دۆرانی جەولەی یەکەمی گشتپرسی.....

وتار/ 27/09/2017 739 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

دۆرانی جەولەی یەکەمی گشتپرسی.....
تەیب عبدالرحمن
گومانی تێدانیە  کەڵکەڵەی جوداخوازی و سەربەخۆیی لە ناخ و دەرونی هەمو تاکێکی کورد رەگ وریشەی بۆ  سەدساڵی رابوردو دەگەرێتەوە .
وەلی ئەو دەرفەتە  تاکو ئیستا فەراهەم نەبوە جا یان لەبەر هۆکاری ناخۆی یان دەرکی  یاخود هەردووکیان پێکەوە .
سەبارەت بەتەوقیتی ئەم گشتپرسیە کە لە۹/۲٥ ئەنجام درا گەلێک واتا ومانا شرۆڤە هەڵدەگرێ وکەوتە بەر نەشتەری بەشێکی بەرچاو لەسیاسەتوان رۆشنبیر و  هەندێک لایەنی کاریگەری گۆرەپانی  سیاسی کوردستان   وە بەهیچ جۆرێک گوێ بۆ پاشخستن و بەیاسای کردنی ئەم پرۆسە چارەنوس سازە   نەگیرا کە لەبنەرەتدا  ئەم بەشە پێیان وابو کە دۆخی سیاسی و ئابوری  ودامەزراوەیی لە هەمو بوارەکان لەناوخۆ لەبار نیە و لەئاستی دەرەوەش هیچ رێکارێکی دیبلۆماسی  نەگیراوەتەبەر وەک ئامادەسازی  بەکورتی و بەکوردی  بەهیچ شێوەیەک ئامادەی سوتانی ئەوکارتە گرنگە نین   .
بەڵام بکەرە سەرەکیەکانی پشت بریاردانی گشتپرسی  بەکۆمەڵێک ئەجیندای تایبەت پێداگیر بون لەئەنجام دانی سەرەرای نارەزای ناوخۆیی و دەرەکی کەدواجار نارازیەکانی  ناوخۆ کەوتنە حاڵەتێکی دیفاکتۆ  وکەوتنە ناو گەمەکە  چونکە  بابەتەکە نەتەویە و کەسی هوشیار ناتوانێ بڵێ نەخێر  تائێرە بکەری سەرەکی گەمەکە سەرکەوتو بو ..
بەڵام پاش تەواو بونی پرۆسەکە حکومەتی عێراقی زۆر ژیرانە مامەڵەی کرد.کە بریاردەری ریفراندۆمەکە  خۆێندنەوەی تەندورستی بۆ هەنگاوە دژەکانی حکومەتی عێرق نەکردبو  .ئەو پی وابو کە حکومەتی عێراق ئابڵوقە دەخاتەسەر هاوڵاتیانی سڤیل و بەوەش بەبەردێک دوو چۆلەکە دەکوژێت لەلایەک  عەتفی هاوڵاتیانی هەرێم بۆخۆی رادەکێشێ و لەلایەک بەغدا پەلکێشی زۆنگاوێک دەکات کە مانەوەی خۆی لەدورست بونی ئەو قەیرانە بۆ دەیەیەکی دیکە مسۆگەر دەکات بەڵام بەپێچەوانی خوێندنەوەو شیکردنەوەی دۆخی دوای ریفراندۆم     .دەسەڵاتی بەغدا دەسی بۆ سێکتەرە هەستیارەکان برد  دور لە توندو تیژی  .فرۆکەخانەکان و خاڵە گومرگیەکانی سەرسنور  و لەبەرچاوی دونیا  سەرکردایەتی کوردی کردە مەوقیفێکی موحریجەوە  کە هەمیشە ئیدیعای ئەوەیان دەکرد بەغدا پابەندی  دەستور نابێ و خاڵێکی دەستور  بابەتە سیادێکان لەخۆ دەگرێ وەک فرۆکەخانەکان و  خاڵە سنوریەکان  .کە ئەگەر بەغدا بیەوێ ئاسمان  وزەمینمان لەسەر دادەخات و بەر لەهاوڵاتی سڤیل بەرژەوەندی زەبەلاحی خۆیان دەکەوێتە مەترسیەوە و بۆیە هەر زو  سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئامادەی نیشاندا بۆ گفتوگۆ و هەندێ وشەی لاستیکی فرێدا  کە گشتپرسی بۆ دیاریکردنی سنور نیە وهتدا...........
ودوابەدوای ئەو  وەزیرەکەی یەکگرتو مەولود باوەمردە کەوەزیری گواستنەوەو گەیاندە فەرموی فرۆکەخانەکان رادەستی بەغدا دەکەینەوە لەکاتێکا پێش  گشتپرسی بەس بەناو لەژێردەستی بەغدا بو بەلام ئیستا بەفەرمی تەسلیم کرا   بەبروای من ئەم خاڵەیان  راستەو خۆ بەرژەوەندی دەسەلاتی خستە ژێر مەترسیەوە چونکە رێگای هاتوچۆی خۆیان وخانەوادەکەین لێ قەدەغە دەکرا بۆیە خێرا لەیەکەم جەولەی  داوای ئەنجامدانی گشتپرسی  فرۆکەخانەکانیان دۆراند ی   نازانم چەند جەولەی دیکە دەدۆرێنن  تاوەکو بەلاوازی ئەگەرێنەوە بۆ بەغدا و بەمەرجەکانی رازی دەبن  وەرەنگە لەوسەرەوە  چەند دەسکەوتێکی مادی و ئیمتیازاتی حیزبی بچننەوە لەسەر حیسابی  دەنگەکانی خەڵک .

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌