماوەیەکی زۆر ڕۆشتین ئینجا گەشتینە ئەو بینایەی بارزانی لێ بوو، ووتی کە چوین ئیتر ئێمە هەر بارزانی مان نەدی لە دورەوەش، تەنها ئەو چوار سەرکردەیەو کەمێکی زۆر کەم چونە سەرەوە بۆ ناو ئەو بیناکە، واتە بارزانی لە شوێنی دانیشتنەکەی خۆی چاوەڕوانی دەکردن!!
هەرەوەها ووتی هەمان ڕۆژ چوین بۆ سەردانی بەڕێز تاڵەبانی، کاتێک داخلی ئەو سنورە بوین کە مام جەلالی لێ بوو ، هەر لە سەرەتاوە هەموو ئۆتۆمیل و حیمایەو گەورەو بچوک چوینە ژوورەوە، بە بێ ڕاگرتنی تەنانەت یەک ئۆتۆمبیلیشمان، بەڵام ووتی ئەوەی سەیر بوو بە لامانەوە، مام جلال هاتبووە خوارەوەو لەبەردەم دەرگای بیناکەدا چاوەڕوانی ئێمەی دەکرد، بۆ پێشوازیمان، ووتی لەهەموی سەیرتر بەگەرمییەوە تەوقەی لە گەڵ ئێمەی پاسەوانەکانیش کردوو ڕومەتی هەمومانی ماچ کردوو بەخێر هاتنی گەرمی لە ئێمەی پاسەوانیش کرد و کاتێکیش ڕۆشتینەوە بەهەمان شێوە هاتە خوارەوەو خوا حافیزی گەرمی لە هەموومان کرد!!
لەکۆتاییدا دەڵێم ،ئیتر پێویست ناکات هیچی تری لەسەر بڵێم و شی کردنەوەی بۆبکەم، تەنها ئەوەندە دەڵێم خاکی بوون و ڕێز گرتنی میوان و خۆ بەکەم زانین سیفەتێکی جوانە بەلامەوە، حەزم کرد لەم کاتەدا بەیانی کەم بۆ ئێوەی بەڕێزیش، ئیتر هەرکەس ئەنجامی دابێت، هەموو کەس دەتوانێت سود مەند بێت لەم بەسەرهاتە.
هیوا موحەمەد کەریم
نوێترین نوسینەکانی هیوا محمد کریم
-
هیوا محمد کریم
26/03/2020
-
هیوا محمد کریم
15/03/2020
-
هیوا محمد کریم
10/11/2019
-
هیوا محمد کریم
25/03/2019
-
هیوا محمد کریم
06/03/2019
-
هیوا محمد کریم
04/01/2019