زۆربەی ئەو بڕیارانەی پەرلەمانی عێراق دەریکردوون جێبەجێ ناکرێن

وتار/ 27/09/2017 761 جار بینراوە

خالد فرج احمد

زۆربەی ئەو بڕیارانەی پەرلەمانی عێراق دەریکردوون جێبەجێ ناکرێن

سوپای عێراق لە ماوەی ١٢ کاتژێردا هەموو پارێزگای موسڵی لە دەستدا. گرتنەوەی موسڵ هەوڵی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ناو عێراق و دەرەوەی عێراقی ویست و ماوەیەکی زۆری پێچوو و خەرجییەکی زۆری ویست. خۆ ئامادەکردن بۆ کۆنترۆڵکردنی هەرێم هەروا ئاسان نییە، عێراق بەرگەی شەڕێکی تر ناگرێت و، دەبێ ئێران دەرگای خەزێنەکەی بخاتە سەرپشت بۆ خەرجییەکانی ئەمجارەی عێراق.
ئەگەر هەرێمی کوردستان هەنگاوەکانی زیرەکانە هەڵبێنێتەوە و، دژایەتی نەکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ گشتپرسی بقۆزێتەوە، هەوڵەکانی بەغداد پووچەڵ دەبنەوە، چونکە ئەگەر هەرێمی کوردستان کەوتە بن دەستی عێراق، مانای وایە هەژموونی ئێڕان سەرکەوت و، سیاسەتی ئەمریکا و ڕۆژئاوا شکستی هێناوە و، ئیتر کاریان لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نامێنێت. ئەوەش کارێکی ئەستەمە کە ئەمریکا ئەو ناوچەیە بۆ ئێران بەجێبهێڵێت.
یەکێک لە داوکارییەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ حکومەتی عێراق (گێڕانەوەی ئاوارەکانی موسڵ و شارەکانی دیکەیە لە هەرێمەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان). هێشتا ناوچەکانی خۆیان کاولەیە و، حکومەتی عێراق نایەوێت یان توانای ئەوەی نییە ئاوەدانی بکاتەوە. تەنانەت دووبارە گواستنەوەی خەڵکەکە بۆ شوێنەکانی خۆیان بودجیەکی باشی دەوێت، ئەوەش لە توانای عێراقدا نییە و، بگرە ناشیەوێت بیکات. ئەگەر تورکیا خالە سنورییەکان و ئاسمانی خۆی بە ڕووی هەرێمدا دابخات مانای وایە بەدەستی خۆی حەشدی شەعبی دەباتە سەر سنورەکانی خۆی. ئەو کاتە سیاسەتی لە ناوچەکەدا دەکەوێت و، دەبێ سازش بۆ عێراق بکات کە ناڕاستەوخۆ ساژشە بۆ ئێران.
خالد ڕەنجدەر

نوێترین نوسینەکانی خالد فرج احمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌