یه‌ك ڕیزی ئیسلامیه‌كان و بڕیاری سیاسی

وتار/ 05/09/2016 567 جار بینراوە

م.حسن شه‌مێرانی

یه‌ك ڕیزی ئیسلامیه‌كان و بڕیاری سیاسی

پیم باشه‌ ئیمانداران به‌ گشتی و ئیسلامیه‌كان به‌ تایبه‌تی چاوه‌ڕێ ی بڕیاری سیاسی حیزبه‌كانیان نه‌كه‌ن بۆ یه‌كبوونیان و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌ پیرۆزه‌كه‌مان كه‌ قورئانه‌ و فه‌رمانی ئه‌و به‌جێ بێنین كه‌ ئه‌فه‌رموێ(وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا ۚ وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ)وه‌ ئه‌فه‌رموێ(وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا)،وه‌ ئه‌فه‌رموێ(إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ)وه‌ چه‌نده‌ها ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ی تر كه‌ داوا له‌ هه‌موو ئیمانداران ئه‌كات و (به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌مان ناوی خۆمان ناوه‌ (ئیسلامی) )جا هه‌ركه‌س وه‌ك تاكێكی ئیماندار و گوێگر بۆ قورئانی پیرۆز بریاری برایه‌تی و یه‌ك ڕیزی و یه‌كبوون بدات له‌گه‌ڵ هه‌موو ئیماندارێكا و یه‌كیان خۆش بوێ و چی بۆ خۆی پێ ی خۆشه‌ بۆ برا و خوشكه‌ ئیمانداره‌كه‌شی پی ی خۆش بێت و با (حیزب) لامان (وه‌سیله‌)بێت و بۆ خزمه‌تی ئایین و به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان به‌كاری بێنین و (تعصبی)حیزبیمان نه‌بێت و تۆ وه‌ك تاكێكی ئیماندار ئه‌م بڕیاره‌ بده‌ و بۆ قیامه‌تی خۆت به‌كرده‌وه‌ پێته‌وه‌ دیار بێت و منیش له‌لایه‌ن خۆمه‌وه‌ سوپاس بۆ خوا ده‌مێكه‌ هه‌وڵم داوه‌ تعصبی حیزبیم نه‌بێت و انشاءالله به‌رده‌وام ئه‌بم له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌م و خوازیاریشم حیزبه‌ ئیسلامیه‌كان یه‌كڕیزی و نزیكی زیاتریان هه‌بێت تا یه‌كبوون هه‌وڵی جدی بده‌ن.

حسن شه‌مێرانی

نوێترین نوسینەکانی م.حسن شه‌مێرانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌