فەلسەفەی حکومرانی لەزهنی دەسڵاتی حیزبی کوردی

وتار/ 06/10/2017 841 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

فەلسەفەی حکومرانی لەزهنی دەسڵاتی حیزبی کوردی
طيب عبدالرحمن‎
ئەم ناونیشانەم بۆیە هەڵبژارد کە حکومرانی دەسەڵاتی کوردی هیچ فەلسەفەیەکی لەپشتەوە نیە چونکە لەبنەرەتدا بۆخۆی فەلسەفە واتای گەران بەدوای بنەمای شتەکاندا(بحث عن اساس الاشیاء) وەنەک هەر هیچ فەلسەفەیەکی لەپشتەوە نیە بەڵکو هیچ نمونەیەکی شێوازی حوکمرانی خراپ لەجیهان نایاتەوە لەگڵ جۆری حکومرانی لەم هەرێمەی خۆماندا .
ئەو فەرهەنگە سەقەتە چیە کە شۆربۆتەوە تاسەر ئێسک و مۆخی تاکی دەسەڵاتدار کەکەڵکەڵە و عەشقی پاوانخوازی وئینتیهازی ودیماغۆجی وای لێ کردوە کە ئەوکەشتیەی خودی خۆی لەسەریەتی کونی بکات و لەجیاتی کەناری ئارام بەرەو نغرۆبون بیبات .
نمونەی حکومرانی ئەم وڵاتە لەهیچ شوێنێکی مێژو نمونەی نیە .ناچارم بڵێم حکومرانی چونکە لەبنەرەتدا ئەمی ئیستا ئەگوزەرێ حکوم رانی نیە بەمانا زانستی ولۆژیکێکەی هەر بۆیە نمونەی نیە لەمێژوی هاوچەرخ .
گرفت وپرسیاری من ئەوەنیە بۆچی ئەم وڵاتە گەیشتە ئەم دۆخە هەستیارە
گرفت وپرسیاری من ئەوەیە بێدەنگی رادەبەدر وترسناکی توێژی زیندوو وشیارە
لەدورکەوتنەوە لەرۆڵی سورشتی خۆیان لەئاراستەکردنی کۆمەڵگا
چونکە بەدرێژایی مێژوی هاوچەرخی گەلان ئەم رۆڵە ئەم توێژە گرنگە بینیویانە کە خاڵی وەچەرخانی گەلان بوە .
وبەئەندازەیەک رۆڵ لەم توێژە سەندراوەتەوە کە بەرامبەر سێ بژاردەیە یا ئەوتا بێ دەنگ بێت و یاخود کە دەنگی کرد هەوڵ دەدرێت بەپارە دەم کوت بکرێ بژاردەی سێهەمیش یان تۆمەتی ئەخلاقی وگرتن وراونان و یان کوشتن .
و نمونەی هەمو ئەوانە بەدرێژای دەسەڵاتی خۆماڵی هەیە و هەموان ئاگاداری ئەم راستیەین .
لەبەنەرەتدا ئەم رۆلە بەیەک جار لەم توێژەنەسەندرایەوە بەڵکو قۆناغ بەقۆناغ تاکو رۆژمان گەیشت بەم رۆژە . وبۆخۆی تۆێژی روناکبیران ونوسەران ئەکادمیەکان لەتەواوی بوارەکان خۆیان هۆکاری سەرەکی ئەم راستیە تاڵەبون هەندێک هەر زوو قەڵەمەکەی بەچەند درهەمێک فرۆشت و هەندێکی دیکە بێدەنگ بون لە ئاست لەنگیەکانی دەسەڵات بەدرێژای بیست وشەش ساڵی رابوردو وهەندێک هەر بون بەبەشێک لەم نمونە خراپە وە ئەوەی ماویشەوە کەهەمیشە قەڵەمەکەی لە شمشێری سامۆرای تیژتر بو وئەبێت بەتەنها هیچی پێ ناکرێت.
هەر ئەوەشە وای کردوە کە عەوام دابەش بێت
بەسەر سێ بەرەدا بەرەیەک رادیکاڵ کەدەیەوێ سەرلەبەری نمونەی دەسەڵات بگۆرێ بۆ نمونەیەکی باشتر لەکاتێکدا ئامرازەکانی گۆرین لە لای کەمە بەوپێیەی پارە و دەسەڵاتی دادوەری و هێزی سەربازی نیە ئەوەی هەیەتی تەنها هێزی لۆژیکە بەپێچەوانەی بەرەی حکوم ران کە لۆژیکی هێز وپارە دادگای لەبەردەسدایە جگە لە جەیشێک لە رەاگەیاندنی بینراو و بیسراو خوێنراو.
بەشێکی دیکە بەپی بەرژەوەندی کاتی لەنێوان بەرەی دەسەڵات و بەرەی شەقامی نارازی ئەمبەراوئەوبەر دەکات وئەم بەشە قێزەونترین گەمە دەکەن و ئۆباڵی زۆربەی نەهامەتێەکان دەکەوێتە ئەستۆی ئەم بەشە بەرژەوەندی خوازە.
چارەسەر چیە....
بۆ دەرباز بون لەم قەیرانە کڵەکەبوانە کەتەواوی سێکترو جومگەکانی وڵاتی گرتۆتەوە چەند ئامرازێک هەیە دەبێت بەرەی نارازی کەخۆی لەبەشێک لە روناکبیرو نوسەرو بزاڤی سیاسی دەبینێتەوە بەرەیەکی بەرفراوان دروست بکەن لەسەر بنەمای چاکسازی راستەقینە بەچاوپۆشین لەئایدیاو تێروانینی شێوازی حکومرانی لەئایندە چونکە لەم مەرحەلەیە تەنها هێنانەوەی شەمەندنەفەری شێوازی ئیدارە حوکم داری تەندورستە بۆ سەر سکەی خۆی..وچرکردنەوی توانای راگەیاندن یەک خستنی گوتار وشیار کردنەوەی زیاتری کۆمەڵگا لەمەترسیەکانی دارومانی یەکجاری ئەزمونەکە و فشار مەدەنی دور لەتوندو تیژی چونکە هەمشە دەسەڵاتی تۆتالیتاری لەسەر توندوتیژی تەمەنی خۆی درێژ دەکات و دەبێت ئەوکارتە بسوتێندرێت .دیبیت وسیمنار لەسەر عصیانی مەدەنی ناساندنی گرنگی ئەو بابەتە .
هاوتەریپ لەگەڵ ئەمانە دایەلۆکی بەردەوام لەگەڵ دەسەڵات بۆ باشترکردنی ئەدای چوکە بارگرانی سەرشانی هاولاتی کەم دەبێتەوە
ئەمانە ئەوکارتانەن کە بەرەی نارازی کەلەئیستادا ئەتوانن بەکاری بێنن هەرچەندە کارتەکان کاریگریان سنوردارە بەڵام پشوو درێژی دەوێت.

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌