لەکۆچ دا پێکەوەژیان بەردی بناغەی دەوڵەت بوو

وتار/ 24/09/2017 980 جار بینراوە

سه‌عید هەرکی

لەکۆچ دا پێکەوەژیان بەردی بناغەی دەوڵەت بوو
سه‌عید هه‌ركی
 روون و ئاشکرایە دروست کردنی دەولەت زەمینە سازی و ڕێکارگەلی گونجاوی پێویستە وەکو گرتنەبەری هەنگاوی یاسایی و هەوڵی سیاسیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی ناوخۆیی و ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئابوری و بژێویەکی شایستە بەتاکی هاووڵاتی.

لەئێستادا ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی بوە بە پرسێکی زیندوو لە باشوری کوردستان  ، زیندووکردنەوەی ئەم پرسە هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم ) لەمەککەوە بۆ مەدینە کەسەرەتای بونیادی دەۆڵەت بوو ، بۆیە بەگونجاوی دەزانم  پێکبەستانەوەیەک لەنێوانیان دا بکەم .

 یەکەم کار کە ئامادەسازی بوو بۆ دامەزراندی پایەکانی دەولەت  پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم ) ئەنجامی دا بریتی بوو لە پێکەوەژیانی ناوخۆیی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی ئەمانەی کرد بەبناغەی دەوڵەت وەک ئەوەی لە نێوان عەشیرەتی ئەوس و خەزرەج ئەنجامی دا ، پێغەمبەر  کە هجرەتی کرد  برایەتی لە نێوان کۆچ کەرەکان و پشتیوانەکانی مەدینە ئەنجامدا هەر وەک ئاشتەوایی لەنێوان ئەوس و خەزرەج بەدیهێناو پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەو ئاینەجیاوازەکانی توندوتۆڵ کرد  .

 ئەوەی جێگەی سەرنجە لە کوردستان  رێک پێچەوانەکەی بەدیدەکرێت ،  نێو ماڵی کورد پڕە لە پەرتەوازەیی لە ناکۆکی و ناتەبایی ئیتر نازانم کام ئامادە سازی کراوە بۆ دەولەت و سەربەخۆیی !!!!  بۆ پرسێکی گشتی نیشتیمانی دەبوایە نێو ماڵی کورد هێندە لەبار بوایە هەر کوچەوکۆڵانێک یاریگائاسابوایە لەنمایشی جەماوەر ،بەڵکو دەبوایە لەجیاتی کۆکردنەوەی بەزۆری فەرمانبەرو کۆستەر ڕیزکردنی بەردەم کەمپەکان کەرنەڤاڵی ملیۆنی لەشارەکان بەڕێوەچوبایە ، دەبوایە لەسەربانی هەر ماڵێک لەتەک هەر ئەلیەرێکی تەلەفزیۆن ئاڵایەکی کوردستان بشەکابوایەوە ، ئینجا ئەو کات هەموو سەرکردەکان شان بەشانی یەکتر و لەبەردەم کەرنەڤاڵە ملیۆنیەکان کەدانیشتوانی ڕاستەقینەی شارەکان بون  وانەی خۆڕاگریان بۆ یەکتر دوپات بکردبوایەوە .

نوێترین نوسینەکانی سه‌عید هەرکی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌