ڕوونکردنەوەیەک لەسەر وشەی (ڕەگەڵ)

وتار/ 21/09/2017 1986 جار بینراوە

هه‌ستار سه‌نگاوی

ڕوونکردنەوەیەک لەسەر وشەی (ڕەگەڵ)


کوردەواری دەڵێت: (نەزانین لەبەڵای خوا گەورەترە )
ھەرلەو کاتەی کەبارزانی داوای لەسەرکردەی بەشێک لەلایەنەکان کرد لەگەڵی بچن بۆ بەغداد ، ئەم وشەیە ھاتە ناو ناوانەوە ، ئەویش بەوەی بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر لە وتەیەکدا بەکاری ھێناو ئەوەی ڕەتکردەوە کەلەگەڵیان بچێت بۆ بەغداد .
دوای بەکار ھێنانی ئەم وشەیە بەشێک بە(فێڵبازانە)کەعەلمانییەکان بوون ،بەشێکیش بە(نەشارەزایانە) کەئیسلامییەکان بوون ،کەوتنە بڵاو کردنەوەو بەکارھێنانی . ھەرئەمەش بووە مایەی گلەیی لەلای بەشێک لەبرایانی یەکگرتوو ،چونکە بەڕێز مامۆستا (صلاح الدین)یش یەکێک بوو لەوانەی چووبوو بۆ بەغداد .
ھەرچەندە چەند جارێک بۆ برایانی یەکگرتوو  ڕوونکردنەوەم نووسی ، بەڵام گلەیی و ڕەخنەکان ھەر بەردەوام بوون ، ھەرئەمەش وایکردبوو کەڕەدو ڕەدکاری لەنێوان بەشێک لەبرایانی کۆمەڵ و یەکگرتوو دروست بێت .
 بۆیە بۆ کۆتایی ھاتن ،یان کەمکردنەوەی ھەستیارییەکانی ئەم باسە بڕیارمدا بەدرێژی مانای ئەو وشەیە لەفەرھەنگە جیاوازەکانی کورییەوە بۆ خوێنەران بگوێزمەوە .
ئەم وشەیە (ڕەگەڵ ) ھاو واتای ئەم وشانەیە:
ڕەگەڵ=دەگەڵ= دگەڵ= لەگەڵ=لەگەر=پێکەوە
لەم فەرھەنگانەی خوارەوە بەم شێوەیە ھاتووە:

دگەڵ = لەگەڵ  (فەرھەنگی شێخانی لا٢٤٠)
ڕەگەڵ = لەگەڵ  (فەرھەنگی شێخانی لا٢٧٠)
لەگەڵ = لەگە ر= دەگەڵ= ڕەگەڵ ( فەرھەنگی شێخانی لا٤٨٩)
دگەڵ = لەگەڵ  (فەرھەنگی کانی لا٢٠٤)
دگەڵ = لەگەڵ (فەرھەنگی خاڵ لا١٨٦)
دەگەڵ = چەنی (فەرھەنگی بێستوون لا٨٠)
ڕەگەڵ = چەنی (فەرھەنگی بێستوون لا٩١)
لەگەڵ = چەنی (فەرھەنگی بێستوون لا١٧٠ )
چەنی = لەگەڵ (فەرھەنگی خاڵ لا١٤٦)
لەگەڵ = دەگەڵ = پێکەوە = دگەڵ (فەرھەنگی ھەرزە لا٢٢٠)
دگەڵ = ڕەگەڵ فەرھەنگی ھەمبانە بۆرینە لا٢٩٣
دەگەڵ = دگەڵ (فەرھەنگی ھەمبانە بۆرینە لا٣٢٤)
ڕەگەڵ = دەگەڵ (فەرھەنگی ھەمبانە بۆرینە لا٣٦١)
لەگەر = دەگەڵ = لەگەڵ (فەرھەنگی ھەمبانە بۆرینە لا٧٧٤)
دەگەڵ = لەگەڵ = پێکەوە (فەرھەنگی کوردستان لا٤٣٥)
ڕەگەڵکەوتن = لەگەڵکەوتن (فەرھەنگی کوردستان لا٤٨٩)
بەڵام ئەگەر وشەکە دووبارە بووەوە بەسەریەکەوە بەم مانایە دێت:
ڕەگەڵ ڕەگەڵ = خۆھەڵقورتێن (فەرھەنگی ھەمبانە بۆرینە لا٣٦١)
ڕەگەڵڕەگەڵ = کەسێکە خۆی لەگەڵ خەڵکی بخات( فەرھەنگی کوردستان لا٤٨٩)
ھەستار سەنگاوی

نوێترین نوسینەکانی هه‌ستار سه‌نگاوی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌