پەرتکردنی دەنگی نارازی بۆ کێی و لەقازانجی کێ....
وتار/
05/10/2017
773 جار بینراوە
طیب عبدالرحمن
پەرتکردنی دەنگی نارازی بۆ کێی و لەقازانجی کێ....
طيب عبد الرحمن
لەم رۆژانەی دوایی بزنسمانێکی لۆکاڵی ناوشاری سلێمانی .پاش دروستکردنی بەرەی نەخێر کەسەرتاپای کردارەکەی گوماناوی بو بۆ شەرعیەتدان بە بریاری ریفراندۆم لە دیوەخان . لەلایەک ولەلایەکی دیکە بۆ خەپەکردن ون کردنی دەنگی دلێر و راستەقینەی جەماوەری ناوچەی سلێمانی وگەرمیان و شێواندنی وێنەی راستی نارەزایی چەند لایەنێک کە ئەو لایەنانە لەسەرەتا وە نەچونە ژێر باری برێاردان لەسەری وتەواوی پرۆسەکەیان رەتدەکردەوە بەوپێیەی لەکات وسات و ئامدەگی ناوخۆیی ودەرەکی نیە و تائاستێک توانی لەگەڵ ئەوانەی لەپشتێوەبون دیفاکتۆیەک بخوڵقێنن سەرئەنجام لایەنە نارازیەکانیش چونە ناو گەمەکەوە. لەرۆژی دەنگدان و بەبەڵێ دەنگیاندا چونکە کەسی ژیر ئەگەر ئەوپرسیارەی لێبکەن لەهەربۆنەیەکدابێ راستەوخۆ دەنگ بەرزدەکاتەوەو دەڵێ بەڵێ تائێرە دەستی ئەو بەرێزە بەتەواوەتی کەشف نەبوبو .هەرچەندە من بۆخۆم گومانم لەنیەتی ئەم بەرێزە هەبوهەر لەسەرەتاوە. بەڵام دوای راگەیاندنی لیستێک بۆ هەڵبژارنەکان بەتەواوەتی دەستەکەی کەشف بو کە بۆ قازانجی لایەنێکی دیاریکراو کار دەکات ومەبەست لێی پەرت کردنی دەنگی دلێری نارازی شەقام کە خۆی لە چوارچێوەی چەند قەوارەیەک دەبینیەوە .
ئەرگۆمێنتی ئەم بەرێزە نەهێشتنی پاوان خوازی و پەخشکردنی دادگەری وبەدامەزراوەیکردنی دامەزراوەکانە.
لەکاتێکدا کەسانێک کە بەقەد تاڵەموکانی سەری ئەم بەرێزە وشە و کرداریان هەبو نەک تەنها بۆ دادگەری و حوکمی تەندورست بەڵکو تەنانەت بەمەدەنی کردنی کۆمەڵگا و بوژاندنەوەی هزری لاوان بەفکری مۆدێرنە جگە لە سەرجەم سێکتەرەکان کە ئەو زاتە بەرنامەی تۆکمەو تەواوی هەبو لەهەمو روەکانەوە . ئەویش رەوان شاد نۆشیروان مصطفی کە بەهیچ شێوەیەک ناچمە ناو زۆنگاوی خاباتی ئەو مەزنە چونە ئەزانم زەحمەتە لێی دەرچم .
دەی کەواتە ئەم بەرێزە هیچ ئیزافەیەکی پێیە بۆ سەر خەرمانی رێرەوەکەی نۆشیروان مصطفی نەخێر هەرئەوەش نا ئاخۆ توانای مەعنەوی دوای کۆچکردنی ئەم زاتەی هەیە نەخێر هەرگیز ئەو پاش کۆچکردنیشی کاریگەری سەدان سەرکردەی زیندوی هەیە جاچ جای تۆ کە لەئەلف وبێ سیاسەت تازەی من ئامۆژگاریت دەکەم بە وانەی کە لەپشتەوە هاندەدەن بە قۆستنەوەی ژینگە وکەشی سیاسی و رۆشەنبیری وکرانەوەی ئەم دڤەرە کە جەماوەری ئەم ناوچەیە لە شەستەکانی سەدەی رابوردو ئاوانیان ئاوت کردوە جەنابتان بەرلەوەی بێتە ناو دونیای جەنجاڵی گەمەی سیاسەتەوە هەر لەسەرەتاوە ئاوت دەکرێی .دەشێ زەرەێکی کەم بدەی رەنگە خۆی لە دوو تا سێ کورسی بدات بەڵام سەرنجام مۆراڵ لەدەستدەدەی
ورەنگە روی ئەوەت نەبێ جارێکی دیکە لەسەر شاشەی تیڤیەکەت لێدوان بدەی
نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن
-
طیب عبدالرحمن
20/06/2021
-
طیب عبدالرحمن
29/05/2020
-
طیب عبدالرحمن
30/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
26/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
24/07/2019
-
طیب عبدالرحمن
21/07/2019