چەند سەرنجێک بۆ کاک ئەبوبەکر هەڵەدنی
وتار/
06/10/2017
696 جار بینراوە
طیب عبدالرحمن
چەند سەرنجێک بۆ کاک ئەبوبەکر هەڵەدنی
طیب عبدالرحمن
ئەم کاتەت باش کاک ئەبو بکر هەڵەدنی بەهیوام ئەم چەند سەرنجەی برات بخوێنیتەوە لەسەر پێشهاتەکانی ئەم دوایە .
سەرەتا ئەمەوێ دوور لەزمانی بازارو هەرزەکاری سیاسی چەند
رەخنەیەکی برایانە ئاراستەی جەنابتان بکەن بەوپێیەی کە جەنابتان کارەکتەرێکی دڵسۆزی
ئەم مەملەکەتە خێر لەخۆ نەدیوەن
پێش ئەوەش ئەمەوێ ئەوەت پێ رابگەیەنم کەس گومانی لەنیەتی
خێر و دڵسۆزی یەکگرتو نیە .
یەکەم .وەرگرتنی بریاری بەژداریکردن لەکاراکردنەوەی پەرلەمان
لەلایەن سەرکردایەتی یەکگرتو کارێکی ناجۆر وناتەندورست بو وموەفەق نەبون لەوەرگرتنی
بریار هەرچەندە ئیوە نیەتی خێرتان هەبو
دووەم .ئێوە خۆتان باش دەزانن کە کاراکردنەوەی پەرلەمان
لەلایەن پارتی و بەهاوبەشی یەکێتی مناوەرەیەکی سیاسیە مەبەست لێی تێ پەراندنی بریاری
ریفراندەم کە لەدیوەخانی حیزبی بریاری لەسەر درابو و بۆ پەردەپۆش کردنی چەندین قەیرانی دیکە کە ئەو دوو حیزبە لێی بەرپرسیارن
کە دواجار ئێوەشیان تێوەگلان کەهیچ بەرژەوەندیەکی
دارایتان نیە لەگەڵیان
سێیەم . ریفراندەم مانۆرێکی سیاسی پارتیە بەهاوبەشی هەندێک جیهەت بۆ مەبەستی پەردەپۆشکردنی
لەنگیەکانی حوکمرانی کە جومگە سەرەکیەکانی بەدەست بنەماڵەی بارزانیەوەیە جگەلەوەش
بۆ مسۆگەرکردنی مانەوەی لەسەر کورسی دەسەڵات بەدوورست کردنی قەیران وئاشوب کە هەمیشە
دەسەڵاتی تۆتالیتاری لەمێژو بۆ مانەوەی جۆرەها قەیرانیان خوڵقاندوە وبارزانیش لەوە
بەدەر نیە
چوارەم...بۆ سەربەخۆی پێویستمان بەئامرازو موئەهلاتی زاتی
و مەوزوعی هەیە هەر لە تۆکمەی ژێرخانی ئابوری و ستراتیجی سەربازی و ئیستقراری سیاسی
و تۆکمەکردنی سلکی دیبلۆماسی هەرێمایەتی ونێودەولەتی لەسەر بنەمای دامەزراوەی نیشتیمانی ئەمەو دەیان هۆکاری دیکە کەهێشتا ئێمە ئامەدەمان
نەکردوە بێگومان ئەو رەهەندانەی باسم کرد
بونیان موناقەشەی تێدانیە کەوایە چۆن بەژداری وەها کارێک دەکەن ودەبنە هاوبەش لەگەڵ دەسەڵاتی ۲٦ساڵەی (........)کە چارەنوسی میلەتێک بەرەو مەجهول دەبەن .
پێنجەم .بریاری تەحداکردنی شەقامی نارازی بە حوجەتی نیەت
پاکی بۆ چاکسازی باجەکەی قورس دەبێت ولەهەڵبژاردنەکان ئەم قسەیەی منت بیر بێت .!
من باوەرم بەدابەشبونی گۆمەڵگا نیە بەسەر رەنگەکان وبۆچونی
ئیستقطاب و جەمسەرگیری کۆمەڵگا بەسەر حیزبە
کان بۆچونێکی هەڵەیە ئەگەر دەزگای هەڵبژاردنەکانتان پی وابێ ئەوەی جەماوەری یەکگرتەوە
هەر دەمێنێتەوە هاوشێوەی ئەحزابی دیکە بەڵگەشم بۆ ئەوە یاریکردنی کورسی سەرجەم حیزبەکانە
خۆ ئەوان دەسەلات وپارەو چەک و پەیوەندی هەرێمیشیان هەیە کەچی لەهەڵبژاردنێکەوە بۆ
هەڵبژاردنێک کێرڤی دەنگەکانیان کەم دەبێتەوە لەکاتێکا جۆرەها ئامرازی کرین وتۆقاندن
وتەزویر بەکاردێنن کەچی هەر بەرەو خوار شۆر بونەتەوە هەربۆیە دڵنیابە ئەگەر ئەوەی
کە خۆی یەک لایی کردبێتەوە دەنگ ب رەوتی ئیسلامی
بدات ئەوە دەیدات بە رکابەرە ئیسلامێکانتان
لەکۆتایدا هەمو حیزبێک بەوێستگەکان تێپەر ئەبێ گرنگ ئەوەیە
ئەو حیزبانە لەگەل شەمند نەفەری جەماوەر لەوێستگەی
چارەنوس ساز جێ نەمێنی.
نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن
-
طیب عبدالرحمن
20/06/2021
-
طیب عبدالرحمن
29/05/2020
-
طیب عبدالرحمن
30/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
26/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
24/07/2019
-
طیب عبدالرحمن
21/07/2019